دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد
ئەمڕۆ یەک دۆلار بووە ٢١.١٢ لیرەی تورکی و یەک یۆرۆش گەیشتە ٢٢.٧٠ لیرە.

دوای هەڵبژاردنی تورکیا مانەوەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە سەر حوکم بەهای لیرەی تورک بەردەوامە لە دابەزین.
لە رۆژانی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا یەک دۆلار گەیشتە ٢١ی لیرە و ژمارەی پێوانەیی شکاند.
دۆلار بە گوێرەی کۆتا رۆژی هەفتەی رابردوو ٠.٩٤ لیرە بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ بە ٢١.١٢ لیرەبوو لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا.
دۆلار بەر لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر ٢٠ لیرەوەبوو.
نرخی گۆڕینەوەی دۆلار لەئێستادا بە ٢١.٣٨ لیرە و لە بانکەکانیس بە ٢٢ لیرەیە.
یۆرۆش بە بڕی ٠.٧٨ لیرە هەڵکشاوە و لەئێستادا یەک یۆرۆ بە ٢٢.٧٠ لیرەیە.
هـ. ب