کۆنفڕانسێک لەبارەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆڵن ساز دەکرێت

لەیادی یەکەم ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کۆنفڕانسێکی دوو رۆژە لەلایەن پلاتفۆرمی دیموکراتیکی ئێران، لە کۆڵنی ئەڵمانیا ساز دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پلاتفۆڕمی دیموکراتیکی ئێران لە درێژەی زنجیرە کۆبونەوە، کۆنفڕانس و سمینارەکانیان لە ئەوروپا بە ئامانجی سازکردنی دیالۆگێکی دیموکراتیک، گشتگیر و هەمەچەشن و لە چوارچێوەی تاوتوێ کردنی کێشە مێژوویی و هەروەها هەنووکەییەکانی ئێران، لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی کۆنفڕانسێک لە کۆڵنی ئەڵمانیا ساز دەکرێت.

لە کۆنفڕانسەکەدا کە لە ژێر ناوی "لەچوارچێوەی پاڕادایمی ژن، ژیان، ئازادیدا یەکبگرین و پەرە بە تێکۆشان بدەین و بیگەیەنینە ئەنجام" لایەن و تێڕوانینە جیاجیاکن بەرامبەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەخرێنە بەرباس.

کۆنفڕانسەکە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە ٣٠ی ئەیلول و ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە Auf dem flachsacker 2 koln 51061 بەڕێوەدەچێت.

هـ . ب