کوردستان لە لۆزان 'باڵیۆزخانە'ی خۆی دەکاتەوە!

لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان'دا کە لە شاری لۆزانی سویسرا جێبەجێ دەکرێت، لە سۆنگەی ئەزمونی کوردەوە گفتوگۆ لەبارەی جیهانێکی نوێوە دەکرێت.

لە شاری لۆزانی سویسرا کە لەو شارەدا و لە ساڵی ١٩٢٣ کوردستان دابەش کرا، لە نێوان ٢٣-٢٤ی ئەیلول لە ژێر ناوی 'باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان' پرۆژەیەکی سیاسی و هونەری بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەدەچێت.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا کە لەلایەن ئەندامی کەنەکە سیاسەتمەداری کورد نیلوفەر کۆچ و هونەرمەند جۆناس ستالەوە ئامادەدەکرێت، ماوەی دوو رۆژ کارەکانی پێشانگا، فیلم، کۆنسێرت، پانێلی گفتوگۆ بەڕێوەدەچن. یەک لە شانۆ سەرەکیەکانی ئەوروپا شانۆی لۆزان ڤیدی میوانداری پرۆژەکە دەکات و دەزگا نێونەتەوەییەکانی وەک کۆمەڵەی مۆندرییان و پرۆگرێسیڤ ئینترناشناڵ پشتیوانی لێدەکەن.

لە روانگەی پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالانەوە گفتوگۆ لەبارەی جیهانی نوێوە دەکرێت

بە پارادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر بابەتەکانی دیموکراسی و هاوپشتی سیاسەتمەداران، هونەرمەندان و شارەزایان لە چالاکییەکانی ئەو دوو رۆژەدا کۆدەبنەوە. لە چوارپارچەی کوردستان و لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی کەسایەتی سیاسی بەشدار دەبن.

لە چالاکیەکەدا لە کەسایەتی کوردستاندا باڵیۆزخانەی کاتی جیهانێکی نوێ دەکرێتەوە، کاریگەری پەیمانی ۆزان لەسەر کوردەکان و تێکۆشانی کورد لە دوای پەیمانی لۆزان لەپێناو خۆبەڕێوەبەری و دیاریکردنی چارەنووسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. بەشداربووان بە ئەزمونی کوردانەوە روانینی خۆیان لە بارەی جیهانی داهاتوو دەخەنەڕوو.

یەک لە بابەتەکانی رۆژەڤی سەرەکی چالاکیەکە هەبوونی سیستمی رۆژائاوا دەبێت کە لە رێگەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئافرێندراوە. لە چالاکیەکەدا گرنگی تێکۆشانی ژنای کورد لە دژی نەتەوە دەوڵەتیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

چالاکییەکە لە نێوان ٢٣-٢٤ی ئەیلول لە شانۆی ڤیدی لە لۆزان ساز دەکرێت. بەرنامەی چالاکیەکەش لە رێگەی ئەم لینکەوە خراوەتەڕوو:

هـ . ب