لە فەڕەنسا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری بەڕێوەچوو

کوردستانیان لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەک ئیدانەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی سەر بینای کەنەکە لە شاری هەولێریان کرد و ڕایانگەیاند، تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.

لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا ڕێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی سەر بینای کەنەکە لە شاری هەولێر ئەنجام درا.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بمرێت خیانەت"، "ئەردۆغانی دیکتاتۆر"، "ئەردۆغانی بکوژ" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

دوای ئەوەی جەماوەرەکە گەیشتنە پلاسی دی ئێرلۆن، بەناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە، کە تێیدا جەختلەوەکرایەوە، تا گۆشەگیری کۆتایی نەیات، وەک گەلەکەی خاوەنداری لە ڕێبەرەکەمان دەکەین و ژیان بەبێ بوونی ڕێبەرەکەمان قبوڵ ناکەین.

ژ.ن