لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئۆسلۆ چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەولێر، سلێمانی و هاوکارییەکانی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیانی دانیشتووی شاری ئۆسلۆ لە پێناو ئیدانەکردنی هێرشی چەکداری بۆسەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر، کە بەھۆیەوە  دەنیز جەودەت بولبون، نوێنەری کەنەکە لە باشوور تیرۆر کرا، لە بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا گردبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا، کە لەلایەن کۆمیتەی تەڤگەری ئازادی لە نەرویج و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (کەجەدەکە- ئۆسلۆ) سازکرابوو، ھەر یەک لە سەعید سەنەندەجی، نوێنەری کەنەکە لە نەرویج، ئەڤین مەجید، ئەندامی یەنەکە لە ئۆسلۆ، عومەر ئەمینی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەوروپا لە نەرویج و ڕۆزەرین ئاڵگونەرخان، هاوسەرۆکی نەجەدەکە- ئۆسلۆ قسەیان کرد.

لە وتارەکاندا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی باشووری کوردستان و هاوکارییەکانی پەدەکە شەرمەزار کرا.

لە چالاکییەکەدا جەختلەوەکرایەوە، گەلی کورد بە گوڕدان بە بەرخۆدان و مسۆگەرکردنی یەکێتی و یەکڕیزیی خۆی، وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە.

ھاوکات لە چالاکییەدا بێ وچان دروشمەکانی: "تورکیا لە کوردستان بڕۆدەرەوە"، "ئەردۆغانی تیرۆریست"، "بژی کوردستان"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بمرێت خیانت" وترایەوە.

ژ.ن