سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر خەڵکی سڤیل سەردانی دادگای سزای نێونەتەوەیی کرا

کۆمەڵەی "Femme Azadî"ی فەرەنسی بۆ لێپرسینەوە لە هێرشی سەر خەڵی سڤیلی ئێران، سەردانی دادگای سزای نێونەتەوەیی (UCM) کرد.

پارێزەری کۆمەڵەی "Femme Azadî"ی فەرەنسی، ئیمانوێل داود بە ئاژانسی هەواڵی (AFP) ڕاگەیاند، سەردانی داواکاری گشتی دادگای سزای نێونەتەوەیی کردووە.

هاوکات کۆمەڵەکە نامەیەکی ئاراستەی کۆنسەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و داوای کردووە دۆزەکە ڕەوانەی داواکاری گشتی دادگای سزای نێونەتەوەیی بکرێت.

پاش کوژرانی کچە کورد ژینا ئەمینی لە ١٦ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە تاران، خۆپیشاندانی گەل دەستی پێ کرد.

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (IHR)، لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لانی کەم ٥٥١ خۆپیشاندەر کە لەوانە ٦٨ مناڵ و ٤٩ ژن بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون. بەگوێرەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس گیراون. هەروەها ٧ کەس لەسێدارەدراون.

کۆمەڵەی "Femme Azadî" دەڵێت: "ئەم توندوتیژیانە ڕێکەوت نییە، بەڵکو ئامانجەکەی بێدەنگکرنی خۆپیشاندەرانە".

لەو دۆسیەیەی ڕەوانەی دادگای سزای نێونەتەوەیی کراوە، سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کراوە.