'ئێشکگری ئازادی' لەگەڵ ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجان بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٥ەمیندا لەگەڵ ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجان بەردەوامە.

'ئێشکگری ئازادی'، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢، بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامە.
'ئێشکگری ئازادی' کە درێژخایەن ترین چالاکیی کوردە لە ئەوروپا، لە هەفتەیەکی نوێدا لەگەڵ گروپێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجان بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی گروپەکە لە ھەریەک لە باز کۆچەر، عەلی سەڤەن و باغۆز حەسەکە پێکھاتوون.
لای خۆیەوە باز کۆچەر بە ناوی گروپەکەوە سەرەتادا سڵاوی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، گەلی کورد و گەلانی چەوساوە نارد.
کۆچەر بەبیری هێنایەوە، ئەو چالاکییە ١٢ ساڵە لە گۆڕەپانێکدا ئەنجام دەدرێت کە دامودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپای لێیە و وتی: "گۆشەگیری توندەی سەر ڕێبەرایەتی مایەیی ئازارە بۆ ئێمە؛ هەر بۆیە لەوبارەیەوە بانگەواز ئاراستەی هەموو گەنجان دەکەین. لە هەموو شوێنێک دەبێت گەنجانی کوردستان، گەنجان لە ئەوروپا ھەستنە سەر پێ، ئەوەی بۆ ڕێبەرایەتی لەدەستیان دێت ئەنجامی بدەن، ڕۆژ ڕۆژی ھەستانە سەر پێیە."
ژ.ن