یەژەکە-ئە داوای بەشداریکردنی لە 'فێستیڤاڵی نێونەتەوەی کولتووری کوردی' کرد

بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد، بەشداری لە ٣١ەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتووری کوردی بکەن. کە بڕیارە ڕۆژی ٩ی ئەیلول لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.

یەژەکە-ئە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمساڵ ٣١ەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتووری کوردی لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و تێیدا ڕەنگە جیاجیاکانی چوار پارچەی کوردستان نمایش دەکرێت و بە هەموو زمانێک ئاھەنگ و میوزیک پێشکەش دەکرێت".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "ئێمەی ژنانی کورد دەزانین، تێکۆشان لە دژی سیاسەتەکانی سڕینەوە و جینۆساید، لە پێناو پاراستن و بەرەوپێشبردنی کولتوور و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو، چەندە گرنگە. بە تێکۆشان و بەڕێکخستنکردنێکی هاوبەشی سی ساڵی ڕابردوو، چەمکەکانی خۆشەویستی و ئازادی بۆ ئێمەی ژن واتادارتر بوون و وایکردووە خاوەنداری لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی خۆمان بکەین. ئێمە قەرزاری ئایدۆلۆژیای ئازادی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆین، کە پێشکەشی کردین. هەر بۆیە دەڵێن چەند گۆشەگیری دژوارتر و توندتر بکرێت ئەوەندە ئێمەی ژنان بێ ڕێبەرایەتی دەمێنینەوە. هەموو دامودەزگاکانی ئەوروپا و دامەزراوە بەناو دیموکراتیکەکان بەرامبەر کردەوە دژە دیموکراتیکەکانی ئەردۆغانی فاشیست بێدەنگن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمەی ژنانی یەژەکە- ئە بە دروشمی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە'، ڕۆژی شەممە بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانمان دەکەین. خاوەنداری و بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا گەشتر و بە گوڕتر دەکەین. بە هەر شێوەیەک بێت بە هێز و بەڕێکخستنکردنی خۆمان، سیاسەتەکانی سڕینەوە و جینۆساید، بەتایبەتی گۆشەگیری لەناو دەبەین.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەو بۆنەوە دەستمان بە کارەکانمان کردووە و ماڵ بە ماڵ سەردانی سەرجەم ژنان دەکەین بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن. داوا لە هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان، دۆست و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، بە ھاوپشتی و پشتیوانیان ببنە وەڵامدەر بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمراڵی".
ژ.ن