ڕۆژەڤی سەرەکی و کاری لەپێشینەی گەنجان 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ'یە

ئەنجامنامەیی کۆنفرانسی 'لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستن کراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی' ڕاگەیەندرا و تێیدا بۆ ئیدانەکردن و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی جەستەیی، بڕیاری فرەلایەنە درا.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆنفرانسێکیان بە دروشمی 'لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستن کراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی' سازکرد و دواتر ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا.

دەیان گەنج لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە، بەشداریان لە کۆنفرانسەکە کرد، کە نزیکەی ٦ کاتژمێری خایاند.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە، کە تیایدا باس لە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرا، لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕایگشتی خوێندرایەوە.

لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا ھاتووە:

*هەموو پرس و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ لە چەق و پێشینەی کار و چالاکییەکانی گەنجان دەبێت.

*لە بەرامبەر ئەقڵیەتی نەتەوە- دەوڵەت کە لە دوای پیلانگیڕی نێونەتەوەی بە ئامانجی پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی، لە هێرشەکانی بەردەوامە، پێویستە پارادایگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر باس بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت کار و چالاکی ساز بکرێت.

*فەلسەفە و پارادایگمای ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تاکوو ئەمریکای لاتین، لە ئەفریقاوە تا ئاسیا، لە ئەوروپا تا ئۆسترالیا وەک پێوەر و پێودانگێکی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بناسێنرێت و بڵاوبکرێتەوە.

*دابڕاندن وگۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، کە ساڵانێکە بەردەوامە، پێویستە ببێتە بابەتی گەرم و لەسەر ئەو بنەمایەش خەبات و چالاکییەکان ئەنجام بدرێت.

*لەچوارچێوەی پارادایگمای ئازادی ژنان، کە ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵ، ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆرەوە ئافراندی، پێویستە لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئاستی جیهاندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و لە ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی ڕۆژئاوا دا، کە پێی دەڵێین شۆڕشی ژنان، بجوڵێینەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکرێتەوە.

*رۆڵی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە خۆیان وەک دامەزراوە و دیموکراتیکترین رێکخراوە نیشان دەدەن، لە سیستمی گۆشەگیرکردنی سەر رێبەر ئاپۆدا لەبەر چاوی رای گشتیی جیهان ئاشکرا بکرێت.

*هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئەو نادادپەروەرییە رابگرن، بە تایبەتیش ئەو رێکخراوانەی پاڵپشتی و هاوسۆزی خۆیان بۆ رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەردەبڕن، بە شێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو نامە بۆ سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بنێرن.

*لە دژی هەڵوێست و کردەوەکان کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر زیندانەکان لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا دەکرێت، بوستنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.

*لەپێناو ئەوەی زۆر دامەزراوە، بەتایبەتی ئەنجومەنی ئەوروپا بەئاراستەی ئازادی رێبەر ئاپۆ هەنگاو بنێن، چالاکی ئەنجام بدرێت.

ژ.ن