كچانی رۆژی ئاپۆیی: به دڵنیاییه‌وه كوشتنی ژینا بێ وه‌ڵام نابێت!
یه‌كینه‌كانی كچانی رۆژی ئاپۆیی له راگه‌یه‌نراوێكدا باسیان له‌وه‌كرد، كه له ناو جه‌رگه‌ی تاران تۆڵه‌ی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی شه‌هید ژینا ئه‌مینی له به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌نه‌وه.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی كچانی رۆژی ئاپۆیی كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) نێردراوه به‌م جۆره‌یه:
"ژن، ژیان، ئازادی
سیستمی دینسالار و پیاوسالاری ئێرانی به كوشتنی كچه كورد، ژینا ئه‌مینی، به بیانووی سه‌رپۆش جارێكی تر پێداگری خۆی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سیاسه‌تی سه‌ركوتكارانه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و جیابیرانه‌ی ناچنه ژێرباری پێوه‌ره دینسالاری و پیاوسالارییه‌وه خسته‌ڕوو. ئه‌م سیستمه له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوودا هه‌وڵیداوه كه به پشت به‌ستن به ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی هێزی سه‌خت و نه‌رم، حوكمی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكانی دانیشتووی سنووری جوگرافیای ئێران‌دا بسه‌پێنێت و خه‌ڵكێك بخوڵقێنێت كه هاوشێوه و له‌یه‌كچوون و به گوێره‌ی بڕواكانی سیستمن. به‌ڵام پێش ئه‌م چل ساڵه و دواتریش، كوردستان سه‌نگه‌ری به‌رخودان و سه‌رهه‌ڵدان بووه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
ئێمه وه‌ك كچانی رۆژی ئاپۆیی كه له پێگه‌ی پێشه‌نگانی تێكۆشان بۆ ئازادی كوردستان و دیموكراسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداین، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و پرسه بۆ گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ژینا ئه‌مینی، رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌مه‌ودوا هیچ یه‌ك له‌و بهكرێگیراوانهی كه له‌سه‌پاندنی سیاسه‌تی سهركهوتكارانه دژی كچانی كوردستان و ئێران به‌شداربوون، به دڵنیاییه‌وه له هێرشه‌كانی ئێمه به‌تایبه‌تی له تاران پارێزراو نابن. كوشتنی ژینا ئه‌مینی و كچانی تری ئه‌و نیشتمانه، سته‌م و گوشار بۆ سه‌ر ژنانی كوردستان و ئێران به بێ دڕدۆنگی سازش و لێخۆشبوونی له‌سه‌ر ناكرێت. ژنان پێشه‌نگانی شۆڕشی نوێی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دین و توانای به‌رگریی و به‌رخودانیان له شه‌ڕڤانانی كۆبانێ به باشی فێربوون. ژنان له به‌رگێكی نوێ‌دا ژیان وئازادی تۆمار ده‌كه‌ن.
تاران- ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١".
هـ . ب