شاره‌وانی چه‌ولیكی ئاكه‌په‌یی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه
شاره‌وانی چه‌ولیكی ئاكه‌په‌یی له هه‌ندێك گوندی سه‌ر به ناوه‌ندی شاره‌كه له ساڵی ٢٠١٣ به بانگه‌شه‌ی "به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی دۆستی ژینگه" پڕۆژه‌یه‌كی خسته‌بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌ڵام پڕۆژه‌كه هۆكاری نه‌خۆشی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژینگه.

له ساڵی ٢٠١٩دا له ناوه‌ڕاستی گونده‌كانی ههراگۆر، هاڤسهل، كارداشلهر و قه‌نته‌ر به دروشمی "به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی دۆستی ژینگه" پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی خۆڵ و خاشاك جێبه‌جێكرا.
سه‌ره‌تا بۆ ٩ ساڵ به‌كارهێنانی ناوه‌نده‌كه درایه كۆمپانیای وزه‌ی ئی تی جه- كا. راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مجاره بۆ ٢٩ ساڵ ده‌درێته‌وه هه‌مان كۆمپانیا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی خۆڵ و خاشاكه‌كه له نزیك گوندهكاته، ده‌بێته هۆكاری كێشه‌ی ته‌ندروستی.
گوندنیشینان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك ده‌ستیان به كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكردووه و رایانگه‌یاند، له گونده‌كانی نزیك گۆڕه‌پانی خۆڵ و خاشاك نه‌خۆشی هه‌وكردنی خوێن تۆمار كراوه.
پزیشكان ده‌ڵێن هۆكاری ئه‌و هخۆشیه پیسبوونی ناوچه‌كه‌یه. خۆڵ و خاشاكه‌كه هه‌وه‌ها زیان به میوه و به‌روبوومی كشتوكاڵی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
گوندنشینان رایانگه‌یاند، كه خۆڵ و خاشاك ٤٠٠ مه‌تر له گوندی كارداشلهر و ناوه‌ند و ناوچه‌كانی چه‌ولیك دووره، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ده‌پێی خارپێت و ناوچه‌ی لجێی ئامه‌دیش خۆڵ و خاشاك ده‌به‌نه ئه‌و زبڵدانه.
١٠ هه‌زار واژۆ
كه‌مپینی واژۆی گوندنشینان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی كارمه‌ندانی شاره‌وانی بووه‌ته‌وه. گوندنشینان باسیان له‌وه‌كرد كه ئامانجیان كۆكردنه‌وه‌ی ٢٠ هه‌زار واژۆیه و تائێستا ١٠ هه‌زار واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه.
هـ . ب