ژینا به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی ژینا ئه‌مینی له زێدی خۆی له سه‌قز به دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" به‌خاكسپێردرا و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر رژێكی كۆماری ئیسلامی گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه.

ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له تاران بوو، به پاساوی ئه‌وه‌ی قژی به‌ده‌ره‌وه‌یه، له‌لایه‌ن پۆلیسی "ئامۆژگاری وئادابی ئایینی"ی شاره‌كه‌وه ده‌ستگیركرا. پۆلیسه‌كان له كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مینی بۆ ناوه‌ندی پۆلیسی ئاسایش له رێگه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌یاندا و به ته‌نێكی سه‌خت له سه‌ریاندا و به هۆیه‌وه به سه‌ختی برینداریان كرد. ژیینا دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه دوێنێ ژیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له هاوڵاتیانی سه‌قز ئه‌مڕۆ پێشوازیان له ته‌رمی ژینا كرد و به‌ره‌و گۆڕستانی ئایچی شاره‌كه به‌ڕێیان كرد.
ژنان و گه‌نجانی سه‌قزی كه پێشه‌نگایه‌تی بهخاكسپاردنهكهیان گرته ئه‌ستۆ بێ پسانه‌وه دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان ده‌وته‌وه.
له‌درێژه‌دا راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ناوی ژنانی كوردستان خوێنرایه‌وه، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له دژی ژنان شه‌رمه‌زار كرا و داوا له‌سه‌رجه‌م ژنان كرا كه بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانیان تێبكۆشن.
ته‌رمی ژینا به هه‌لهه‌له‌ی دایكان و ژنان و به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر" و "حكومه‌تی سێداره ده‌ست هه‌ڵبگره له‌م كار" به‌خاكسپێردرا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی سه‌قز
به‌شداربووانی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ژینا ئه‌مینی له‌دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه به‌ره‌و قایمقامیه‌تی سه‌قز كه‌وتنه‌ڕێ. ژنان له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌ت دروشمیان له دژی كۆماری ئیسلامی وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و دیمه‌نانه‌ی له سه‌قزه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه‌سێكی توندی ئه‌منی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ كراوه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ژنان و گه‌نجانی سه‌قز به بێ گوێدان به گۆپاڵ به‌ده‌ستانی رژێمی داگیركه‌ری ئێران به گردبوونه‌وه له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تی سه‌قز سیاسه‌ته دژه ژن و دژه كوردییه‌كانی رژێمی ئاخوندی شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كه‌ن.
به‌پێی نوێترین راپۆرته‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌قامه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كانی سه‌قزدا جێگیركراون.
هـ . ب