ANFکوردی https://anfsorani.comANFکوردیڕێخراوی مافی مرۆڤی سووریا: نزیكەی ٦٠٠ كەس لە سوەیدا كوژراونhttps://anfsorani.com/zhyawa-swwrya/khrawy-mafy-mrvy-swwrya-nzyky-600-ks-l-swyda-kwzhrawn-71420ڕێخراوی مافی مرۆڤی سووریا (سۆهر) بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی گرژییەكان لە شاری سوەیدا، لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستا نزیكەی ٦٠٠ كەس كوژراون، كە بەشێكی زۆریان هاوڵاتی مەدەنی بوون و لەكاتی هێرشەكانی چەكدارانی سوپای سووریادا كوژراون.ڕێخراوی مافی مرۆڤی سووریا (سۆهر) سەبارەت بە ژمارەی كوژراوەكانی پارێزگای سوەیدا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان چەكدارانی ئەحمەد شەرع و پێكهاتەی دروزییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سەڕەای بوونی ئاگربەست چەكدارانی ئەحمەد شەرع هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكان و شەڕ و پێكدادان لە سنووری پارێزگای سوەیدا بەردەوامە، لە نێوانیاندا هاوڵاتیانی مەدەنی، كە بەشێكیان ژن و منداڵن هەیە.

دەشڵێن، لەسێدارەدانی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەكانی حكومەتی كاتی سووریاوە لەناو شاری سویدا پشتڕاستكردوەتەوە، بەمەش ژمارەی كوژراوانی مەدەنیی قوربانیانی لەسێدارەدانی لە سویدا گەیشتە ٢٧ كەس.

دەشڵێن، بەم شێوەیە ژمارەی كوژراوانی شەڕ و لەسێدارەدان و بۆردومانی ئیسرائیل لە ١٣ـی تەمموزەوە تا ئێٍستا گەیشتووەتە ٥٩٧ كەس، بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، كە بەم شێوەیە دابەشكراوە:

٢١٧ كەس خەڵكی پارێزگای سوەیدا كوژران، كە چوار منداڵ و چوار ژنی تێدایە.

٢٧٥ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی، كە ١٨ كەسیان بەدەوی بوون.

١٥ ئەندامی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون.

لە گرژییەكانی سوەیدا ڕاگەیاندكارێًك كوژراوە

سێ كەسی دیكە كوژراون، كە ژنیان تێدایە و ناسنامەیان دیار نییە، كە لە بۆردوومانی ئیسرائیل كوژراون.

٨٣ كەسی دیكەی لەلایەن چەكدارانی وەزرەتی بەرگری كوژراون، كە چوار ژن و پیاوێكی بەساڵاچوویان تێدایە.

لە كۆتایدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە شەڕ و پێكدادانەكاندا سێ ئەندامی عەشیرەتی بەدەوی كە ژنێك و منداڵێكی تێدا بوو، لەلایەن دروزییەكانەوە لە سێدارەدران.

]]>
لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال دا سەبارەت بە ژنولۆژی گفتوگۆ کراhttps://anfsorani.com/کوردستان/l-knfransy-shngry-shngal-da-sbart-b-zhnwlzhy-gftwg-kra-71419دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال بە گفتوگۆ لەسەر ژنولۆژی دەستی پێکرد. لە گفتوگۆکاندا ئەم هەڵسەنگاندنەی خوارەوە دەرکەوتن: "کەلتووری کۆمەڵگەی ئێزدی کە ڕەگی خۆی لە دەوری ژیانی ژنان داناوە، تا ئەمڕۆش پاراستوویەتی."کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگال لە ڕۆژی دووەمدا گفتوگۆکان لەسەر ژنولۆژی بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا بابەتێک بە ناوی 'وەک ڕۆح و میراتی کۆمەڵگا' حەقیقەتی ژن بە ڕێگەی ژنولۆژییەوە ڕوونکردنەوە پێشکەش کرا. بابەتەکە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی ژنولۆژی شەنگال بەسێ ئاڤێستا خوێندرایەوە. لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە میزۆپۆتامیا یەکەم لانکەی ژیان بووە کە لە سەر دەستی ژنان بنیات نراوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو.

تا خەنجەر دەرنەهێنرێت، ڕێپێوانێکی ڕاستەقینە ئەنجام نادرێت

لە درێژەی بابەتەکەدا هاتووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چۆن یەکەم شوێنی پەناگەی کولتوری خوداوەندەکان بووە، بەهەمان شێوەی یەکەم شوێنی نکۆڵی و کوشتنی ژنان بووە، هەروەها لە دەستنیشانەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەبارەت بە ''خەنجەر لە پشتی کۆمەڵگا'' بە بیر هێنراوەتەوە و ڕۆڵی ژنولۆژی لە چارەسەرکردنی ئەم کێشە بنەڕەتییە بەم شێوەیە لێکدرایەوە: ''تا خەنجەری پشتی کۆمەڵگا دەر نەهێنرێت، ڕێپێوانێکی ڕاستەقینە ئەنجام نادرێت. هەروەها هەتا پرسی ئازادیی ژن بەشێوەیەکی دروست شی نەکرێتەوە، ئازادی کۆمەڵگاش مەحاڵە. ژنولۆژی هەوڵدەدات چارەسەرێک بۆ ئەم خەنجەرە لە پشتی کۆمەڵگادا بدۆزێتەوە. ئەوە گەورەترین بانگەشەی زانستی ژنانە. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "خەنجەری پشتی کۆمەڵگا تەنیا بەم شێوەیە دەتوانرێت دەربهێنرێت و ڕێنێسانسی کۆمەڵگەی ئێزدی بە ئازادیی ژندا تێدەپەڕێت."

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنولۆژی زۆزان سیما بە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری گفتوگۆکانی ڕۆژەڤ کرد.

لە پەیامەکەیدا زۆزان سیما رایگەیاند: ''بۆ ئەوەی ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی لەسەر خاکی خۆیان گفتوگۆ لەسەر مێژوو، چارەنووس، بیر و بیرۆکەی خۆیان بکەن و بڕیاری خۆیان بدەن، ئەمە گەورەترین وەڵامە بۆ فەرمانەکان لەسەر کۆمەڵگەئ ئێزدی. بەم بۆنەوە کۆنفرانسەکە نەک تەنها بۆ ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی جیهان و کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگ و بەنرخە. کولتوری کۆمەڵگای ئێزدی کولتوورێکی زۆر کۆنە کە ناو خۆیدا نەک هەر ڕەگی کورد بەڵکوو ڕەگی کۆمەڵگاکانی لەخۆگرتووە کە لەسەر بنەمای کۆمەڵایەتی دەژین، لەهەمان کاتدا ڕەگی ژیانی لە دەوروبەری ژنان دانراوە تا ئەمڕۆ پاراستوویەتی.

کۆمەڵگەیەک کە خۆی نوێ کردبێتەوە،کۆمەڵگەیەک نییە کە لە ڕەگەوە داببڕێت

هەروەها ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسە بەردەوامەی بە ڕێنێسانسی کۆمەڵگەی ئێزدی پێناسە کرد. ڕێنێسانس لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بە دروستکردنی شتە نوێیەکان لەسەر بنەمای ڕەگی خۆی، لەگەڵ سەردەمی نوێ. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕوانگەی خۆی بۆ کۆمەڵگە و کۆمەڵگەی سۆسیالیستی دیموکراتیک دەڵێت: "دەبێ بە باشی نەریتەکان بناسین و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای ئەو نەریتانە بنیات بنێین. کاتێک دەڵێین کۆمەڵگای مۆدێرن، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەم سەردەمەیە، پێویست ناکات کۆمەڵگا لە ڕەگی خۆی داببڕدرێت. کۆمەڵگا دەتوانێت ئەو شتانە لە کولتووری خۆی لاببات کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە کولتوورەکەیدا جێگیرکراون. بەم شێوەیە دەتوانێت ڕێکخستن بوونی نوێی خۆی لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیات بنێت."

]]>
شۆرش تۆفیق: بانگەوازییەکی عەبدوڵا ئۆجالان لە سۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتیەوەhttps://anfsorani.com/کوردستان/shrsh-tfyq-bangwazy-yjlan-l-sngy-hstkrdn-b-brprsyartyw-71418شۆرش تۆفیق رایگەیاند دەوڵەتی تورکیا دەبێت هەنگاوی جدی بنێت بۆئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، پێویستە پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان، چاودێرێکی جدی بن لەسەر پرۆسەکە. ڕۆژی ١١ـی تەمووزی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوتی جاسەنە سەر بە شارۆچکەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا گرووپێکی گەریلا بە ناوی گرووپی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کە ژمارەیان ٣٠ گەریلا بوو، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ چەکەکانیان لەناوبرد، لە بارەی پرۆسەکە و ئەو مەراسیمەوە، شۆرش تۆفیق، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەی کرد.

'قۆناغێکی مێژووییە هاتۆتەپێش'

شۆرش تۆفیق، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە ئامانجی پرۆسەکە کرد کە لە سۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخەکەو و گوتی: "لەناوبردنی چەک بەشێوازێکی سیومبولی لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازە مێژووییەی بەڕێز ڕێبەر ئۆجەلان بوو کە لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازی کرد وەکو پێشنیارێک بۆ پارتی کرێکاریانی کوردستان، کە بەڕێزان پێیان وایە ئەم قۆناغە قۆناغێکی مێژوویە هاتۆتە پێش، قۆناغەکە جیاوازە لە هەموو قۆناغەکانی ڕابردوو، ئەو بانگەوازەی بەڕێز ئۆجەلانیش لە سۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخەکەو، لە سۆنگەی خوێندنەوەی قووڵی بەڕێز ئۆجەلانە بۆ قۆناغەکانی ڕابردوو بۆ مێژوو کە پێیان وایە لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو خەبات و تێکۆشانی پارتی کرێکارانی کوردستان توانییەتی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت کە نەتەوەی کورد بەتایبەتی لە باکوری کوردستان کە لە لێواری مەرگ بوو و نزیک لەناوچوون بوو، ئۆجەلان توانیویەتی لە ماوەی ئەم ٥٠ ساڵە وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان و کورد بوونی خۆی بسەلمێنێت".

'تورکیا بە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی خۆی رزگار ئەبێت'

شۆرش تۆفیق ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕزگاربوونی تورکیا لە قەیرانەکان تەنها وەکو نەتەوەیەک نییە هەڵبەت بۆ هەموو پێکهاتەکانە تورکیا دەستکەوتە و وتی: "لە تورکیا بە تایبەتی دەسەڵاتدارانی مەهەپە کە دەوڵەتی قۆڵن ستراتیژی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە دەبن بە ناچاری چوونەتە ئیمرالی بۆ لای بەڕێز عەبدوڵا ئوجالان، کە ئێستا دەوڵەتی تورکیا تووشی قەیرانی سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی بووە، بەدیموکراتی کردنی تورکیا ڕزگاربوونی دەوڵەتی تورکیا تەنها وەکو دەوڵەتێک و نەتەوەیەک نییە بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتەکانە بۆ کورد بۆ تورک بۆ عەرەب بۆ چەرکەس و هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەناو تورکیا دەژین دانپێدانانێکی زۆر باشە، تورکیا دوای چەندین ساڵ لە نکۆڵی کردن لە نەتەوەی کورد ئێستا گەیشتووەتەوە ئەو باوەڕەی بێت و داوا لە بەڕێز ئۆجەلان بکات کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڕێز ئەوجەلان بەو بەرپرسیاریەتە هەستا و توانی لە ٢٧ شوبات بانگەوازی ئاشتی بکات و داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان بکە کە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە وەچەکەکانیشیان بێ دەنگ بکن".

'چەک سوتاندن لە شکەوتی جاسەنە چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێت'

شۆرەش تۆفیق باسی مێژویی ئەشکەوتی جاسەنەی کرد و ئەلێت هەڵبژاردنی ئەو شکەوتە لەلایەن گەریلاوە واتای ئەمەیە کە گەریلاکان لەوێ چەکەکانیان بێ دەنگ دەکەن لە بەرامبەر ئەوەدا خەباتی ئاشتی بەڕێوەدەبەن و ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەشکەوتی جاسەنە مەراسیمێکی پڕ شکۆ بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی هەموو چین و توێژەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و ئاستی نێودەوڵەتی بەشدارییان کرد، بەشێوازێکی سومبولیک گەریلاکان چەکەکانیان سووتاند کە ئەمە بۆخۆی چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێت، کە بگەڕێنەوە بۆ مێژوو بۆ ساڵی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەبینین شێخ مەحمودی حەفید خەبات و تێکۆشانی دژبە داگیرکاری دەوڵەتی ئینگلیز دەکات کە دەچێتە ئەشکەوتی جاسەنە، ڕۆژنامەی 'بانگی حەق' لەوێ بڵاودەکاتەوە، پەکەکەش بۆیە ئەوەیان هەڵبژاردووە هەر وەکو لەو ڕەهەندەوە کە چەکەکانیان بێ دەنگ دەکەن لە بەرامبەر ئەوەدا خەباتی ئاشتی، خەباتی مەدەنی، سیاسی و مافی پەرلەمانتاری بەڕێوەئەبن."

'گەورەترین سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەیەکی وەکو پەکەکە'

لە کۆتایدا شۆرش تۆفیق، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان، ئاماژە بەوەدا کە پرۆسەکە باش بەرێوەئەچێت و تیشکی خستەسەر بەرێوەچوونی پرۆسەکە کە ئەمە دەستکەوتی پەکەکە و هێز و پۆتانسیەلی سەرۆک ئاپۆیە و وتی: "بڕوای تەواومان بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و هەوڵەکانی دەم پارتی هەیە، هیوا و ئومێدی تەواومان بە پەکەکە هەیە کە ئەم هەنگاوە بە جدی دەبەنەپێش، بەڵام گرنگە لە بەرامبەر ئەوەش دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی جدی بنێت، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان کە وتارێکیدا دان پێدانانێکی زۆر ئاشکرای پێوە دیاربوو کە دەڵێن ئێمە نەمانتوانی لە ڕابردوودا سیاسەتێکی تەندروست لەگەڵ کورددا بکەین، کە ئەمە بۆ خۆی گەورەترین سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەیەکی وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان کە ٥٠ ساڵە لە خەبات و تێکۆشاندایە، کە ئەمە دەستکەوتی پەکەکە و هێز و پۆتانسیەلی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانە، بە خۆشحاڵییەوە پڕۆسەکە تائێستا زۆر باش چۆتەپێش هەڵبەتە ئەوەش کە بەشێکی زۆری سەر کەوتنەکانی ئەم پرۆسەیە هەنگاوەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانە، چونکە هەموو هەنگاوەکان کە نراون بۆ پرۆسەی ئاشتی بە وردی ڕێبەر ئۆجەلان ئاگادارەو لە نزیکەوە سەرپەرشتی پرۆسەکان دەکات و ئاگاداری هەموو ئەو هەنگاوانەیە کە لەلایەن شاندی ئیمڕاڵی و شاندی دەم پارتی دەنرێت".

]]>
نوێنەرانی پارتەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن کۆبوونەوەhttps://anfsorani.com/ڕۆژانە/nwnrany-partkan-b-damzrandny-kmysyn-kbwwnw-71417نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە.نوعمان کورتوڵموش، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە کە بەنیازە لە چوارچێوەی 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا لە پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات. نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

گولستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆک فراکسیونی پەرلەمانی دەم پارتی، سەرۆک فراکسیونی گروپی جەهەپە موراد ئەمیر، موراد کاڤونجوو سەرۆک فراکسیونی پارتی ÎYÎ ، پەرلەمانتاری پارتی یەنی یۆل محەمەد ئەمین ئەکمەن، ئەرکان ئاکچای سەرۆک فراکسیونی مەهەپە و سەرۆک فراکسیونی ئاکەپەش بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکرێت کە ئایا کۆمسیۆنەکە بە رێگەی یاسایی دابمەزرێت یان بە دەستپێشخەریی کورتوڵموش، ژمارەی ئەندامانی و پێوەر و بنەماکانی کارکردن بێت. جگە لەوەش زۆر بابەتی دیکەی پەیوەست بە کارەکانی کۆمسیۆنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

]]>
هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کردhttps://anfsorani.com/کوردستان/hpg-nch-nasnamy-grylayky-shhydy-yashkra-krd-71416هەپەگە-نەڕەچە ڕایگەیاند گەریلا ئاسمین ئاردل دژوار بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بووە و ڕایگەیاند: "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، بەدڵنیاییەوە خەونی شەهیدانمان کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانێکی ئازادە بەدی بهێنین."ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی زانیاری و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیە:

"ڕۆڵەی هێژای گەلی ئێمەی بۆتان و شەڕڤانی ئازای یەژا ستار، هەڤاڵ ئاسمین ئاردل دژوار، لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە هۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو.

هەڤاڵمان ئاسمین ئاردل دژوار لە تێکۆشانی ئازادیی بە پێشەنگایەتی پارتیمان پەکەکە-پاژک جێگەی خۆی گرتەوە و بەبێ دوودڵی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بە ئەنجام گەیاند، بە دڵسۆزییەکی قووڵ بۆ شەهیدان ژیانێکی پڕ ماناداری بەڕێوەبرد. ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژنانی کردە مانیفێستی ژیان و پێویستییەکانی ناسنامەی خۆی یەژا ستار لە هەموو بوارێکدا بە شکۆمەندییەوە جێبەجێ کرد. وەک شوێنکەوتووی براکەی خۆی، شەهید دژوار خاڤشتا - ئەحمەد نیلی، ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا تۆمار کرد. هەڤاڵمان ئاسمین ئاردل ژیانێکی کۆیلایەتی کەبەسەر ژناندا سەپێنرابوو قبوڵ نەکرد و بوو بە خوڵقێنەری ژیانێکی ئازاد، بە هەڵوێستە ڕوونەکەی لە ژیاندا بوو بە شەڕڤانێکی نمونەی پەکەکە - پاژک. هەڤاڵمان بۆ ساتێکیش لەسەر پێوەرەکانی ئازادی ژن و ژیانی ئاپۆیی پاشەکشەی نەکرد و درێژەی بە تێکۆشاندا. لە هەموو بوارەکاندا بارگرانی هەڤاڵانی لە ئەستۆی خۆی دەگرت. لە پێناو قوڵکردنەوەی حەقیقەتی ڕێبەر و شایستە بوون بۆ هەڤاڵانی شەهیدی، هەر ڕۆژ هەوڵی دەدا داخوازییەکانی تێکۆشانی پەرە پێبدات.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵمان ئاسمین ئاردل دەکەین، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە خەونی شەهیدانمان کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانێکی ئازادە بەدی بهێنین.

زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی هەڤاڵمان ئاسمین ئاردل دژوار وەهایە:

ناسناو: ئاسمین ئاردل دژوار

ناو و ناسناو: سوڵتان نیلی

شوێنی لەدایک بوون: وان

ناوی دایک – باوک: حوسنا – گورگین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
[album=21178]

]]>
هۆزەکانی سەر بە دیمەشق لە دژی سوەیدا دەستیان بە هێرشکرد https://anfsorani.com/zhyawa-swwrya/hzkany-sr-b-dymshq-l-dzhy-swyda-dstyan-b-hrshkrd-71415بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەندامی ٤١ هۆزی عەرەبی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر خەڵکی سوەیدا لە جموجوڵدان.باس لەوەدەکرێت بە هەزاران چەکداری سەر بە ٤١ هۆزی سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی سوەیدای کۆمەڵگەی دروز، لە جموجوڵدان.

لەو دیمەنانەی لەسەر میدیای دیجیتاڵی بڵاوکراونەتەوە، بەڵام هەندێکی پشتڕاستنەکراوە ئەوە دەبینرێت گروپێک بانگەوازی تەکبیر دەڵێنەوە، بە ماتۆڕسکیل بەرەو هەرێمەکە دەڕۆن، ئەمەش تاکتیکی سەرەکی چەتەکانی داعشە.

لە دوای شەڕوپێکدادانێکی سەخت لە سوەیدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران، لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و میلیشیاکانی دروزدا ئاگربەست ڕاگەیاندرا. لە دوای ڕێکەوتنەکە حکومەت زۆرینەی یەکەکەکانی لە هەرێمەکە کشاندنەوە.

لە دوای کشانەوەکەش 'ڕیش سپی و ڕێبەرانی ئایینی دروزی' بە مەبەستی ئەمنیەتی ناوخۆی سوەیدا ئەرکدارکران.

هەر لە دوای ئاگربەستەکە لە نێو گرووپە بەدەوییەکان هەم لە نێو گرووپە دروزەکاندا لە ئاستی هەرێمەکەدا هێرش، ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە و جموجۆڵی کۆچبەری دەستیپێکرد.

]]>
کەنەکە بۆ ڕێپێوانی لۆزان بانگەوازی کرد: ستاتۆی لۆزان هەڵدەوەشێتەوەhttps://anfsorani.com/ئەوروپا/knk-b-pwany-lzan-bangwazy-krd-staty-lzan-hdwshtw-71414کۆنسەی بەریوەبەری کەنەکە ڕایگەیاند کە ستاتۆی سایکس پیکۆ و لۆزان ئیتر هەڵدەوەشێتەوە، نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەرسەردا دیت و داوای بەشداریکردنی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ٢٦ی تەمموز کرد کە بە بۆنەی ١٠٢ هەمین ساڵوەگەڕی پەیمانی لۆزان لە لۆزان بەڕێوەکۆمیتەی ئامادەکاری گردبوونەوە و ڕێپێوانی دژی پەیمانی لۆزان کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ش بەشێکە لەوە، بەبۆنەی ١٠٢هەمین ساڵوەگەڕی ئەم پەیماننامەیە کە کوردستانی بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکرد، لە ٢٦ی تەمموز، بە بەشداریی هەموو لایەن و ڕێکخراوە کوردییەکان، ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێت.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە سەرجەم پارتەکان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە کوردییەکان کرد کە لە شاری لۆزان بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بکەن بۆ ئەوەی پەیامەکانیان لەسەر ئەو پرسە بگەیەنن بە ڕای گشتی جیهان. هەروەها کەنەکە ڕایگەیاند کە بەیاننامەیەک لە لۆزان پێشکەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژەڤی سەرەکی کۆبوونەوەی ٥ی تەمموزی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە پەیمانی لۆزان بوو و سەرنجی بۆ ئەم لێدوانەی خوارەوە ڕاکێشا: "ئێمە لە سەرەتای ١٠٢هەمین ساڵەی پەیمانی لۆزانداین، کەنەکە دەیەوێت لە یادی ١٠٢ساڵەی پەیمانی لۆزان، گفتوگۆیەکی نوێ بخاتە ڕۆژەڤی هەموو کوردێکەوە، ستاتۆی سایکس پیکۆ و لۆزان هەڵدەوەشێتەوە، گۆڕانکاری بەسەر نەخشەکەدا دێت. دەبێت کورد بە زووترین کات کۆببینەوە و بەو پێیە هەڵوێستمان هەبێت، بۆیە داوا لە هەموو پارت، دامەزراوە و هێزە کوردستانیەکان دەکەین، کە لە کۆنفرانسێکی نەتەوەییدا کۆببینەوە و ستراتیژێکی هاوبەش دروست بکەین.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ١٠٢هەمین ساڵەی پەیمانی لۆزاندا جارێکی دیکە ئەم ڕێپێوانە لە لۆزان بەڕیوە دەچێت.

بەرنامەی ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بەم شێوەیەیە:

شوێن و کاتی چالاکییەکە: لۆزان، ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥

کات و شوێنی کۆبوونەوە و دەستپێکردنی ڕێپێوان: کاتژمێر ١٣:٠٠ -١٤:٠٠ ، تێراس ژان مۆنێت

کات و شوێنی گردبوونەوەکە: کاتژمێر ١٦:٠٠، پۆرت ئۆچی

]]>
کاڵکان: دەبێت یاسای ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و ئازادی دابنرێتhttps://anfsorani.com/کوردستان/kakan-dbt-yasay-ykgrtny-dymwkratyk-w-yazady-dabnrt-71413دوران کاڵکان ڕایگەیاند، گەریلا ئامادەیە ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێت ، تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیکی خۆی بە بەهێزترین شێوە بەڕیوە ببات و ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت یاسای ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و ئازادی دابنرێت.دوران کاڵکان ئەندامی ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ پەیامە ڤیدیۆیییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٩ی حوزەیران بڵاو کرایەوە، کاریگەرییەکانی مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمیسیۆنێک کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا دابمەزرێت، سیاسەتی ڕۆژانە، ڕۆژووی گەورەی مەردنی ١٤ی تەمموز و شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٣هەمین ساڵی خۆیدایە، ئەنجامدا.

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیەیە:

"سەرەتا بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، ٩ی تەمموز بەڕاستی ڕۆژێکی مێژوویی بوو، ٢٦ ساڵ و ١٠ ڕۆژ جارێکی تر بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ و بینینی ئەگەرچی بە ڕێگەی ڤیدیۆیی بوو، جۆشێکی بەخشی، هەموومانی دڵخۆش کرد، هەروەها ئێمەیش بە جۆش بووین، بە جۆش و گرنگ بوو، ئەمە دەرئەنجامی تێکۆشانی ٢٦- ٢٧ساڵانە، ئەنجامی جیاواز دروست بوون. هەروەها لە ڕۆژەڤدا گەیشتە لوتکە.

بێگومان هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەبەردەمدایە. نابێت تێکۆشان بوەستێت. دەبێت بەردەوام بێت. بەڵام ئەنجامێکی گرنگی بەدەست هێناوە. ئەمەش دەرئەنجامی هەڵمەتی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەم ئاستی هەڵمەتەکە و هەم ئەو تێکۆشانەی کە ٢٧ساڵە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، جارێکی دیکە پشتڕاستی کردەوە. پشتڕاستی کردەوە کە بە فێرۆ نەچووە. پێویستە هەمووان بەمە دڵخۆش بن. ماندووبوونیان و هەوڵەکانیان بێ ئەنجام نەبووە. ئەنجامەکان گرنگن، ئەمامە بە ڕوونی دیارن.

دەتوانم ئەمە بڵێم: "ئێمە وەک بزووتنەوەکە، وەکوو گەل، من و هەموو هەڤاڵانم، ژن و پیاو، هەمیشە باوەڕمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئێمە قەت بە وشکی و بەردەوامی سەیری سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیمان نەکردووە و بە ڕوانگەی زیادەڕۆییانەی هەندێک کەسان فریومان نەخواردووە. بێگومان ئەمە کاریگەری خۆی هەبوو، بەڵام قەت بێ هیوایی و نائەمنی لەسەر ئێمە دروست نەکردووە. لەم بوارەوە شەهیدەکانمان زۆرترین باوەڕیان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. ئێمە هەمیشە لە دڵەوە باوەڕمان بەم شتە هەبوو. ئەگەر ئەمە نەبوایە، لەم هەلومەرج و دۆخەدا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بەڕێوە نەدەچوو. نە ڕێبەر ئاپۆ دەیتوانی بەرخۆدانی لەو شێوەیە بکات، نە ئەوانەی لە دەرەوەن، نە ئێمە و نە گەریلاش دەیتوانی بەرخۆدان و تێکۆشان بەڕێوە ببەن. ئەگەر باوەڕیەتێکی وەها نەبوایە، تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهید بوون بەڕێوە نەدەچوو. ئەو هەموو گەنجە دەستبەرداری هەموو شتێکیان نەدەبوون و نەدەچوونە شاخ و بەشداری گەریلا نەدەبوون. هەروەها بوێری و فیداکاریش نەدەبوو.

بەم بۆنەیەوە دەمەوێت باسی ئەوە بکەم. متمانەمان بە فیڕۆ نەڕۆیشتووە. هیوا و متمانەمان کە ئێمە بە تێکۆشان سەربکەوین و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت، بەفیڕۆ نەڕۆیشتووە.

بەرخۆدێرەکانی زیندان ئەوەیان فێرکردین. لە هەقیەکانەوە دەستیپێکرد و شەهیدانمان ئەوەیان فێرکردین. ناتوانم بڵێم لە ئێستا بەدواوە سەرکەوتنی گەورە ڕوودەدەن. ئەوەی تاوەکو ئێستا هەیە با بڵێین پێشکەوتنە سەرەتاییەکانن. پێشکەوتنە سەرەکییە گەورەکان لێرە بەدواوە دێن.

بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بڵێم: ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی کە دەتوانن ٢ـی ئاپ وەکو جەژنی گوڵ پیرۆز بکەن. پێویستە ٩ـی تەممووزیش بەم شێوەیە لێ تێبگەین. گەلی ئێمە بە فرمێسکی دڵخۆشی کاردانەوەیان نیشاندا و کاریگەرییەکەی تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە. هەمووان بە دەیان و سەدان جار تەماشای دەکەنەوە. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە: "منیش زۆرجار تەماشام کردووە. هەر کاتێک سەرلەنوێ تەماشای دەکەیت، وەکو ئەوەی جاری یەکەمت بێت جۆشوخرۆش دەتگرێت. سەرچاوەیەکی لەو شێوەیە دەئافرێنێت. لە ڕووی ناوەڕۆکەوە، بەردەوامی بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوبات و ڕاگەیاندراوەکانی دوای ئەون. پێویستە لەڕووی ناوەڕۆکیشەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. تێر و پڕە. ئێمە چیمان کردووە، بۆچی کردوومانە و پێویستە چی بکەین بە شێوەیەکی جەوهەری و تێگەیشتوو نیشانی دەدات .

ئەمە هێزی تەڤگەری ئاپۆیی نیشان دەدات. ئاپۆ پێی دەڵێت تەڤگەری هاوڕێیەتی کۆموناڵیست. هەرخۆی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک داناوە و کۆموناڵیزمیش پێشدەکەوێت. ئەمە بە فراوانی درکی پێ دەکرێت.

پاشان، بەو بۆنەیەوە پێویستە بڵێم: بەڵێ، ئەمانە لە ئیمرالی ڕوویاندا و پێویستە بە بچووکی نەبینین. بەڕاستی جۆشوخرۆشێکیشی ئافراندووە. ئەمانە پێشکەوتن و هەنگاوی گرنگی مێژوویین. پێویستە هەمووان لەسەر ئەوە سووربن: ٢٧ ساڵ لەمەوبەر، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر، لە ٢٩ـی حوزەیرانی ١٩٩٩ـدا کاتێک دادگای ئیمرالی سزاکەی بڕیەوە بیرتان لە چی دەکردەوە؟ ئێستا ئێمە لە کوێین؟ هیچ کەس هیوا و چاوەڕوانی نەبوو.

تەنانەت منیش هەرگیز ساڵی ٩٩ لەبیرناکەم. بەتایبەت دوای ئەوەی دادگا سزاکەی دەرکرد، هەندێک کەس هەبوون لەبەرئەوەی لە ماوەی بەرخۆدانی ئیمرالی کەوتنە نێو پرۆسەیەکی نوێوە، ئێمەیان بە شێتی تاوانبار و تۆمەتبار دەکرد. هەندێکیان پەشیمان بوونەوە. بەڕاستی نیازیشیان زۆر پاک بوو. دەیانوت، "هەموو شتێک لەدەستدەدەن." بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی لەدەستدان و دەستکەوت، کێ لەدەستی داوە و کێ قازانجی کردووە، لە ئێستادا بەباشی دەبینرێت و بەرهەمەکانی دەردەکەون. زۆر بە ئاشکرا دەبینرێت. لەم ڕووەوە زۆر زۆر گرنگە. بەڵام ئەمەش ڕاستییە: ئەم هەموو پێشکەوتنە ڕوویاندا و ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکە بەڕێوەدەبات. ڕامان و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بەڕێوە دەبات. گەر پرۆسەکە پێشکەوێت و بگاتە ئەنجام، بێگومان لەڕێی ڕێبەر ئاپۆوە بەدیدێت. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بیگەیەنێتە ئەنجام. ئەمە پرۆسەیەکی ٧-٨ مانگەیە و جارێکی تر پشتڕاست بووەتەوە.

بەڵام کاتێک سەیری هەلومەرجی ئیمرالی دەکەین، ئەوە نابینین. ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی هێندە گرنگی هێنایە پێشەوە. لای هەمووان هیوا و جۆشوخرۆشێکی دروستکرد. بەڵام مامەڵە و هەڵوێستی دەوڵەت لەبەرامبەر کەسێک کە ئەنجامداوە، بەڕاستی درکی پێ ناکرێت. گۆڕانکارییەکی جددی دروستنەبووە. سیستەم، سیستەمی ئیمرالی بەردەوامە. بارودۆخی بەبارمتەگرتن هێشتا بەردەوامە.

بەڵێ، دیمەنێک پیشاندرا. بەڵام هێشتا مسۆگەریی یاسایی بوونی نییە، بەردەوامییەکەی بوونی نییە و بەپێی پێویست نییە. ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت کاربکات. بەڵام ئەگەر هەندێک دەرفەتی هەبوایە، دەیتوانی سەد ئەوەندەی بکات. بەڵام هەمیشە ئاستەنگ دروستدەکەن. بەڵێ وەزیری داد سبەینێ دووبارە لەگەڵ شاندی ئیمرالی کۆدەبێتەوە. مەگەر پێویستە هیوامان هەبێت؟ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، "مافی هیوا لە ڕۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە، بیر لە شتێکی وا ناکەینەوە." ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنی ئەوروپا کردووە. هەر خۆی لە بابەتەکانی تورکیادا بوونی نییە. کەمێک شەرمە مرۆڤ ئەو قسەیە بکات. هیچ نییە و هەرخۆی بوونی نییە. بەڵام ئەم شتانە دەگۆڕێن. ئێمە لە پرۆسەیەکی نوێداین، پێی دەڵێن پرۆسەی گۆڕانکاری. واتا لە هەمووی زیاتر ئەم بابەتانە دەگۆڕێن. واتا، ئاخۆ ئەو بابەتانە دەگۆڕێن یان نا؟ لەجێی ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە دەڵێن، "ئەوە لە بابەتەکانی ئێمەدا نییە." بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

لەم ڕووەوە، واتا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت و وەکو پێشوو لە جەوهەریدا هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ ڕووینەداوە. ئەمە بارودۆخێکە کە پێویستە قبووڵ نەکرێت. من لەو ئاستەدا نیم، بەڵام دەمەوێت بڵێم، پێویستە تەنها بەم دیمەنە نەڵێین تەواو هەموو شتێک چارەسەر بووە. بەتایبەت گەلی وڵاتپارێزی ئێمە، ژن، گەنج و هاوڕێیانمان با وا بیرنەکەنەوە، سەرەڕای ئەوەش با بڵێم، پێویستە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بخەینە پێش هەموو تێکۆشانەکانمانەوە، بیکەینە بنەما و بە ڕێ و ڕێبازی دەوڵەمەندتر برەوی پێبدەین. لەبەرئەوەی تێکۆشان تەنها بەم شێوەیە سەردەکەوێت. سەیرکەن، کۆتا سەرکەوتنیشمان بە تێکۆشان مسۆگەر دەکەین.

ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا ئازادی تاکەکەسی و ئازادی کۆمەڵگە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئێمە لەسەر ئەم بۆچوونە دەبین. ئەمە تێڕوانینێکی فەلسەفییە. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە بەم شێوەیە مامەڵەی کردووە. بەڵام ئێستا، لەو هەلومەرجانەدا دەمانەوێت بەشی یەکەمی ئەم فۆڕمولاسیۆنە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. گەر بەشی یەکەمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ڕێ بۆ دووەمیش خۆشدەبێت. واتا، ئەگەر تاک ئازاد ببێت، کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت. پێویستە ڕێ بۆ ئازادی جەستەیی تاکەکەسی خۆشبکرێت و هەنگاو بنرێت تاوەکو ئازادیی کۆمەڵگە بەرەو پێش بچێت. تەنها بەم شێوەیە دەبێت. هەرخۆی ئاشکرایە ئەوە کێیە، مەگەر وا نییە؟ پێویست ناکات بوترێت، ئەوە گوزارشت لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات.

بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، هەمووان هەموو جۆرە داواکارییەک دەکەن. پرۆسەیەکی سەرکوتکراو هەیە. پێی دەڵێین پرۆسەیەکی دە ساڵە، تەنانەت سەد ساڵە هەیە و بۆ کورد سەد ساڵێکی ئازاربەخش بوو. سەد ساڵێکی هەرە دژوار بوو. واتا، سەد ساڵێکی لەو شێوەیە لە مێژووی کورددا هەرگیز نەبینراوە. لە ئەنجامدا ئەم دەوڵەتە ئەمەی بەسەر کورد هێنا. بەڵام کۆمەڵگەی تورکیاش شتێکی جیاوازتر لەمەی بەسەر نەهاتووە. وتیان با ئەمە بەسەر کورد بهێنین. کاریگەرییەکی هاوشێوە لەسەر تورکیاش دروستبوو. کۆمەڵگەی تورکیا هەمیشە زوڵم و زۆرداریی بینیوە. واتا، لەژێر زوڵم و زۆرداری قورسدابووە. لایەنە فاشیستەکان هەمیشە لە بەڕێوەبردنی تورکیادا سەردەست بوون. پێویستە ئەم کۆمەڵگەیە ئازاد ببێت. بۆ ئەمەش گەلێک خواست و داواکاری هەن. بەڵام خاڵێکی گرنگ هەیە کە ڕێگە بۆ هەموو چارەسەرەکان خۆشدەکات و بەدیهێنانیان مسۆگەردەکات. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. هەندێک دەڵێن، "مەگەر شتیوا دەبێت؟ بە ئازادیی کەسێکەوە دەیبەستنەوە." بەڵام هەندێک جار، کەسێک گوزارشت لە کۆمەڵگەیەک دەکات. کۆمەڵگەیەک دەتوانێت لە هۆش و دڵی مرۆڤێکدا بێتە گۆ. ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە بەم شێوەیە بوو.

ئێستا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خاڵی سەرەکی هەموو ئازادییەکانی کوردستان و تورکیایە. هەموو داواکارییەکانی دیکە لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ دەکرێن. لەبەر ئەمەش دەبێت هەمووکەسێک چارەسەری بە ڕوونی ببینێت. با هەمووکەسێک داواکارییەکانی بڵێت و دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئامانجی سەرەکی داواکارییەکانیان ببینن.

دەربارەی مەڕاسیمەکە

١٩ی تەمموز وەک خاڵیکی لە دایکبوونەوە بوو؛ بۆ ئێمە مێژووییەکی گرنگە. پاشان ١١ی تەمموز ئەوەی تەواو کرد. دەمەوێت سەرەتا ئەوە بڵێم؛ هەموو ئەو هاوڕێ ژن و پیاوانەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بە سەرکەوتویی جێبەجێکرد پیرۆز دەکەم. واتە ئەوان هەڵوێست، تەڤگەر و خەباتێکی زۆر سەرکەوتو و بە دیسپلینیان نیشان دا کە بە تەواوی بە پێی میلیتانی فیدای ئاپۆیی بوو.

دووەم، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەم ڕەنجیان لەم خەباتەدا داوە. بە ڕاستی کارێکی زەحمەتبوو. هەمووکەسێک قەدری دەگرێت. لە ناوچەکانی دیکەش ڕوویدەدا، هێشتا هیچ مسۆگەرێیەکی یاسایی نییە. هەمووکەسێک لە هەمووشتەکاندا بەشدار دەبێت. زۆر شتی ترسناک هەبوو. سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەوڵدانێکی بە دیسپلین، ڕێکخستنی و گرنگ ئەنجام درا. هەمووکەسێک ڕەنجی دا، ڕۆڵێکی هێژایان گێڕا و بەشدارییانکرد.

پەدەکە، بەڕێوەبەری و کارمەندانی بەشدارییانکرد. سوپاسی ئەوانیش دەکەم. دەمەوێت ئەمە بڵێـم: واتە بە تایبەتی بۆ ڕاگەیاندنی تەڤگەر. تەڤگەرەکەمان ڕاگەیاندراوێکی دا، لەبەر ئەو ڕووداوانەی لە لای ئێمە ڕوویدا، بە شێوەیەک ڕانەگەیاندرا. نەمانتوانی بە تەواوی بەشداربووان ڕاگەیەنین؛ هاتن و بەشداربوون. هەندێک لەوانەش بانگهێشتمانکردبوون، بەشدارنەبوون، بە تایبەتی ئەندامانی ڕاگەیاندن.

وا نەدەبوو. بانگەوازەکەی زیاتر لە لایەن ئێمەوە کرا. لەسەر بانگەوازەکەی ئێمە نەک دەیان، بەڵکو سەدان کەس، ئەندامانی ڕاگەیاندن و سیاسەتمەدار لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە هاتن، بەڵام بەوجۆرەی دەخوازرا بەشدارنەبوون، ئەوەمان جێبەجێنەکرد. جارێکی تر بەناوی تەڤگەرەوە داوای لێبوردنیان لێدەکەم. بۆ ئێمە نەگونجا. پێویستە لێمان ببورن، ویستمان بەشداری بکەن، بەڵام دیارە هەلومەرجەکان ڕێگەیان پێنەدەدا. دۆخی ئێستا هێشتا لەو ئاستەدا نییە، با وا بڵێین. واتە ئاستەنگەکان لابراون، بەڵام توانیمان لەم ئاستەدا ئەنجامی بدەین. چونکە یەکلایەنە نەبوو. بە ڕاستی شتێکی وەها بوو کە هێز بە هەموو بەشداربووان بدات. کاتێک ئەمە لە سەرەتادا پێشنیار کرا، ئێمە باوەڕمان پێی بوو. گوتمان هەموو ئەوکەسانەی بەشداربوون، بەشدارییان کرد و ڕەنجیان دا سەردەکەون. چونکە کارێکی چاکبوو، کارێکی ئەرێنی بوو. کەس زیان لەمەدا نابینێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش نیگەرانی، دوو دڵی و نیگەرانی زۆر هەبوو. بەتایبەتی لەلایەن نەیارەکانمانەوە. ئەم هەڵوێستەیان نیشان دا و زۆر بە ئاگاداری لێی نزیک بوونەوە.

ئایا دەکرێت بڵێین ئەوان بە تەواوی گرنگی و کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان نەبینووە؟ یان بڵێین هێشتا ئامادە نین بۆ ئەو کاریگەرییە ئەرێنییە، چ لە ڕووی تێگەیشتن و چ لە ڕووی سیاسەتەوە؟ بەڵام نەمانتوانی بە تەواوی ئەنجامی بدەین. دەبێت هەمووکەسێک ئەمە بزانێت و بە هۆشیارییەوە پێشوازی لێبکەن.

گەریلاکان چییان نیشان دا؟ هەمووکەسێک هەڵیدەسەنگێنێت، ئەمە دیارە. هیچ زۆرداریی و کاریگەرییەک نەبوو. هەمووکەسێک بە دەستپێشخەری خۆی بەشداربوو. ڕێکخستن، دیسیپلین، هەڵوێست و شێواز دیارە. تەنها شتێک ئەوانی خستە جووڵەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەو هۆشیارییەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیای لە دڵیاندا چاند. ئەوکەسانە لەبەر باوەڕ و وابەستەبوونیان بە ئازادیی کورد و دیموکراسیی تورکیاوە ئاوا هەڵسوکەوتیان دەکرد. فیداکارییەکی مەزنیان ئەنجام دا. فیداکارییان ئەنجام دا. واتە دەبێت هەمووکەسێک قەدری ئەمە بزانن.

هەندێک بازنە قەدری دەزانن و حەقی خۆی دەدەن، بەڵام ئەمە بەس نییە. بە ڕاستی دەبێت بە تەواوی بدرێت. ئەمە زۆر گرنگ بوو. ڕۆژێکی مێژوویی بوو؛ ڕۆشتە مێژووەوە. هەڵوێست و ڕاستی گەریلاکانی ئاپۆی کوردی نیشان دا.

ئەوە ڕێکخستنبوونە. ئەو هۆشیارییە ڕێکخستنییە لە هۆشیاری ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێت. نەک وەک هەندێک دەڵێن، نە فریودراون و نە بە زۆر براونەتە ئەوێ. بە هۆشیاری و متمانەی تەواوەوە مامەڵەیان دەکرد. ئەو هەڤاڵانەی بەشداری مەراسیمەکە بوون هەڵنەبژێردران. هەندێکیان لە ئاستی یەکەکاندان. بەڕێوەبەری و بەشێک لە هەڤاڵان زیاد کران. بە تایبەتی هەڵنەبژێردراون. هەر هێزێکی گەریلا بچێتە ئەوێ، هەر هێزێک لە چیا بێت، دەتوانێت هەمان هەڵوێست نیشان بدات. دەتوانن بە هەمان شێوە مامەڵە بکەن. هەڤاڵەکانمان لەوێ تەنها نوێنەرایەتی خۆیان نەدەکرد. گوزارشتیان لە گەریلا ئازادەکانی کوردستان دەکرد. ئەوان گوزارشتیان لە گەریلاکانی پەکەکە، گەریلاکانی ئاپۆی دەکرد. بە ڕاستی ئەوان وەک گوزارشتکردن دەرکەوتن.

ئەمە بینرا هۆشیاری و باوەڕێک هەیە. لە بەرزترین ئاستدایە. لە لایەکەوە وەک ئەوەی نییە هەندێک کەس هەوڵدەەن نیشانی بدەن، ئەوان کوێرانە چەکیان هەڵنەگرتووە. ئەوان عاشقی چەک نین. چونکە چەکەکانیان لە دڵیان پێچاوە و بەپێی ویستی خۆیان چوونەتە چیاکان... واتە بەمجۆرە نییە. بە پێچەوانەوە بۆ ئامانجێکی گەورەتر هەر دووشتەکەیان ئەنجام دا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "ئەگەر بۆ ئامانجێکی مەزنتر نەبووایە، ڕشتنی دڵۆپێک خوێن بۆ ئێمە تاوانە". ئەم فەلسەفەیە قبوڵ دەکەن. تەواوی زیهنیەتیان بەم تێگەیشتنە لە قاڵب دەدرێت. دەبێت ئەمە تێبگەن.

ئەمەیان بە هەمووکەسێک نیشان دا. واتە کاتێک پەکەکە و گەنج، کچ و کوڕانی کورد ڕۆشتنە چیاکان و چەکیان هەڵگرت، ئەوە نەبوو بۆ ئەوەی خەریکی دوژمنایەتی کوێرانە بن، نە بۆ ڕشتنی خوێنبوو نە لە بێزاریی بوو. ئەوان ئەمەیان بۆ ئامانجێکی مەزن و شایستە بینی و وەهایان کرد، هەرهەنگاوێکیان فیداکاریبوو. پێویستە لەم ئامانجە تێبگەین. دەمەوێت ئەمە بڵێم.

چی وایکرد ئەم خەڵکە ٤٧ ساڵ چەک هەڵبگرن، بچنە چیا، لە هەلومەرجی زۆر سەختدا تێکۆشانی بوێرانە و فیداکاری ئەنجام بدەن؟ ئەگەر ئەمە خۆی دروستبووبێ، یان بۆ شتی ئاسان دروستبووبێ، فەرموون با هەندێک کەسی تر تاقی بکەنەوە و بیبینن. ئەمانە نین، کەس ناتوانێت ئەمە بکات. بۆیە دەبێت ئەو ئامانجە شایستە ببینین سەریهەڵداوە. دەبێت حەقی ئەم گەریلایانە بدەین.

لە لایەنی مێژووییەوە دەبێت حەقی شەڕی گەریلا و بەرخۆدانی ٤٧ ساڵەی پەکەکە بدەین. ئەمە ئازادی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بوو. دەیانەوێت لێرەدا دووبارە باس لەم بابەتە بکەنەوە:

کاتێک دادگای ئیمرالی ڕایگەیاند، "سزای لە سێدارەدان دەردەکەم"، ڕێبەر ئاپۆ چی وت؟ وتی، "من لەسەر سزاکە هیچ ناڵێم، بەڵام خیانەتکردن لە وڵات ڕەتدەکەمەوە. ئێمە بەردەوامیمان بە تێکۆشانی دیموکراسیدا." ئەوەی وت و هۆڵی دادگاکەی بەجێهێشت. بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە تێکۆشانی دیموکراتیکبوونی تورکیا بەڕێوە دەبەن. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن. وتی، "ئەگەر گەل بە دەنگدان بڕیار بدات، کورد دەوڵەتێکی جیا دابمەزرێنێت، من لایەنگری ئەوە دەبم." بەڵام دەوڵەتێکی جیای نەبینی. هیچ کات دوژمنایەتی تورکیا و کۆمەڵگەی تورکیای نەکرد. بەپێچەوانەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسە بوو کە لە ڕاستیی تورکیا و ڕاستیی تورکمانەکانی بە تەواوی کۆڵیەوە، دەریخست و هەوڵیدا لە هۆشمەندیی تورکیادا جێی بکاتەوە. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئەم گەریلایە بەرهەمی ئەم هۆشمەندی و تێکۆشانەیە. تێگەیشتن لەمە گرنگە.

ئەنجام: دەتوانین ئەوە بڵێین. پرسیار بکرێت چی بەسەر ئەمە هات. گەریلا ڕاستییەکی سەلماند. هەمووان دەیانوت، "ڕێبەر ئاپۆ کاریگەریی نییە و ناتوانێت هیچ بکات." بینرا؛ کاریگەریی هەیە یان نییەتی؟ چی بوو؟ لە تشرینی یەکەمی پارەوە پێشکەوتن هەیە. لە ٢٧ـی شوباتەوە هەیە. دەوترا، "پەکەکە گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ ناگرێت." ئەمە وترا. دەرکەوت کە وانیە. هەندێک دەیانوت، "گەریلا چەک دانانێت."هەندێک دەیانوت، "تاکتیک ئەنجامدەدەن، ئەگەر دەرفەتیان هەبێت دەگەڕێنەوە." بەڵام ئەمە نیشانیدا کە ئەوان لایەنگری تێکۆشانی چەکداری نەبوون، ئەوان چەکیان خۆشناوێت، بە ناچاری پەنایان بۆ بردووە. گەر ڕێیان لەبەردەم کراوە بێت، دەرفەت دروست ببێت، ئەم گەریلایە دەتوانێت تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک بە کاریگەرترین شێوە بەڕێوەبەرێت. ئەوان بۆ ئەمە ئامادەن. ئەوان تێکۆشانی چەکدارییان کۆتایی پێ هێناوە. بەڕاستی، ئەوان چەکەکانی خۆیان داناوە.

مەراسیمی ١١ـی تەممووز چەکدانانی گەریلاکانی ئاشکراکرد. لەمەودوا هەموو ئەو جۆرە گومانانە لەناوچوون. تەنها شتێک کە دەمێنێتەوە ئەوەیە کە پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر. مەبەستم ئەوەیە ناونیشانی ئەوەی دێت کێ دەبێت ڕوونە. هەندێک کەس دەڵێن، "ئیتر نۆرەی دەوڵەتە".

لەسەر سووتاندنی چەکەکان

لە مەراسیمەکەدا چاوی سێیەم، واتا چاودێر هەبوون. نوێنەرانی سیاسیش هەبوون. لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە هاتبوون. لە عێراقەوە، لە باشووری کوردستانەوە هاتبوون. تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون. ئێمە دەمانەویت زیاتر ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوێ هەبن. بە واتایەکی تر لیژنەیەک هەبووایە داوەری کردبایە. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە پێداگری کرد. هەرچی کەموکوڕییە دیارە. بە واتایەکی تر بەڕێوبەرایەتیی دەوڵەتی هەنووکەیی و دەسەڵاتداریی ئاکەپەیە کە ئەمەی نەکرد.

پرسی کورد و مامەڵەی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەمە مامەڵەی دابەشکردنی دەسەڵات نییە، دابەشکردنی دەرفەتە. ئەگەر شتێکی وا هەبووایە بازرگانی دەکرد. بازرگانی بدە و بستێنەی دەکرد. لەبەرئەوە پێویستی بە نێوەندگیرێکی لایەنی سێیەم دەبوو. وا نییە. پرسی بوون، ئازادی و ژیانی گەلێکە. هەموو جیهان یەکی گرتووە و دەڵێن "کورد بوونیان نییە" دەیانەوێت لەناوی ببەن. کوردیش بە وتنی "ئێمە هەین" سەد ساڵە تێکۆشانی کرد. ٥٠ ساڵیشە پەکەکە بۆ لەناونەچوونی ئەم بوونە تێدەکۆشا. بە بەخشینی ئەو هەموو شەهیدە شەڕی کرد.

دەمەوێت بڵێم کە تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بوونی هەیە. کە ئاستەنگی لەبەردەمە، ئەگەر ڕاستی ببینێت و هەندێک حەقیقەت و دادپەروەری بخاتە بەرچاو، کێشە نامێنێت، چارەسەر دەبێت. لەبەرئەوە ئەگەر گۆڕان لە زیهنییەت و سیاسەتدا ڕوونەدات، پرسی کورد قورسترین پرسە و قەت چارەسەر ناکرێت. دەتوانم بە ڕوونی ئەوە بڵێم.

بە بازرگانی لەو شێوەیە، بەو شتانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان ئەنجام دەدرێن، پرسی کورد چارەسەر ناکرێت. هەرخۆی هەموو کەسێک تاقیدەکاتەوە. هەر ئێمە نا، جیا لە ئێمەش زۆر کەس تاقیان کردەوە. کەس چارەسەری نەبینی. بەڵام گۆڕانی زیهنییەت و سیاسەت، یاخود هەبوونی گەلێک، گەلانێک....ئەها، سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان وتی، "مێژوو نیشانیدا کە کاتێک تورک و کورد و عەرەب بوونە یەک چیان کرد. لە داهاتووشدا دەبینرێت." زۆرباشە. لەسەر سەر و سەر چاومان. بەڵام سەدان ساڵە ناوی کوردیش لە تورکیا بوونی نییە.

کاتێک عەرەب و تورک ڕێکەوتنیان کرد، خوشک و برایەتییان کرد، تۆ چۆن مامەڵەت لەگەڵ کورد کرد کە ڕێگەی ئەو هەموو پێشکەوتنەی خۆشکرد؟ دۆخی کورد چۆنە؟ با باسی ئەوەش بکەین. ئەم زیهنییەت و سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردنە زۆر مەترسیدار بوو. زۆر شتی لە تورکیا لەناوبەرد.

لە ڕووی مادییەوە حیساب دەکەن و دەڵێن "تریلیۆنەکانمان لەدەستچوو." نا، لە ڕەوشتدا لەدەستچوو. لە روحدا لە دەستچوو. لە دیموکراسیدا لە دەستچوو. با ئەمانە ببینن. ئەمانە لەدەستچووی گرنگترن. ئەوانەی تورکیایان خۆشدەوێت پێویستە ئەمە ببینن. ئێستا لەم ڕووەوە ئێمە داوادەکەین کە، بەڕاستی چارەسەریشمان دەوێت. تەنیا داواناکەین. با ئەم تێگەیشتن و سیاسەتە بگۆڕێت. ئەگەر ئەوە ڕووبدات، هەموو شتێک چارەسەر دەبێت.

لە بەرەی تورکیاشەوە داواکارییەکی لەم شێوەیە هەبوو. زۆر قەناعەتپێکەر نییە. پێویستە کۆمەڵگەکان قەناعەت پێ بکەن. بەڕاستی گۆڕانکارییەکی زیهنی و سیاسی دەکەن؟ یاخود شتێکی جیاواز هەیە؟ ئەوە کاری ئەوانە. هەموو کەسێک هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام ئەمە ڕوویدا، با بڵێم؛ کاتێک لەوانیشەوە شتێکی وا هەبوو ئێمە پێداگریمان نەکرد. ئێمە بە پێزانینەوە سەیری دەکەین. بە گۆڕینی تێگەیشتن لایەنەکان دەتوانن چارەسەر بکەن. ئەوانەی شەڕ دەکەن دەتوانن ڕێکبکەون. هەمیش دەتوانن بەهێزترین ئاشتی بەدیبێنن. ئەگەر بەڕاستی شەڕیان کردبێت، ئەگەر بە ئیرادەی خۆیان شەڕیان کردبێت، ئێمە وەکو تەڤگەر لە دڵەوە باوەڕمان بەوە دەکەین. ڕێبەر ئاپۆش بە ڕوونی ڕابەرایەتی ئەم هەڵوێستەی کرد. دەمانەوێت هێزەکەی بەرامبەریشمان وابێت.

تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی چەکەوە هەموو جۆرە بێڕێزی و ناحەقییەک بەرامبەر پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. من لە ئەڵمانیا شەش ساڵ لە زیندان مامەوە. لەوێ زۆر بە ڕوونی بینیم. چەک هیچ پەیوەندییەکی بە تۆمەتبارکردنی پەکەکەوە نییە. زۆر هەوڵماندا کە ڕوونی بکەینەوە کە چەکەکانمان نییە و فڵان و فیسار. بینیمان کە بەهۆی چەکەوە پێمان دەڵێن تیرۆرست. بە هزرمان دەڵێن تیرۆرست. وتنی "کورد هەن" وەک تیرۆر دەبینرێت. ئەمە پەیوەندی بە چەکەوە نییە. گەلێک ناحەقی بەرامبەر پەکەکە ئەنجامدرا.

با هەمووکەس ئەوە ببینێت پەکەکە ئەڤینداری چەک نییە، بە ناچاری ئەمەمان ئەنجام داوە. بۆچی چەکەکانمان بدەن بە کەسێکی دیکە؟ دەتوانن بیانبەن و بۆ شوێنێکی تر بەکاریان بهێنن. حسابی ئەوەمان کرد. بۆچی بیانێژین؟ گەر دووبارە بەکاربهێنرێنەوە... واتە لە دەستی ئێمەدا وەک تیرۆریزم بەکاربهێنرێت و لە دەستی کەسێکی دیکەدا وەک دیموکراسی بەکاردەهێنرێت؟ ئەوە ڕاست بوو. بە پێی ئەفسانەیەکی کوردی بوو.

ئەوی تریان بە پێی جیهانی ئەمڕۆ و ڕۆژهەڵاتی ناوینبوو. چی بڵێین؟ با بڵێین وەڵامی ناتۆمان دایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لە هۆڵەندا، وەبەرهێنانی گشتیی بەرهەمی ناوخۆ و بودجەی چەک بۆ سەدا پێنج بەرزکرایەوە. واتە میلیتاریزەکردنێکی زۆر هەیە. گوایە ئاسایش بە دی دێت. سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ ئێوارە دەیگوت، "ئەورووپا لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنیەتدایە. هەر بۆیە دەبێت ئەوەندە خەرج بکەن، بۆ ئەوەی پارە لە چەکدا پاشەکەوت بکەن". دەمەوێت وەڵامی ئەمە بدەمەوە: دە هێندەش زیاد بکەن ناتوانن بە چەک ئاسایشی فەرەنسا مسۆگەر بکەن. بەڕێوەبەرانی فەرەنسا دەتوانن بە ئازادی، دیموکراسی، زیهنیەتی درووست و سیاسەت ئاسایشی فەرەنسا مسۆگەر بکەن. هەموو جیهان بەمشێوەیە، بەڵام بڕیارەیانداوە. ناتۆ ئێمەی بە تیرۆریست ناساندبوو.

ئەمە چەندە بە چەک بدەن. ڕۆژهەڵاتی ناوینیان کردووە بە گۆمی خوێن. کوردستانیان کردوە بە گۆمی خوێن. دەمانەوێت ئەم خوێنە بە تەواوی نەمێنێت. ئەم شەڕوپێکدادانانە بە تەواوی نەمێنێت. هەموو ئەمانە لەبەر بەرژەوەندی دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەت ڕوودەدەن. بەرهەمی ئەوانە. ئێمەش ئەمەمان نیشان داوە. بێگومان بۆ ئەو کەسانەی تێدەگەن.

ئەنتێگراسیۆن

ئێستا ئەم ئەنتێگراسیۆن وەک وشە دەگوترێت. واتە دەیبیستین، چەمکێکە، واتە فێربووین، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ٥-٦ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی وتارەکەی تەیب ئەردۆگان سەبارەت بە کۆمەڵگەی تورک لە ئەڵمانیا بوو. ئەم چەمکە لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێدەکۆشا. لە مانای پاراستنی ئەو گەلانەی تورکیا چوونە ئەڵمانیا بەکاریهێنا ئەوکات. ئەوە ئەو شوێنەیە کە لەبیرمە. گوتی "ئەنتێگراسیۆن" و گوتی: "ئێمە لە دژی ئاسمیلەکردنین، ئەنتێگراسیۆنمان دەوێت". هۆشداری بە دەوڵەتی ئەڵمانیا دا. هەروەها تورکەکان لە ئەورووپا بانگەوازیان لە تورکەکانی ئەڵمانیا دەکرد: "لە دژی ئاسمیلەکردن ڕاپەڕن، بەڵام لانەگری ئەنتێگراسیۆن بن. دەبێت دان بە ئەنتێگراسیۆندا بنرێت". بۆ دەوڵەتی ئەڵمانیا دەیگوت. ئایا تەیب ئەردۆگان ئەنتێگراسیۆنی بۆ تورکان لە ئەڵمانیا دەوێت، بۆ کورد لە تورکیا دانی پێدا دەنێت یان نا؟ ئێمە دەمانەوێت دانی پێدابنێت. دەمانەوێت لە بیری بێت. مافی تورکان هەیە وەها بێت، لە دژی ئاسمیلەکردن ڕاپەڕێت، ئەنتێگراسیۆنی بوێت، بەڵام کورد نییەتی؟ کوردیش دەبێت هەیبێت، بەڵام ئێستا کوردەکانیش ئەنتێگراسیۆنیان دەوێت، هەروەک چۆن تەیب ئەردۆگان داوای لە ئەڵمانیا کرد.

ڕێبەر ئاپۆ گوتی، "ئەنتێگراسیۆن". ئەنتێگراسیۆن بە زۆر جۆر بەکاردەهێنرێت. دەڵێن ئینتگراسیۆنی ئابووری، ئینتگراسیۆنی کۆمەڵگەیی ڕێگەیەکە بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان یەکە هاوکارییەکان. واتە پرسەکانی نێوان دوو یەکەی جیاوازدا چارەسەر بکەن و هاوکاربن. چۆن هاوکاری دەکەن دەستنیشانکردنی ئەوەیە. بۆ ئەمەش بێگومان دانپێدانانی یەکتر بە یەکەکان هەیە، دەبێت یەکتر قبوڵ بکەن.

لە لایەکی دیکەوە چەمکێکی ئەرێنییە. لە ئەنتێگراسیۆندا ئەمە نییە؛ یەکتر ڕەتکردنەوە نییە، زاڵبوون بەسەر یەکتردا نییە، ئاسمیلەکردن نییە. هەندێک لەگەڵ ئاسمیلەکردن تێکەڵی دەکەن. ئاسمیلەکردن شتێکی جیاوازە. ئەنتێگراسیۆن لەسەر بنەمای پاراستنی هەبوونی ڕێککەوتن، هاوکاریکردن لەگەڵ یەکەیەکی دیکە. ڕێبەر ئاپۆ پێشتر لە بەرگرینامەکانییدا باسی کردبوو، پەیوەندییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگە، پەیوەندییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. وەک دەوڵەت + کۆمەڵگەی دیموکراتیک ناوی هێناوە. بابەتەکانی وەک پێکەوە لە نێو دیالێکتیکی پەیوەندی و تێکۆشاندا چۆن بژین، گرتە دەست.

ئێستا بێگومان دەبێت ئەم جۆرە پەیوەندییە بە یاسا و ڕێبازەکانەوە گرێدراو بێت. بێگومان ئەگەر کۆمەڵگەیی بێت پێویستی بە یاسا و دەستوری بنەڕەتی هەیە. بۆ نموونە ئەگەر دەستووری بنەڕەتی تورکیا دیموکراتیک بێت، دەبێت ئەمانە لە خۆ بگرێت. بە جۆرێک پڕیان کردۆتەوە خاڵی زۆرە، بابەتگەلێک کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە دەستورەوە نییە... وا نییە. ئەمانە پرسە بنەڕەتییەکانن. دەبێت ئەمانە لە خۆ بگرێت. واتە ئێمە بەم شێوەیە لە ئەنتێگراسیۆن تێگەیشتین و باسمان کرد.

ئێستا، پێکهاتنی ئەمە... بێگومان وتم دەبێت پەیوەست بێ بە ڕێبازە یاساییەکانەوە. لە ئاستی یاساییدا دەبێت ڕێساکان ڕوون بن. بۆ ئەمەش یاسا دەربکرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە ڕوونی ئەمەی گوت؛ یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک. بێگومان هەروەها یاساکانی ئازادیش. چۆن؟ مسۆگەرکردنی ئازادی گەلان، گوزارشتی ئازاد و مسۆگەرکردنی هەموو ئازادییەکانی دیکە. یاساکانی ئازادی گرنگن. بە ڕاستی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخستنی بنەڕەتی ئازادی دیموکراتیکە. بنەمای دیموکراتیزەبوونە. قەدەغەکردنی ئازادی ڕێکخستن، نەهێشتنی... ئەگەر دۆخێکی لەو شێوەیە ڕوویدا وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ "ڕاپەڕین دەبێت"، چونکە دیموکراسی نامێنێت. هەروەها ئەمانە پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسین. کەواتە یاساکانی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک، یاسای بنەڕەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیان. یاساگەلێکن پەیوەندییەکانی تورک-کورد لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی دیاری دەکەن. واتە سەرڕاستکردنەوەی یاسایی و یاساکانە کە ماف و دادپەروەرییان مسۆگەر دەکات. دەبێت ئەمە ڕووبدات. با بڵێین ئەمە سەرەتایەک بوو. هەر بۆیە هەندێک بازنە دەیانگوت: 'دەبێت ببینین، باوەڕمان پێی نییە. با متمانە هەبێت'. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی دەبوو بیکات، ئەنجامی دا. گەریلاش چەکی دانا. ئیدی ئەم هەنگاوانە ماونەتەوە. دەبێت یاسای ئازادی و ئەنتێگراسیۆن دەربکرێت. بێگومان ئەمەش وردە وردە بەرەو دەستوورێکی بنەڕەتی دەڕوات. واتە دەستورێکی بنەڕەتی نوێ هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. دۆخی کۆتایی لە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتیدا دیاری دەکرێت. بێگومان دەستوورێکی بنەڕەتی لەم جۆرە ناتوانرێت بە یەکجار دابمەزرێت. زۆر سەختە، لە شوێنێکی وەک تورکیا. لەگەڵ دەرکردنی یاساکان لە هەمان چوارچێوەدا، ئەمەش بەرەو دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک دەڕوات.

دەبێت خەڵک لە ڕۆژەڤی ڕەسەن نەترسێت

پاکێجە دادوەرییەکانی پێشوو سەرکەوتوو نەبوون، سەرکەوتوو نین. چونکە ئەو سەرڕاستکردنەوانە شتگەلێکی سادە بوون؛ لە چارەسەری پرسە بنەڕەتییەکان دووربوون. بۆچی؟ چونکە ئێستا لە ڕۆژەڤی تورکیادا نین. ئەو یاسایانەی هێنران بە هەمان شێوەش بە پێی ئەمە بوون. پرسە سەرەکییەکانی چارەسەرکردن تەنانەت لە ڕۆژەڤدا نەبوون. تەنها ماددەکانی لەو جۆرە ناسێنران. نزیکایەتییە سادەکانی وەک 'با یەک لایەن نەبێت، با فرە لایەن بێت. با لایەنێک سوودی لێ وەربگرێت، لایەنەکانی تریش سوودی لێ وەربگرن'. هەبوون، بەڵام ئەمە چ جۆرە سوودێکە؟ ڕۆژەڤی سەرەکی تورکیا چییە، پرسە سەرەکییەکانی چین؟ ئەم پرسانە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە یاساوە هەیە.

پرسە یاساییەکان بابەتی بنەڕەتین. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەم کاتەدا دەڵێ، 'میتۆدی تێکۆشانی بنەڕەتیمان یاسایی دەبێت'. واتە میتۆد و تاکتیک بۆ گۆڕانکاری و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە، تێکۆشانی یاسایە.

چونکە یاسایەکی پارچە پارچەمان بەدەستەوەیە. چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە کە دوورە لە پێوەرە دیموکراتیکەکان. دەبێت خەڵک لە ڕۆژەڤی ڕەسەن نەترسێت. دەبێت هەمووکەسێک هۆشیار بێت. هەمووکەسێک دەتوانێت داوای مافی خۆی بکات، بەڵام دەبێت بزانن ئەو مافە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە و بەو پێیەش داوای بکەن. دەبێت ڕاگەیاندنیش هەمیشە ئەمە لە ڕۆژەڤدا بهێڵێتەوە، بانگەشەی بۆ بکات.

هەمان شت بۆ کۆمیسیۆنیش پەیوەندیدارە. هەربۆیە ویستم باسی بکەم. نەک بە ئامانجی ڕەخنە. دامەزراندنی کۆمسیۆن باشە، هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام لە ڕابردوودا و لە ساڵی ٢٠١٣دا هەوڵێکی هاوشێوە درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ئەو کۆمیسیۆنانەی لەو کاتەدا دامەزراون بۆ ئەرکی جیاواز پلانیان بۆ دانرابوو و گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بوون. ئێستا کۆمیسیۆنێک دادەمەزرێت، بەڵام ئەگەر ئەویش سەرکەوتوو نەبێت، مەترسییەکانی ڕابردوو دووبارە دەبنەوە.

چونکە ئەو کۆمیسیۆنانە بە دادپەروەری و یاسا دانەمەزرا بوون. هیوادارین ئەمجارە کۆمسیۆن ئەزموونی ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ وەرگرتبێت. ئەگینا هەموو شتێک دووبارە دەبێتەوە. هەروەها ڕۆژەڤی سەرەکی دووبارە دەبێتەوە.

پەکەکە دەڵێت: "هەموو شتێک دووبارە بووەتەوە، بۆیە نابێت خۆمان دووبارە بکەینەوە". ئەگەر ئەوشتانەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر دووبارە بکەینەوە، ئەوەمان نیشان دەدات لە ڕابردوو وانەمان وەرنەگرتووە و بەرەوپێش ناچین.

ئەوکات کۆمسیۆن دەبێت چی بکات، ڕۆژەڤی چی بێت؟ ئێمە نامانەوێت ئامۆژگاری بکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەم کۆمیسیۆنەی دەویست، ئەمە پێویستییەکی سروشتی ئەم پرۆسەیە.

ئێمەش لەسەر بنەماکانی ئەم کۆمیسیۆنە، وەک تەڤگەری پەکەکە هەنگاوێک بە خەیاڵی کەسدا نایەت ناومانە. جاری واش هەیە دەپرسم: ئەگەر پەکەکە کۆتایی بەوکارانە بێنێت بەوناویەوە دەکرێن دۆخی دونیا چی دەبێت؟

هەمووکەسێک دەیانویست لە شوێنێکەوە سوود لەم شتە وەربگرن. دۆخێک هاتبووە ئاراوە کە وا دیار بوو قازانج لە پەکەکە دەکەن. وا بیر دەکرایەوە ئەگەر پەکەکە لەم چەکەرەیە بکشێتەوە، قیامەت دێت.

لە ڕاستیدا کاتێک ڕێبەر ئاپۆ کشایەوە، گوتی "هەموو هاوسەنگیەکان تێکۆچوون". ئەمەش سروشتییە. چونکە ئەم هاوسەنگییە تەنها پشت بە پەکەکە نابەستێت. لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کورد بنیات نراوە، هاوسەنگییەکی جیهانی سەد ساڵی هەیە.

سیستەمی جیهانی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری بەم شێوەیە بونیات نرا. لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم شەڕ و ناکۆکییە لە لایەنی کورد هەم لە لایەنی پەکەکەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، شێوە دەگرێت. هەربۆیە ئەم هاوسەنگییە خۆی دەسپێرێتە پەکەکە. کاتێک پەکەکە دەکشێتەوە، هەموو هاوسەنگیەکان تێکدەچن.

ھەندێک پێیان وایە بەم شێوەیە بەردەوام بین، پەکەکە دەکشێتەوە، سودمەند دەبین. پەکەکە ئەم دەرفەتەی نەدا.

نوێ دەبێتەوە...

]]>
زیندانیانی زیندانی خارپێت لە دژی ئەشکەنجەدانەکان دەستیان بە مانگرتن کردhttps://anfsorani.com/ڕۆژانە/zyndanyany-zyndany-kharpt-l-dzhy-yshknjdankan-dstyan-b-mangrtn-krd-71412زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئەمنی باڵای ژمارە دووی خارپێت لە دژی ئەشکەنجەدانەکان، مامەڵەی خراپ و ڕێگریکردن لە ئازادکردنی زیندانیان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.سەرحەد ئەرەن پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان لە گەڵ زیندانیان کۆبووەوە. ئەرەن دوای کۆبوونەوەکە لە بەردەم زیندان لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە لە زیندانەکەدا مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان دەکرێت و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە.

ئەرەن لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ عومەر ساڵح جومعە زیندانی زانیاری بڵاوکردەوە و وتی: "پاسەوانەکان لە کاتی گەڕان بەناو شتەکانیدا ئەشکەنجەیان داوە. گەڕان لە کاتژمێرەکانی سەرلە بەیانی و درەنگانی شەودا ئەنجام دەدرێت و پاسەوانەکان مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانییەکان دەکەن. هەروەها ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە لەلایەن کۆمیتەی ئیداری و چاودێرییەوە ڕێگریی لە ئازاد بوونیان دەکرێت.

ئەرەن وتی: "داواکاریی زیندانیانی نەخۆش بۆ ناردنیان بۆ نەخۆشخانە پشت گوێ دەخرێت، ماوەی ساڵێکە هەندێک لە زیندانییەکان چاوەڕێی ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە دەکەن، هەروەها مافی زیندانیانی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و هونەرییەکان پێشێل دەکرێت."

ئەرەن ڕایگەیاند کە زیندانیان بە زۆر ڕەوانەی زیندانەکانی دیکە دەکەن و داواکارییەکانیان بۆ گۆڕینی شوێنەکانیان قبوڵ ناکرێت. بەهۆی ئەم فشارە نامرۆڤانەوە، زیندانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد کە زیندانییەکان بە شێوەی گروپی سێ کەسی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و وتی: "چالاکییەکانیان تا ئەو کاتەی کۆتایی بە گوشار و پێشێلکارییەکان دێنن بەردەوام دەبێت. ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە زیان بە 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەگەیەنێت. بۆیە دەبێت دەست لەم کردەوانە هەڵبگرن و دەبێت وەزارەتی داد لەو بارەوە هەنگاو بنێت."

]]>
عومەر ئۆجالان: پەی گەلو ئێزدیی پارێزنای تەنیا وەسې نیا، بەڵکم تازەبیەیۆ پەنەوازاhttps://anfsorani.com/هۆرامی/wmr-yjalan-py-glw-yzdyy-parznay-tnya-ws-nya-bkm-tazbyy-pnwaza-71410عومەر ئۆجالان پەرلەمانتارو دەم پارتی، بە شێوې ئۆنلاین بەشداری کۆنفرانسو ڕۆشنگەریی شەنگالیش کەرڎ و پەیلواو ڕابەر ئاپۆیش پی جۆرە باسکەرڎ: "سەرۆک ماچۆ، پەنەوازا شەنگال سەربەخۆ بۆ و ۋێش پارێزنۆ. نەک تەنیا پارېزنای و مڎرامان، بەڵکم تازەبیەیچۆ پەنەوازا."عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتارو دەم پارتی ڕحای و برازاا ڕێبەر ئاپۆی، بە شێوې ئۆنلاین بەشداریش جە کۆنفرانسو ڕۆشنگەری شەنگالینە کەرڎ و پەیلوا و ڕوانگەو ڕابەر ئاپۆیش سەبارەت بە گلېرگەو ئێزدی و شەنگالی یاونا بە گەلو شەنگالی.

عومەر ئۆجالان ئەرەیاۋناش ئی کۆنفرانسەی کە شەنگالەنە ملۊڕاوە پەی گلېرگەو ئێزدی فرە گرنگا و واتش: "پەیامەکې سەرۆکی پەی گلېرگەو ئێزدی فرە گرنگێنې. ۋەردەمو گەلا ۋەرکۊتوو مېیامینینە تازەبیەیۆ و ئەوەفاڕیای هەن. کاتێ ملمې دوورگەو ئیمرالی پەی دیداری چنی سەرۆکی، ئی مژارې باسې مکریا. جە دماین گلېرۊبیەیمانە سەرۆک باسو گلېرگەو ئێزدیش کەرڎ. پەی گەلو شەنگالی، پەی ئێزدییەکا؛ ۋې ئاماڎەکەردەی پەی سەردەمێوە تازەی و شەنگالێوە تازەی پەنەوازا. ئەشۊ دلې گلێرگەو ئێزدینە بە گوێرەو ئێزدی بیەی یەکڕیزی و یۆبیەی بۆ."

ئەشۆ ئێزدییەکې بیەیې چالاکانەشا بۆ

عۆمەر ئۆجالان ئانەیچش وات کە ڕابەر ئاپۆ جە گلېرۊبیەکا ئی دماییەینە هۊرسەنگنای تازەش سەرو بیەو گەلی ئێزدی کەرڎ و واتش: "پەی پێکئاماو ئێزدی، رێبازێوە ڕەسەنایەتی جوابدەر نییا، ئەشۆ بیەیې چالاکشا بۆ، ڕابەرایەتی ماچۆ؛ "ئەشۆ شەنگال سەربەخۆ بۆ، ئەشۆ ۋێش پارێزنۆ." هەرپاسە گەلو کوردی جە ۋەرا ۋەرو پارێزنای گلېرگەو ئێزدینە ۋەرپەرسا."

چنی مڎرامانی، پەنەواز بە تازە بیەیچۆ مکەرۆ

جە دمادمایی قسەکاشەنە عومەر ئۆجالان سەرنجش وست سەرو ئاژەو جەنگی جە ۋەرکۊتوو مېیامینینە و واتش: "کورڎەسان پېسە شەپۆلێوە سووری چامنەن، نمەبۆ غەفلەتەنە بۆ، وەڵې کارەساتو فەرمانەو ساڵۊو ٢٠١٤ ینە سەرۆک ئاپۆ فرەو هێزەکاش جە ئەگەرو هەر ڕووەدایێوە ئاگاڎار کەردێوە، سەرۆک چا بارۆ دوور وینایێوە بە هێزش هەن. پەی خۆسەری شەنگالی و پارېزنای گەلو ئێزدی، تازەبیەیۆ پەنەوازا. هەرپاسە پەنەوازا ئی کۆنفرانسە بۆ بە جوابێوە پەی ئایندەی. دماو بەشداریکەردەی عومەر ئۆجالانی، کۆنفرانسەکە بە ئەرەنیشتەی "جە تاریکی قڕکەردەیۆ بەرەو بیەو ڕۊشنایی" بەردەوام بې.

هۊرسەنگنایە بنەرەتیەکې کە چی ڕۆژەڤەنە ڕۊشنې بیێوە ئینێنې؛

"گەلو ئێزدیی ئا گەلەی کە گرڎ کولتوور، بیروباوەڕ و ڕەسەنایەتی خاکو میزۆپۆتامیاى سەرینی جە ۋێشا گێرا و تەنانەت ئارۊیچ جە گرڎ کولتوور و باوەڕێوە ئی وڵاتەینە ئی کاریگەریی و ڕۆحە بە شێوێوە زیڼە موینمې. پۊکەی ڕابەر ئاپۆ ماچۆ: "ڕێنسانس یان گەشەکەردەی گلېرگەو ئێزدییەکا جە گرڎو ۋەرکۊتوو مېیامینینە وەڵا بۆوە."

فۆلکلۆرو گەلو ئێزدی کتێبو با و باپیرانیشانە کە بەردەوام کریانۆ؛ ئینە نەک بە نویسیای، بەڵکم بە ویژدان ۋنریۆوە. بە شێوەی زارەکی دەم بە دەم فاڕیۆوە، جە عیلاقەی پەنهانو بەینو نەوە و باباینە، جە بەینو قسەکەردەی و بێدەنگینە، جە نەوەکاوە پەی نەوەکا ئایندەی فاڕیۆوە. سەبارەت بە مۆسیقاو ئێزدی، ئا بەرەنە کە قەت جە مابەینو زەمینی و ئاسمانیرە نمەوزیۆرە. ئینە ئامێرو شاڎیی نییا، بەڵکم مەراسیمێوە ڕۆحییا، گەشتێوەن جە جبەرو کاتی و شۊنەماینە.

جە مۆسیقاو ئێزدینە ڕۆح چڕیۆ نەک ئاواز

سەڎاو خدر فەقیری دیارا، پېسە گۆرانیێوە پەی دەگا جە یاڎ نەکریاکا ماچۆ و سەڎاش مکەرۆ زەمینێوە کە حەسرەت چنەشەنە گەشە مکەرۆ. سەڎاو سوسکا سمۆیې بەرز بۆوە، گەرمی کەشی تێکەڵ بە بانگەوازو ژەنا جە غەریبینە مکەرۆ و گۆرانییەکێش سروودێوە ئایینییەنە کە نمەوچیۆ بەڵکم وچیۆوە. دلې دێڕەکانە قەڵەمو فێرکێ یوسفی، ئا هۆنیەرەی کە تراژیدیاش فاڕا پەی ئەدەبی و مەردەیش پەی ڕازێوە نەمری فاڕا، چا ڕێوە یادەوەری ئێزدییەکا منویسۆوە. چی مۊسیقانە ڕۆح چڕیۆ نەک ئاواز و ڕازەکې هۆشیارې باوە نەک ئاواز."

هەرپاسە نوویسەرە و توێژەرە فاتمە ئیزۆلە بە شێوێوە ئۆنلاین بەشداری ئەرەنیشتەکەیش کەرڎ.

ڕۆو یووەمو کۆنفرانسەکەی دمایش ئاما.

سەبای جە دووەم ڕۊو کۆنفرانسەکەینە ئی مژارې باس مکریا؛

ڕۆشنکەردەیۆ حەقەتینو ژەنې پېسە جەوهەری و بەرهەمو گلېرگەی جە ڕاو ژنولۆژییوە

حەقەتینو وڵاتپارێزنی و ئیکۆلۆژی جە بەینو تاڵانی و قڕکەردەینە

ئاوەزیەتو کۆمکوژی، حەقەتینو قڕکەردەی فیزیکی و کولتووری

پارېزنای ڕۆحی و کولتوورو مڎرامانی جە گلېرگەو ئێزدینە

ۋەنای زانستو کۆمەڵایەتی جە سەردەمو ڕێنیسانسو ئێزدینە

ڕێنێسانسو جوانی و جوانیەتی

بانگەوازو ئاشتی و گلېرگەی دیموکراتیکی / هەڵمەتۊو ئازادی پەی ڕابەر ئاپۆی، ۋێڕاوەبەری پەی شەنگالی.

]]>
فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی لە سەنەگاڵ هێناhttps://anfsorani.com/جیهان/frnsa-ktayy-b-manwy-srbazy-hmyshyy-l-snga-hna-71411فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا و بەم کۆتایی هێنانە بنکە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لە ئەفریقای ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا کۆتایی هات.فەرەنسا کۆتایی بە مانەوەی سەربازی هەمیشەیی خۆی لە سەنەگاڵ هێنا. لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە سەرۆک ئەرکانی سەنەگاڵ و فەرماندەی هێزەکانی فەرەنسا لە ئەفریقا، دامەزراوەی سەربازیی فەرەنسا لە داکاری پایتەخت و بنکەی ئاسمانی لە فڕۆکەخانە ڕادەستی دەوڵەتی سەنەگاڵ کران.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پرۆسەی بەردەوامی فەرەنسا لە ئەفریقا لە ساڵانی ڕابردوو سەیر دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە فەرەنسا بنکەکانی خۆی لە مالی، بورکینافاسۆ، نیجەر، چاد، کەناراوەکانی عاج و گابۆن بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی پێ هێنا و هەندێکیانی کردووە بە ناوەندی پەرەوەردەی هاوبەش.

کشانەوەی فەرەنسا لە سەنەگاڵ لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥ دەستی پێکرد و هەنگاو بە هەنگاو بنکە گرنگەکانی وەک کامپ گەیل چۆڵکران. ئەم کەمپە کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆاکام، بارەگای فەرماندەیی و کوردیناسیۆنی هەرێمی سوپای فەرەنسا بوو.

سەنەگاڵ، لە دوای سەربەخۆیی فەرەنسا لە ساڵی ١٩٦٠، نزیکترین هاوپەیمانی فەرەنسا بوو لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. ئەم پێشهاتە بە خاڵی وەرچەرخان لە پێگەی سەربازی و ستراتژی فەرەنسا لە ئەفریقا دادەنرێت.

]]>
هامسەرۆکاو دەم پارتی: ئەشۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغە ئازاڎې بکریاhttps://anfsorani.com/هۆرامی/hamsrkaw-dm-party-ysh-dmyrtash-w-ywkskdagh-yaza-bkrya-71409تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغولاریە هامسەرۆکاو دەم پارتی سەرشا ۋنەو هامسەرۆکا وەڵینو هەدەپەی دا و داواشا کەرڎ پەی ئانەی بەشداری جە پرۆسەو ئاشتینە بکەرا ئەشۆ ئازاڎې بکریا.تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغولاریە هامسەرۆکاو دەم پارتی، هېزی جە زینانو کەندرای جە کۆجاعەلی چنی فیگەن یوکسەکداغې و سەمرا گوزەلې کوې بیێوە و ئارۊیچ چنی سەلاحەدین دەمیرتاشی و سەلچوک مزراکلی جە زینانو ئەدرنەینە دیدارشا کەرڎ.

دماو گلېرۆبیەکەی، تونجەر باقرخان ۋەربەرەو زینانو ئەدرنەینە قسێش کەرڎې. باقرخان ئەرەیاۋناش کە مۆڕاڵ و تەندروسی زینانییەکا عال بې و واتش: "پێشنیارێوە فرە بەقیمەتشا پێشکەش کەرڎ ئاڎې ئەرەیاۋناشا کە هەر ئەرکێوەشا پنە بڎریۆ پەی وەڵێوستەی پرۆسەکەی جابەجاش مکەرا."

باقرخان جە درێژەو قسەکاشەنە واتش: "ئاڎې نەتاواشا ئی مژارەیە ئەرەیاۋنا، بەڵام ئێمە باسش مکەرمې، جە پڕۆسێوە چامنەنە کە باسو ئاشتی مکەرمې و جە مەراسیمێوەنە چەکەکێچ نریێرە، ئا کەسې کە جە دۆسیەو پیلانگێڵنی کۆبانێنە دادگایی مکریا، چانیشا سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغە و هەڤاڵا تەریما، پەنەوازا چی پڕۊسەنە پەی وەڵێوستەی ئی پرۆسەیە، چنیما با."

باقرخان بە ئاماژەدای بە پاشێلکەردەی مافو سەلاحەدین دەمیرتاشی کە جە لایەنو دادگاو مافو مرۆڤو ئۊروپایۆ ئاماژەش پنەکریابې ئەرەیاۋناش: "پەی ئانەی ئی پرۆسە عالتەر بلۊ وەڵێوە، پەنەوازا ئا هەڤاڵې کە جە دۆسیەو پیلانگێڵنی کۆبانێنە تاوانبار و دادگایی مکریا، بە ۋەرچەمگێرتەی قەرارو دادگاو مافو مرۆڤو ئۆروپای ئازاڎې بکریا."

هەرپاسە تولای حاتەم ئۆغولاریە جەختش چانەیە کەرڎۆ کە ئاڎۍ ئینې پرۆسێوەنە کە چەکەکې بێدەنگې کریا و زوانو ئاشتی پەرە مسانۆ و واتش: "جگە چانەیچ ئینایمې پرۆسێوەنە کە باس جە ئەرەمەرزنای ئاشتی و گلېرگەی دیموکراتیکی مکەرمې. جە پرۆسێوە چامنەنە قەناعەتما هەن کە ئەنجامێوە دەمودەسی بەدی بۍ. ئینەیچ بۆ بەمەڵامەتوو ئانەی کە گلېرگەو تورکیای، تورک، کورد، لەز، چەرکەس ،گەلو کوردی و ٧٢ نەتەوې دڵوەشې با."

]]>
هێرشکردنە سەر ئەو بنەماڵە کوردەی کە ئاوازی کوردییان گوێ لێگرتبوو، ئیدانە کراhttps://anfsorani.com/ژنان/hrshkrdn-sr-yw-bnma-kwrdy-k-yawazy-kwrdyyan-gw-lgrtbww-yydan-kra-71408ژنانی عەنتاب بە ڕاگەیەندراوێک هێرشکردنە سەر بنەماڵەیەکی کورد کە ئاوازی کوردییان گوێ لێگرتبوو، ئیدانە کرد.پلاتفۆرمی ژنان پێکەوە بەهێزن لە شاری عەنتاب سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بنەماڵەیەکی کورد کە لە ١٣ی تەمموز لە کاتی گەڕانەوەیان لە گەشتێکی کەنار دەریا لە ناوچەی بایرام پاشای ئەستەنبوڵ، بە بیانووی ئەوەی گوێیان لە ئاوازی کوردی گرتووە، هێرش دەکرێتە سەریان، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و هێرشەکەیان ئیدانەکرد. ژنان لەبەردەم قوتابخانەی ئامادەیی نەجمێ ئاسفورئۆغڵوی ئەنادۆڵیو گردبوونەوە.

ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن نیلگون ئاشکارەوە خوێندرایەوە. و هێرش کردنەسەر بنەماڵە کوردەکە ئیدانە کرا و ڕاگەیەندرا: "ئێمەی ژنان بەرامبەر بەو هێرش و ئەشکەنجە ڕەگەزپەرستانەیەی کە پۆلیس دژ بە بنەماڵەیەکی کورد لە ئەستەنبوڵ ئەنجامیدا، بێدەنگ نابین. ئەوانەی ژنێکی دووگیانیان ئەشکەنجە دا و مافی ژیانی کۆرپەکەیان لێ سەندەوە، دەبێت دادگایی بکرێن. ئێمە ژیانێکی ئارام، یەکسان و ئازادمان بۆ ژنان و هەموو گەلان دەوێت. گوێگرتن لە ئاوازی کوردی تاوان نییە، بەڵام ئەشکەنجەدان تاوانە، هەر هێرشێک بۆ سەر ژنان تەنها هێرشێک بۆسەر کەسێک نییە، بەڵکو هێرشێکی سیستماتیک و سیاسییە."

]]>
لە شاری هێلسنکی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز کراhttps://anfsorani.com/ئەوروپا/l-shary-hlsnky-sayady-shshy-zhyawa-pyrz-kra-71407لە شاری هێلسنکی بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە لە لایەن تۆڕی پشتیوانی کوردستان، ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکان، هاوڵاتیانی فینلەندی و کوردەوە ئامادە کرابوو.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدان دەستی پێکرد. لە ئاهەنگەکەدا وتارەکان بە زمانەکانی کوردی و فینلاندی پێشکەش کران.

هەروەها ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەشیوەی ئۆنلاین بەشداری لە بەرنامەی پیرۆزباییەکە بوو و هەڵسەنگاندنی کرد. پاشان ئەحمەد دلێر، هونەرمەندی ڕۆژئاوا هاتە سەر شانۆ و گۆرانیەکانی پێشکەش کرد.

بەرنامەکە بە پێشکەش کردنی ئاواز و سەما بەردەوام بوو.

]]>
ئەنقەرەنە سەبارەت بە 'پرۆسەکە'ی و 'کۆمسیۆن'ی ئاماو لوای بەردەوامەhttps://anfsorani.com/هۆرامی/ynqrn-sbart-b-prsk-y-w-kmsyn-y-yamaw-lway-brdwam-71406نوعمان کورتوڵموش سەرۆکو پەرلەمانی چنی ئەردۆغانی و ۋەرپەرسا سەروازی سەبارەت بە "پرۆسەکە"ی و "کۆمیسیۆنو پەرلەمان"ی کە تەسەور کریۆ ئەرەمەرزیۆنە، گلېربیۆ.نوعمان کورتوڵموش، سەرۆک پەرلەمانو تورکیای جە نووسینگەو ۋێش جە پەرلەمانەنە چنی یاشار گولەری، وەزیرو ۋەرگیری تورکیای، هەرپاسە مەتین گۆراک سەرۆک ئەرکانو گرڎیی تورکیای و فەرماندە سەروازییەکا گلېربیۆ. جە گلېرۊبیەکەینە باس جە وەڵێئامایە ئەمنی و سیاسییەکا کریا.

دماو ئی دیدارە گرنگەیە، کورتوڵموش بەشتەپەنە چنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی، سەرۆککۆمارو تورکیای و سەرۆکو ئاکەپەی گلېربیۆ.

جە گلېرۊبیەکەینە باس جە "پرۆسەو ئاشتی و گلېرگەی دیموکراتیک"ی و پلانەو پێکئاوردەی کۆمسیۆنێوە پەی لوای شۆنیرەو پڕۆسەکەی کە پەیوەندیش بە پرسو کوردیوە هەن کریا. تا ئیساتې حیچ ئەرەیاۋنێوە فەرمی سەبارەت بە گلېرۆبیەکا وەڵا نەکریانۆ.

]]>
عومەر ئۆجالان: بۆ گەلی ئێزدیی نەک تەنها پاراستن، بەڵکو نوێ بوونەوە پێویستەhttps://anfsorani.com/کوردستان/wmr-yjalan-b-gly-yzdyy-nk-tnha-parastn-bkw-nw-bwwnw-pwyst-71405عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شەنگالی کرد و بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆی بەم شێوەیە باسکرد: "سەرۆک دەڵێت، پێویستە شەنگال سەربەخۆ بێت و خۆی بپارێزیت. نەک تەنها پاراستن و بەرخۆدان، بەڵکوو نوێ بووەش پێویستە."عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا و برازای ڕێبەر ئاپۆ، بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شەنگالدا کرد و بۆچوون و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆی سەبارەت بە کۆمەڵگەی ئێزدی و شەنگال گەیاندە گەلی شەنگال.

عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند کە ئەم کۆنفرانسەی کە لە شەنگال بەڕێوەدەچێت بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر گرنگە و وتی: "پەیامەکانی سەرۆک بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر گرنگن. لە بەردەم گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نوێ بوونەوە و گۆڕانکاری هەیە. کاتێک دەچینە دوورگەی ئیمرالی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک، ئەم بابەتانە باسی لەسەر دەکرێن. لە دوایین کۆبوونەوەماندا سەرۆک باسی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد. بۆ گەلی شەنگال، بۆ ئێزدییەکان؛ خۆ ئامادەکردن بۆ سەردەمێکی نوێ و شەنگالێکی نوێ پێویستە. دەبێت لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا بە گوێرەی ئێزدی بووم یەکڕیزی و یەکێتی هەبێت."

دەبێت ئێزدییەکان هەبوونێکی چالاکانەیان هەبێت

عۆمەر ئۆجالان ئەوەشی ڕاگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا هەڵسەنگاندنی نوێی لەسەر هەبوونی گەلی ئێزدی کرد و وتی: "بۆ پێکهاتەی ئێزدی، رێبازێکی ڕەسەنایەتی وڵامدەر نییە، دەبێت هەبوونێکی چالاکیان بێت، سەرۆکایەتی دەڵێت؛ "دەبێت شەنگال سەربەخۆ بێت، دەبێت خۆی بپارێزێت." هەروەها گەلی کورد لە بەرامبەر پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی بەرپرسیارن."

لەگەڵ بەرخۆدان، نوێ بوونەوەش پێویستە

لە کۆتایی قسەکانیدا عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری دەم پارتی سەرنجی بۆ دۆخی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییە نوێیەکانی ڕاکێشا و وتی: "کوردستان وەکو شەپۆلێکی سوور وایە، نابێت لە غەفلەتدا بێت، بەر لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ سەرۆک ئاپۆ زۆربەی هێزەکانی لە ئەگەری هەر ڕووداوێک ئاگادار کردەوە، سەرۆک لەو بارەوە دووربینیەکی بە هێزی هەیە. بۆ خۆسەری شەنگال و پاراستنی گەلی ئێزدی، نوێ بوونەوە پێویستە. هەروەها پێویستە ئەم کۆنفرانسە ببێتە وڵامێک بۆ داهاتوو. دوای بەشداریکردنی عومەر ئۆجالان، کۆنفرانسەکە بە دانیشتنی "لە تاریکی جینۆسایدەوە بەرەو هەبوونی ڕووناکی" بەردەوام بوو.

هەڵسەنگاندنە بنەرەتیەکان کە لەم ڕۆژەڤەدا ڕوون بوونەوە ئەمانەن؛

"گەلی ئێزدیی ئەو گەلەی کە هەموو کولتوور، بیروباوەڕ و ڕەسەنایەتی خاکی میزۆپۆتامیاى سەرەوە لەخۆدەگرن و تەنانەت ئەمڕۆش لە هەموو کولتوور و باوەڕێکی ئەم وڵاتەدا ئەم کاریگەریی و ڕۆحە بە شێوەیەکی زیندوو دەبینین. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ڕێنسانس یان گەشەکردنی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بێتەوە."

فۆلکلۆری گەلی ئێزدی کتێبی باب وباپیرانە کە بەردەوام کراوەیە؛ ئەمە نەک بە نووسراو، بەڵکو بە ویژدان دەخوێنرێتەوە. بە شێوەی زارەکی دەم بە دەم دەگوازرێتەوە، لە پەیوەندی نهێنی نێوان نەوە و باپیر، لە نێوان قسەکردن و بێدەنگیدا، لە نەوەکانەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێتەوە. سەبارەت بە مۆسیقای ئێزدی، ئەو دەرگایەیە کە قەت لە نێوان زەوی و ئاسماندا داناخرێت. ئەمە ئامێری شادی نییە، بەڵکو ڕێوڕەسمێکی ڕۆحییە، گەشتێکە لە دەرەوەی کات و شوێن.

لە مۆسیقای ئێزدیدا ڕۆح بانگ دەکرێت نەک ئاواز

دەنگی خدر فەقیر دیارە، وەک گۆرانییەک بۆ گوندە لەبیرکراوەکان دەڵێتەوە و دەنگی دەکاتە زەوییەک کە حەسرەت تێدا گەشە دەکات. دەنگی سوسکا سمۆ بەرز دەبێتەوە، گەرمی شاخ تێکەڵ بە بانگەوازی ژنان لە غەریبی دەکات و گۆرانییەکەی سروودێکی ئایینییە کە ناگوترێت بەڵکو دەوترێتەوە. لە نێوان دێڕەکاندا قەڵەمی فێرکێ یوسف، ئەو شاعیرەی کە تراژیدیای گۆڕی بۆ ئەدەب و مردنی بۆ چیرۆکێکی نەمر گۆڕی، لەو ڕێگەیەوە یادەوەری ئێزدییەکان دەنووسێت. لەم موزیکەدا ڕۆح بانگ دەکرێت نەک ئاواز و چیرۆکەکان هۆشیار دەبنەوە نەک ئاواز."

هەروەها نووسەر و توێژەر فاتمە ئیزۆل بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری دانیشتنەکەی کرد.

ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.

سبەی لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە باس دەکرێن؛

ڕۆشنکردنەوەی ڕاستی ژن وەک جەوهەر و بەرهەمی کۆمەڵگا لە ڕێگەی ژنولۆژییەوە

ڕاستی وڵاتپارێزی و ئیکۆلۆژی لە نێوان تاڵان و جینۆسایددا

عەقڵیەتی کۆمەڵکوژی، ڕاستی جینۆسایدی فیزیکی و کولتووری

پاراستنی ڕۆح و کولتووری بەرخۆدان لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا

خوێندنی زانستی کۆمەڵایەتی لە سەردەمی ڕێنێسانسی ئێزدیدا

ڕێنێسانسی گەنج و گەنجایەتی

بانگەوازیی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک / هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال.

]]>
سوەیدانە ١٥٤کەسې مەدەنیې و بە گرڎی زیاڎ جە ٥٠٠ کەسا کوشیێنېhttps://anfsorani.com/هۆرامی/swydan-154ks-mdny-w-b-gry-zya-j-500-ksa-kwshyn-71404ڕێکوزیاو مافو مرۆڤو سووریای(سۆهر) وەڵاش کەرڎۆ جە سەرەتاو دەسپنەکەردەی جەنگەکەینە کە بە هرووژمو هێزەکاو حکومەتو کاتی سووریای دەسشپنەکەرڎ، زیاڎ جە ٥٠٠ کەسا سوەیدانە کوشیێنې.بەگوێرەو گوزارشتێوە تازې ڕێکوزیاو مافو مرۆڤو سووریای (سۆهر)، جە چن ڕۊی ۋېیەردەنە بە مەڵامەتو جەنگیۆ جە پانیشتوو سوریای زیاڎ جە ٥٠٠ کەسا کوشیێنې.

سۆهر ئەرەیاۋنانش، ٧٩ جەنگەوانې دروزې و ١٥٤هاموڵاتیې مەدەنیې خەڵکو سوەیدای بیێنې قوربانی، کە ٨٣ کەسێشا بەبێ دادگاییکەردەی جە لایەنو سوپاو وەزارەتو ۋەرگری سووریایۆ دریێنې قەنارە."

سۆهر ئاماژەش پانەی کەرڎەن، چا جەنگەنە کە ڕۊو یەکشەمەیۆن دەسشپنەکەرڎەن، ٢٤٣ کەسې جە هێزەکاو حکومەتی و ١٨هرووژمبەرې تەرې سەر بە سوپې کوشیێنې.

هەرپاسە جە هرووژمە ئاسمانییەکا ئیسرائیلینە ١٥ئەندامې هێزەکاو حکومەتی کوشیێنې.

جگە چانەیچ سەرچەمە دلېینەییەکې ئەرەیاۋناشا کە هێزەکې حکومەتو کاتیی فرەو یانې دروزییەکاشا سۆچنێنې و کاولێشا کەردێنې. هەرپاسە ئەگەرو ئانەی هەن ئا کۆمکوژییە ۋەروەڵاتەر بۆ و هەڵای تەرمەکې جە یانې و جاڎەکانە جیا مەنێنې.

]]>
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: دەبێت دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازاد بکرێنhttps://anfsorani.com/ڕۆژانە/hawsrkany-dm-party-dbt-dmyrtash-w-ywkskdagh-yazad-bkrn-71403تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغولاری هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەیان کرد و داوایانکرد بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی ئاشتیدا بکەن دەبێت ئازاد بکرێن.تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغولاری ، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، دوێنێ لە زیندانی کەندرا لە کۆجاعەلی لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و سەمرا گوزەل کۆبوونەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی لە زیندانی ئەدرنە دیداریان کرد.

دوای کۆبوونەوەکان، تونجەر باقرخان لە بەردەم زیندانی ئەدرنە لێدوانێکی دا. باقرخان ڕایگەیاند کە مۆڕاڵ و تەندروستی زیندانییەکان باش بوو و وتی: "پێشنیارێکی زۆر بەنرخیان پێشکەش کرد ئەوان ڕایانگەیاند کە هەر ئەرکێکیان پێ بدرێت بۆ پێشەوە بردنی پرۆسەکە جیبەجێ دەکەن."

باقرخان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەوان نەیانتوانی ئەم بابەتە ڕابگەیەنن، بەڵام ئێمە باسی دەکەین، لە پڕۆسەیەکی وادا کە باسی ئاشتی دەکەین و لە مەراسیمێکدا چەکەکانیش دانران، ئەو کەسانەی کە لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانیدا دادگایی دەکرێن، لەوانە سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و هەڤاڵانی دیکەمان، پێویستە لەم پرۆسەیەدا بۆ بەرەو پێش چوونی ئەم پرۆسەیە، لەگەڵمان بن."

باقرخان بە ئاماژەدان بە پێشێلکردنی مافی سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ئاماژەی پێکرابوو ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە باشتر بەرەوپێش بچێت، پێویستە ئەو هەڤاڵانەی کە لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانیدا تاوانبار و دادگایی دەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئازاد بکرێن."

هەروەها تولای حاتەم ئۆغولاری جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە پرۆسەیەکدان کە چەکەکان بێدەنگ دەکرێن و زمانی ئاشتی پەرە دەستێنێ و وتی: "جگە لەوەش لە پرۆسەیەکداین کە باس لە دامەزراندنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین. لە پرۆسەیەکی وەهادا لەو باوەڕەداین کە ئەنجامێکی بەپەلە بەدی بێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگای تورکیا، تورک، کورد، لەز، چەرکەس ،گەلی کورد و ٧٢ نەتەوە دڵخۆشبن."

]]>
گلېرۊبیەو ئۆزەلی و شاندو ئیمراڵی: گەرەنتی یاسایی فرە گرنگاhttps://anfsorani.com/هۆرامی/glrbyw-yzly-w-shandw-yymray-grnty-yasayy-fr-grnga-71402شاندو ئیمراڵی چنی سەرۆکو جەهەپەی گلېربیۆ، سەرنجشا وست سەرو گرنگی گلېرۆبیەو ڕۆو جومعەو کۆمیسیۆنی و واتشا: "بەتایبەت پەی بەکۆمەڵایەتیبیەیۆ ئاشتی، گەرەنتی یاسایی و میکانیزمە دیموکراتیکەکې فرە گرنگێنې".ئەنداماو شاندو ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدانە و میدحەت سانجار و پارێزنەرو ڕابەر ئاپۆی، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ سەرشا ۋنەو مېیانو گرڎیی جەهەپەی دا و چنی سەرۆکو گرڎییی جەهەپەی ئۆزگور ئۆزەلی گلېرې بیێوە.

دماتەر پەروین بوڵدانە و میدحەت سانجار کۆنگرێوە ڕۆنامەوانیشا بینا.

پەروین بوڵدانە: ئۆزەل پاڵپەشتیێوە بەقیمەت مکەرۆ

پەروین بوڵدانە ئەرەیاۋناش، چێگە بەدماوە، ئۆزەل پاڵپەشتیێوە بەقیمەتو پرۆسەکەی مکەرۆ و واتش: "چنی ئېژا ئۆزەلی، مژارەکې پرۆسەو ئاشتی و قۆناغەکې دماو مەراسیمو چەک دلېنەبەردەی، ئا کۆمیسیۆنەی پەرلەمانەنە پێکمې، چەمەڕاییەکا چی کۆمیسیۆنەیە و ڕێککەوتەیەکې پەی لوایڕاوەو پرۆسەو ئاشتییما، بەشێوێوە ۋەرفراوانتەر تاوتوێ کەرڎ".

گلېرۆبیەکەو کۆمیسیۆنی گرنگا

پەروین بوڵدانە ئەرەیاۋناش ئینە "گلېرۊبیەیێوە گرنگا"، واتش: "چونکی سەبای ئېژا نوعمان کورتولموش چنی سەرۆک فراکسیۆنو گرڎو پارتەکا گلېربۆوە".

پەروین بوڵدانە ئەرەیاۋناش ئی گلېرۆبیەیە گرنگا، چونکی هەر پارتێوە پەیلوا و پێشنیار و چەمەڕایی جیاوازش هەن پەی کۆمیسیۆنەکەی، واتش: "ئېژا ئۆزەل جە سەرەتاوە پاڵپەشتی گرنگ جە مەسەلې ئاشتی مکەرۆ و سەرنجما وست سەرو گرنگی ئی پاڵپەشتیە. ئێمە زاناما کە ئېژا ئۆزەل چێگە بەدماوە پاڵپەشتی زیاتەرو پرۆسەو ئاشتی مکەرۆ و بەردەوام بۆ. سوپاسو ئېژا ئۆزەلی مکەرمې پەی پێشوازیی چنە کەردەیما. گلېرۆبیەو سەبای دەربارەو کۆمیسیۆنی فرە گرنگا. گرڎما چەمەڕې ئەنجامو گلېرۆبیەکەینمې".

سانجار: پەرلەمان دەورێوە گرنگش بۆ

میدحەت سانجار ئەرەیاۋناش بێگومان دەورو پەرلەمانی چی قۆناغەنە فرە گرنگا، پەرلەمان متاوۆ دەورێوە گرنگ گێڵنۆ پەی هێقمکەردەی پرۆسەو چارەسەری، ئەشۆ گرڎو دەرفەتەکا وزیانە گەڕ تاوەکو پرۆسەکە بەکۆمەڵایەتی بۆوە و ئاشتی گرڎو گلېرگەی گێرۆ ۋێش.

ئەشۆ ئاشتی بە کۆمەڵایەتی بۆوە

سانجار واتش: "پەی ئانەی ئاشتی بې دی، ئەشۆ بەکۆمەڵایەتی بۆوە. پەی ئینەیچ گەرەنتی یاسایی و میکانیزمە دیموکراتیکەکې فرە گرنگێنې. جە ڕاو بەکۆمەڵایەتیبیەیۆ، ئاشتی مې دی. گرنگتەرین ئامرازو بەکۆمەڵایەتیبیەیۆیچ، گەرەنتی یاسایی و میکانیزمە دیموکراتیکەکێنې. بێگومان گرڎ پارتێوە سیاسی و ئەکتەرێوە کۆمەڵایەتی چەمەڕایش چی پرۆسەیە هەن، ئەشۆ هەریۆشا پەیلوای جیاوازشا سەرو پرۆسەکەی بۆ. پەی چارەسەری ئا پرسەی کە ٥٠ ساڵێن ئێش و ئەزیەتش چنە کۆتەنۆ، ۋەرپرسیاری گرڎیمانە هەوڵې ئاوارتە بڎەیمې. جابەجا کەرڎەو ئی ۋەرپرسیاریە بە دیالۆگ چنی هێزەکاو گلېرگەی و گرڎو ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکا بۆ".

سانجار سەرنجش وست سەرو گلێرۊبیەکەو سەبای کۆمیسیۆنەکەی، واتش: "بەگوێرەو دەرەنجامەکا گلېرۊبیەکەی، کات و هەلومەرجو هەرمانەو کۆمیسیۆنەکەی دیاری مکریۆ. هەوڵەکاما پەی بنیاڎنیاو ئاشتی و دادپەروەری و یۆبیەی کۆمەڵایەتی بەردەوام مکەرمې. پی جۆرە پێوەرە متاومې سەرې گنمې".

]]>
لە ئەنقەرە هاتوچۆەکان سەبارەت بە 'پرۆسەکە' و 'کۆمسیۆن' بەردەوامەhttps://anfsorani.com/ڕۆژانە/l-ynqr-hatwchkan-sbart-b-prsk-w-kmsyn-brdwam-71401نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی سەربازی سەبارەت بە "پرۆسەکە" و "کۆمیسیۆنی پەرلەمان" کە پێشبینی دەکرێت دابمەزرێت، کۆبووەوە.نوعمان کورتوڵموس، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، هەروەها مەتین گۆراک سەرۆک ئەرکانی گشتیی تورکیا و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان کرا.

دوای ئەم دیدارە گرینگە، کورتوڵموس لە بەشتەپە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و پلانی پێکهێنانی کۆمسیۆنێک بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەکە کە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە کرا. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە کۆبوونەوەکان ڕانەگەیەندراوە.

]]>