٣٠ ساڵە لە رێگەی هونەروە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات
فەرهاد مەلا کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە دار و دەزوو سازی دروست کرد و ژەنی، ئێستا مامۆستای ٢٥ خوێندکارە.
فەرهاد مەلا کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بە دار و دەزوو سازی دروست کرد و ژەنی، ئێستا مامۆستای ٢٥ خوێندکارە.
ئەو هونەرمەندانەی ئامێری مۆسیقا دەژەنن، ئیلهام بە مرۆڤ دەبەخشن و یارمەتیان دەدەن کە تواناکانیان بدۆزنەوە. لە رێگەی هاندانی کۆمەڵگا بۆ موزیک، هونەری ئەندێشەی داهێنەران و بڕوابەخۆبوونیان زیاد دەکەن. یەک لەو هونەرمەندانە فەرهاد مەلای خەڵکی کۆبانێیە کە لە ناوەندی کولتور و هونەری رەقا مامۆستای ئامێرەکانی موزیکە. فەرهاد لە ١٥ ساڵیەوە بە گۆرانی "بوکێ دەلالێ" لە سەر سازێکی تەنبور کە بە تەنەکە، دار و دەزوو دروستی کردبوو، دەستی بە موزیک کرد.
توانای ئارەزومەندانی موزیک بەرەوپێش دەبات
فەرهادی تەمەن ٤٥ ساڵ ماوەی ساڵە کاری موزیک دەکات. ئەو تەنبور و ساز و عود دەژەنێت. وێڕای گواستنەوەی ئەزمونەکانی بۆ نەوەی نوێ بەرەوپێشچوونی کولتوریش مسۆگەر دەکات و لەهەمانکاتدا پاڕێزگاری لە کولتورەکانیش دەکات. مامۆستای موزیک فەرهاد مەلە بە وتنەوەی وانەی ساز، تەنبور و عود ٢٥ خوێندکار فێری ژەنیاری دەکات. فەرهاد بە تامەزرۆییەوە هەوڵ دەدات بۆ پەرەپێدان بە توانی موزیکی خوێندکارانی و بەرەوپێشبردنیان.
خوێندکاران بە ژەنینی مۆسیقا پێکەوە دڵخۆشن
جگە لە فێرکردنی خوێندنکاران لە سەر چۆنێتی ژەنینی ئامێرەکان بە دروستی، هاوکات گرنگی مێژوویی و کولتوری ئامێرە موزیکەکانیش بە خوێندکاران و فێرخوازان دەوترێتەوە. فێرخوازان هەم لە رووی تیرۆری و هەم لە رووی پراتیکیەوە فێری موزیک دەبن و بە گەرمی بەشداری لە راهێنانەکاندا دەکەن. فەرهاد جگە لە وانەی تایبەت بە شێوەی گشتیسش وانە بە فێرخوازانی دەڵێتەوە بۆ ئەوەی لەپەیوەندیدا بن لەگەڵ یەکتر.بەم جۆرە خوێندکاران لە ژەنینی موزیک پێکەوە دڵخۆش دەبن و زیاتر پەرە بە تواناکانیان لە بواری موزیک دەدەن.
لێکنزیککردنەوەی کولتوری مسۆگەر دەکات
خوێندکارانی فەرهاد لە رێگەی ئەو وانانەی وەریدەگرن رۆژ لەدوای رۆژ خۆشەویستی و هۆگرییان بۆ موزیک زیاتر دەبێت. لە ناو خوێندکارانی فەرهاددا هەم گەنجانی لێهاتوو و هەمیش کەسانی بەتەمەنیش بوونیان هەیە. فەرهاد یەک بە یەک خاوەنداری لە هەر خوێندکارێک دەکات و بە ردی سەرپەرشتی راهێنانەکانیان دەکات و نەرمەوزەی موزیکی ئەوان پێشدەخات، ئامانجیەتی کە پەرە بە کولتوری گەلان بدات. لەناو خوێندکارانی فەرهاد مەلادا کەسانی کورد، عەرەب و چەرکەس بوونیان هەیە، بۆ لێکنزیککردنەوەی کولتوری گەلان و پشتگیری لەوان دەکات و کولتورە جیاجیاکان کۆدەکاتەوە.
هـ . ب