'بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی خۆمانەوە وەڵامی قڕکردنی کولتوری دەدەینەوە'

ئەو گروپە هونەرییانەی بەشداری فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ بوون ئاماژەییان بەوەدا فیستیڤاڵەکە لە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک پێکدێت و هەموو نەتەوەیەک جێگەی خۆی هەیە.

لە ٦ی ئەیلولدا لە لایەن تەڤگەری چاند و هونەری ژنانی هیلالی زێڕینەوە دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم بە ئامادەبوونی ٣٢ گروپی هونەری ئەنجامدرا.

لە فیستیڤاڵەکەدا تەواوی نەتەوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداربوون. پەیوەست بە بەشداربوونیانەوە بەشێک لەو گروپە هونەرییان بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

رەحفە زلفۆ ئەندامی گروپی ئەستێرەی زێڕین ئاماژەی بەوەدا کارێکی هونەری زۆر باش لە کۆبانێ ئەنجام دەدرێت و وتی: "وەک گروپی ئەستێرەی زێڕین بەشداری فیستیڤاڵەکە بووین، هەستێکی خۆشە، لە شاری بەرخۆدان شاری کۆبانێ، شاری ئارینەکان گۆرانی وتنەوە چێژێکی تایبەتی هەیە."

'لە فیستیڤاڵەکەدا هەموو نەتەوەکان کولتوری خۆیان زیندوو ڕادەگرن'

ئەندامی ئەنجومەنی گەلانی ئەرمەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێکهاتەی ئەرمەنی لۆسناک کەفۆریان ئاماژەی بەوەدا وەک نەتەوەی ئەرمەنی بەشداربووین و وتی: "لە ڕێگەی ئەم فیستیڤاڵانەوە هەموو نەتەوەکان دەتوانن هونەری کولتوری خۆیان نمایش بکەن و پارێزگاری لە کولتور و هونەری خۆیان بکەن. وەک نەتەوەی ئەرمەنی بە شانۆگەری (Hei) بەشداربووین. لە شانۆگەرییەکدا باسمان لە هەستەکانی ژن کرد کە چۆن لە خۆیدا هەڵیدەگرێت."

'دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە کەسێتی ژندا گەلی کلتوری ئەرمەنی لەناوبەرێت'

لۆسناک کەفۆریان ئاماژەی بە گرنگی فیستیڤاڵەکە بۆ زیندوکردنەوەی کولتوری نەتەوەکان کرد و وتی: "لە مێژوودا دەوڵەتانی ستەمکار خواستییان بووە لە کەسێتی ژندا کلتوری نەتەوەی ئەرمەنیمان لەناوبەرن. بەڵام لە بەرامبەردا وەک ژنانی ئەرمەنی کولتوری خۆمان پارستووە."

'دەربڕینی هونەر لە شاری بەرخۆداندا جێگەی دڵخۆشییە'

هەر دەربارەی فیستیڤاڵەکە فاتمە مەمادا ئەندامی گروپی هەڵپەڕێکی ڤیان سۆران کە لە عەفرینەوە بەشداربوون باسی لە گرنگی فیستیڤاڵەکە بۆ ناساند و زیندووکردنەوەی جۆرە دەگمەنەکانی هەڵپەڕکێ کرد و وتی: "بە هەڵپەڕکێکانی ناوچەی ئیدر بەشدارییان کردووە. ماوەی ٣ مانگ پەرەوەردەی هەڵپەڕکێمان کرد. بەدڵخۆشییەوە لەم فیستیڤاڵەدا بەشداربووین. بە دڵخۆشییەوە لە شاری بەرخۆدانەوە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانییەکانی خۆمانەوە وەڵامی قڕکردنی کولتوری دەدەینەوە."