لەبارەی بانگەوازیکردن بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەوە هەریەک لە هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە بەلجیکا (ناو-بەل)، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە فەرەنسا (جەکەدەکە-فەرەنسا) و کۆمەڵگەی ئازادی نەمسا بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.
تۆری ئوراک هاوسەرۆکی ناو- بەلجیکا باسی لەوەکرد لە زۆرینەی شارەکانی بەلجیکا ئامادەکاری کراوە بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکە بە تەرخانکردنی ئۆتۆمبێل و وتی: "ئەم فێستیڤاڵە بۆ ئاهەنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە و پێویستە بەبەشداربوونمان گەورەتری بکەین. بانگەوازی لە کۆمەڵگەی کوردستانیانی بەلجیکا دەکەین: وەرن لە دژی سیاسەتی قڕکردنی سەرگەلی کورد و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شکۆی خۆمان بەشداری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کولتوری کوردان ببین."
'بۆ خاوەنداریکردنی زمان، کولتور و ڕێبەرمان بەشداری فێستیڤاڵەکە ببن'
هەر لە بارەی بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەوە خانێ ئاکدۆغان هاوسەرۆکی جەدەکە-فەرەنسا لە شارەکانی فەرەنساوە بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن و وتی: "لە ئێستادا کولتور و زمانی کوردان لە ژێر هەڕەشەی سیاسەتی قڕکردندایە. پێویسەتە بە بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکە خاوەنداری لە کولتور، زمان و ڕێبەرمان ببین. بۆیە بە ئامانجی شکاندی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو هەستمانەوە بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکە دەکەین."
سەبارەت بە فێستیڤاڵەکە و ئامادەکارییەکان لە نەمسا بۆ بەشداربوونی فێستیڤاڵەکە، ئەحمەد زیرەک هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی ئازادی نەمسا وتی: "تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس ڕایانگەیاندوە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەبن، ئێمەش بە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئامادەکارییداین بۆ بەشداریبوونی زۆرترین کوردستانی بۆ فێستیڤاڵەکە."
هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی کوردستانیان لە هۆڵەندا (دەم-نید) بێریڤان لاچین ڕایگەیاند لە زۆرینەی شارەکانی هۆڵەنداوە بە ئۆتۆمبیل بەڕێدەکەوین بۆ ئامادەبوون لە فێستیڤاڵەکەدا.