بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی دەنیز فرات کرا

بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی شەهید دەنیز فراتدا، کە تاتیبەتە بە پشبڕکێی چیرۆک، هەڵبەست و وێنە کۆتا بانگەوزای بەشداربوون درا.

فیستیڤاڵی شەهید دەنیز فرات

بۆ ٦هەمین پێشبڕکێی چیرۆک، هەڵبەست و وێنەیی لە فیستیڤاڵی شەهید دەنیز فرات کۆتا بانگەوازی بۆ خۆ تۆمارکردن درا.

کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە ڕایگەیاند خۆ تۆمارکردن تا ٧ی تەموز بەردەوام دەبێت.

پێشبڕکێکە کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی ڕێکدەخرێت، لەمساڵدا پێشکەش بە رۆحی فیداکارییانەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، شەهید سارا هۆگر ڕحا، شەهید ڕوکەن بورسک و شەهید سەید ئەڤران دەکرێت.

پێشبڕکێکە بە هەرسێ زمانی کوردی بە زاراوەکانی (کورمانجی، سۆرانی، زازاکی) و عەرەبی و تورکی بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی کۆمیتەی ئامادەکار ئەوە دیاریکراوە کە بەشداربووان دەتوانن بە یەک چیرۆک و دوو هەڵبەست و وێنە بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

وە هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە پێویستە بەرهەمەکان لە هیچ چالاکیەکی دیکەدا نمایش نەکرابێت.

بەشداربوو دەتوانێت بەرهەمەکانی خۆی لەگەڵ کورتەیەک لەسەر ژیانی خۆی لەم ناونیشانانەی خوارەوە پێشکەش بکات:

 

E-Mail: [email protected]
Instagram: Pêşbirka Ş.Deniz Firat
Jimara tlf: +964 751 842 55 76
Facebook: Peşbirka Ş Deniz Firat
X: Pêşbirka Ş.Deniz Firat"