بەڵگەفیلمی شنەی جیا کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی مۆسکۆیە

بەڵگەفیلمی "شنەی چیا" لە دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە لە ناو لیستی کاندیدەکانی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمەکانی فێستیڤاڵی فیلمە کوردییەکانی مۆسکۆدایە.

محەمەد فەرەج زادە لە بەڵگەفیلمەکەیدا ئاوڕی لە چالاکیە کولتوری و کۆمەڵایەتیەکانی عابد حسێنی لە نوسەران و چالاکوانانی مەدەنی شاری ساحب داوەتەوە کە لە بوارەکانی پەروەردە و پەرەپێدان بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی، پەرەپێدان بە کتێبخوێندنەوە، شاخەوان و پارێزگاری لە ژینگە چالاکە.

فێستیڤاڵی فیلمەکوردییەکانی مۆسکۆ هەموو ساڵێک لە مانگی ئەیلولدا لە پایتەختی رووسیا بەڕێوەدەچێت.

هـ. ب