بەرهەمێکی تازە بە زاراوەی لەکیی بۆ رێبەری گەلی کورد و گەریلا بڵاوکرایەوە

لەلایەن هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی کرماشان مێهرداد موشەعشەعی سرودێک بە زاراوەی لەکی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا ئامادەدەکرێت.

لە سەروبەندی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ کە بە رۆژی ژیانەوە و هەڵسانەوەی گەلی کورد دەناسرێت و لەو رۆژەوە بێ پسانەوە کاروانی بەرخودان بەردەوامە و تێکۆشانی نەتەوەیی سەرجەم پارچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە، بەرهەمێکی نوێ بۆ رێبەری گەلی کورد و گەریلا بڵاودەکرێتەوە.

ئەم بەرهەمە نوێیە بە ناوی "قەڵای ستەم" لەلایەن هونەرمەند و موزیسیانی یارسان و خەڵکی کرماشان، سەید مێهرداد موشەعشەعیەوە بە زاراوەی کوردیی لەکی ئامادەکراوە.

ئاواز و هۆنراوەی ئەو سرودە هەر لەلایەن هونەرمەند سەید مێهردادی موشەعشەعیەوە ئامادەکراوە.