چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان لە هەوڵێکی دەسەڵات ئاگادار دەکەنەوە

چالاکوانانی مەدەنی و فەرهەنگی رۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتیان لە هەوڵێکی دەسەڵات بۆ زەوتکردن و بەلاڕێدابردنی نەریتێکی کۆن بە ناوی "شەو شەو بەرێ" ئاگادار دەکەنەوە و جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەو نەریتە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەڕێوەدەچێت.

لە پەیامێکدا چالاکوانانی مەدەنی و فەرهەنگی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندووە، " خەڵکی نیشتمان دۆستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر وەها کە ئاگادارن هەموو ساڵێک بە پێی نەریتی ساڵانە لە مێژووی کوردەواریدا ڕێوڕەسمی کۆنی کوردەواری 'شەوشەو بەراتێ' لە هەموو شار و گوندەکانی کوردستاندا بەڕێوە ئەچێت کە ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەممە کە واتە دواین ڕۆژی ساڵی کۆن پێ دەنێینە ساڵێ کی تر دیاری کراوە، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لەم ڕۆژەدا منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان بە جەلووبەرگی کوردی و جامانە لە مل و هەوری بەڕێوە ئەچێت.

راشیانگەیاندووە: "ئاگاداربن ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەممە تەنها ڕۆژی بەڕێوەچۆنی شەوشەو بەراتێیە ئێستا کە ڕێژیم بە تەمایە ئەم نەریتەمان لێ بستێنێتەوە کەم ڕەنگی بکاتەوە و وەک ڕۆژانی تر دیاری بکات بۆیە بۆ خەڵکی دڵسۆز و نیشتمان دۆستی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەممە لە هەموو شارەکانی کوردستان وەک ڕۆژی 'شەوشەو بەراتێ' ناسراوە بە شەکۆیەکی کوردانە بەڕێوەی ئەبەین".

هـ . ب