چالاکی گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی بێریتان لە مۆسکۆ
گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی بێریتان بەشداری فێستیڤاڵی 'ماڵی من مۆسکۆ" بوو.
گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی بێریتان بەشداری فێستیڤاڵی 'ماڵی من مۆسکۆ" بوو.
لە ساڵێ ٢٠١٦ەوە لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا فێستیڤاڵی 'ماڵی من مۆسکۆ" بەڕێوەدەچێت و پێشوازییەکی گەرم لە فێستیڤاڵەکە دەکرێت.
ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە ناوەندی کولتووری زیل لە مۆسکۆ ئەنجام دەدرێت و چەندین گرووپ لە نەتەوەیی جیاواز و نوێنەرانیان بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو. لە فێستیڤاڵەکە بەرپرسی ماڵی نەتەوەیی مۆسکۆ ئامادەبوو، وتاریی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەی خوێندەوە و باسی لە ئامانج و گرنگی فێستیڤاڵەکە کرد.
گرووپ و هونەرمەندان لە نەتەوە جیاوازەکان بەشداریی فێستیڤاڵەکە بوون، لەسەر ناوی ڕێکخراوی ژنانی کوردی ڤیان لە گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی بێریتان بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد، کە لە شاری سارتۆڤەوە هاتبوون.