چۆپی فەتاح لەبارەی نەورۆزی قەندیلەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی کورد چۆپی فەتاح، پەیامێكی لەبارەی بەشداربوونی لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی کوردەواری لە بناری قەندیل بڵاوکردەوە و داوا دەکات گەل بەشدارى ئاهەنگەکە بکەن.
هونەرمەندی کورد چۆپی فەتاح، پەیامێكی لەبارەی بەشداربوونی لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی کوردەواری لە بناری قەندیل بڵاوکردەوە و داوا دەکات گەل بەشدارى ئاهەنگەکە بکەن.
هونەرمەند چۆپی فەتاح، لە بارەی بەشداربوونی لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا هونەرمەند چۆپی فەتاح لەگەڵ کچەکەیدا دەردەکەوێت و دەڵێت: نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل دەبین.
هەروەها بانگەوازی لە گەل دەکات بەشداریی ئاهەنگەکە بکەن و رایگەیاند: "لە ئێستاوە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بە هیوام هەمووتان لەوێ ببینین".
بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش، بناری قەندیل باوەش بۆ گەل دەکاتەوە و ئاهەنگی گەورەی نەورۆز بە بەشداری چەندین هونەرمەندیی ناوداری کورد و گرووپی میوزیکی و بەشداری گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە، لە کاتژمێر ١٢ـی ڕۆژی ٢١ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش تارا حسێن، هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بانگەوازیی لە گەل کردبوو، لە ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگەدا بەشداریی لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی بناری قەندیل بکەن.
راشیگەیاند: لە نەورۆزی ڕابردوو بۆ نەورۆزی ئەمساڵ گەلی کورد کۆمەڵێک قۆناغی هەستیاری تێپەڕاند، تێکۆشان و دەستکەوتی مەزن هەبوون، لە هەمان کاتدا قوربانی گەورە درا، نەورۆزی ئەمساڵ دەکەوێتە ناو مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، بۆیە بانگەوازییمان بۆ هاوڵاتییانی باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات، ئەوەیە نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیلی سەربەرزەوە پیرۆز بکەن.
باسی لە گرنگی بەشداربوون لە نەورۆزی بناری قەندیل کرد و وتی: واتای خۆی هەیە، نابێت هیچ شتێک ببێت بە بەربەست لەبەردەم لاواز دەربازبوونی ئەم نەورۆزە، ئامادەکاریی بۆ بەربانگی ڕۆژی ٢٠ـی مانگ کراوە، هەروەها شەوەکەشی ئاهەنگی تایبەت بەرێووەدەچێت.
هـ .ب