بە دیمەن

داگیرکەران لەنێو نەخۆشخانەی مەنبەج بریندارەکان شەهید دەکەن

بەگوێرەی دیمەنێک کە بڵاوکراوەتەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نەخۆشخانەی مەنبەج بەشێوەیەکی دڕندانە ٢ بریندار شەهید دەکەن.

بریندارەکان شەهید دەکرێن

کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوا لەسەر شێوازی داعش بەردەوامە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوکراوەتەوە، لە دیمەنێکدا کە لە میدیای دیجیتاڵ بڵاوبووتەوە دەردەکەوێت، داگیرکەران دڕندەیی دەنوێنن. بەگوێرەی دیمەنەکە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەچنە نێو نەخۆشخانەیەک لە نزیک چوارڕیانی ئاشخان کە دەیان سڤیلی برینداری تێدا چارەسەر دەکرێت، چەتەکان بەشێوەیەکی دڕندانە بریندارەکان شەهید دەکەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە خۆجێیەکان گەیاندوویانە بە ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە نەخۆشخانەکەدا دەیان بریندار بە هەمان شێوازی دڕندانە شەهیدکراون.

خەڵکی سڤیل شەهید دەکرێن

لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی خەرەفانەی مەنبەج ١٠ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون. لە ٨ ی کانوونی یەکەمیش داگیرکەران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر گوندی مەستارەحەی عەین عیسا و بەهۆیەوە ١٢ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون.