دەنگی دەهۆڵ لە تشرینەوە دێ و دەڵێت 'لە مردن گەورەترین'

لە بەنداوی تشرین مێژوو بە ڕوحی کۆبانێوە خۆی دووبارە دەکاتەوە. دەنگی دەهۆڵ و دیلانی مەزن لە تشرینەوە دێت و دەڵێت "لە مردن گەورەترین".

لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە ناوی سوپای نیشتیمانی سووریا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشییان کردە سەر بەنداوی تشرین. لە ئەنجامی ئەم هێرشە نامەردانەدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کارەبا و چەندین ناوچە بێ ئاو بوون.

SNA کێیە؟

سوپای نیشتیمانی سووریای گرێدراوی دەوڵەتی تورک کە بۆ پارە شەڕ دەکەن. ئەمانە بۆ سووریا شەڕناکەن، لە ژێر فەرمانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا بۆ بەرژەوندی ئەوان بۆ مردن دەچن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی سوپای نیشتیمانی سووریاوە میساقی میلی ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانی بگەرێنێتەوە. میساقی میلی لە شاری حەلەبەوە دەست پێدەکات و تاوەکو شاری موسڵ.

بەنداوی تشرین

لە بەنداوی تشرین بە دەستی شەڕڤانی قەسەدە و یەپەژە داستانی مێژووی دەنوسرێت، ڕۆژانە گورزی سەخت لە دەوڵەتی تورک دەدەن. لە نێو دڵی تشریندا ڕۆحی ٢٠١٤ی بەرخۆدانی کۆبانێ هەیە، ئەو بەرخۆدانەی کە ١٣٤ ڕۆژ بەردەوامبوو،  لە تەواوی جیهان بوو بە سەرکەوتن. ئەمڕۆش دیارە کە لە تشرین سەرکەوتنی مێژووی بە دەستدەهێنرێت.

لە نێو سەختی زۆردا بەرخۆدانی شەڕڤانان نەوەستا. لە نێو هەر بەرەیەکدا خەونی تۆڵەکردنەوە دێت و دڵسۆزی بۆ شەڕڤانانی ئازادی هەر ساتێک بە گوتنی 'شەهید نامرێت' ئاشکراتر دەکات. ئێستا تۆڵەیی مێژووی ئەوان دەکرێتەوە. شەهید بوونی شەڕڤانان، کینە و تۆڵەی هاوڕێکانیان بۆ تۆڵەکردنەوە زیاتر دەکات لە دووژمن. کۆتایی داگیرکاری لە تشرین هاتووە.

چوونی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەنداوی تشرین

لە هەشتی کانوونی دووەمدا گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی کارەبا و ئاو بەرەو بەنداوی تشرین بە رێکەوتن. بۆ ڕێگری کردن لە کاروانی گەل دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو شێوازێکی تاقیکردەوە. لە سەرەتادا بە فرۆکەی جەنگی، پاشان بە فرۆکەی بێفرۆکەوان و هاوەن گەلی بە ئامانج دەگرت. گەلیش بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" بەرەو بەنداوی دەچوو. دایک و باوکان کە چوونەتە بەنداوی تشرین بە یەک دەنگ بە گوتنی "لە مردن گەورەترین". لە منداڵەوە تاوەکو گەورە لە بەنداوی تشرینە.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ مەدەنی شەهید بوون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. لە نێو بریندارەکاندا ڕۆژنامەنووس و ئەندامی تیمی فریاکەوتن هەبوو. لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا دیاریکراوە کە ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی تیمی فریاکەوتن بە ئامانج ناگیرێن، بەڵام دەوڵەتی تورک هەموو یاساکانی جیهان پێشێل دەکات و گەل لە هەرێمەکە بە ئامانج دەگرێت، هەموو شێوازێکی قڕکردن دەکات. لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە ڕووی ڕاستیی دەوڵەتی تورکیان دەردەخست، بوون بە ئامانجی فاشیزم و هەردوو ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.

بەرخۆدانی بەنداو

لە خەونی بەرخۆدانی بەنداوەکەدا بە هەزاران گەل بەرەو ئەو خەونی ئازادییە چوون. دایک و باوکان منداڵانی خۆیان جێهێشت و بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن و بەشداری بەرخۆدان بوون. لەگەڵ هەر هێرشێکدا حەماسێتی گەل لەوێ زیاتر دەبوو، کاروان لە دوای کاروان لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدان بە ڕێدەکەوتن، لەوێ دیلانی ئازادییان بە گۆرانی شۆڕشگێڕی دەگرت. لە ئەنجامی هەر هێرشێک گەل بریندارەکانیان هەڵدەگرت و هەندێکجاریش بریندارەکان برینەکانیان دەشاردەوە بۆ ئەوەی لەسەر بەنداوەکە بمێننەوە. گەل لە دوای هەڵگرتنی بریندارەکانیان دیلانیان دەگرت، بە گۆرانی شۆرشگێڕی و لە بەرخۆدان بەردەوام دەبوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەک تەنها لە بەنداوی تشرین، لە پردی قەرەقۆزاقیش بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات. لە عەین عیساش هێرشێکی دڕندانەی لەسەر گوندی ئەل جەماس ئەنجامدا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی ساوا بە ناوی عەبدولڕەحمان ئیسماعیل حەسەنی ٦ مانگ شەهید بوو.