دەستپێشخەری هونەر بۆ ئازادیی، هێرشی سەر سەمای کوردی شەرمەزار کرد

دەستپێشخەری هونەر بۆ ئازادیی، هێرشەکردنە سەر ئەو کەسانەی کە بە گۆرانی کوردیەوە سەما دەکەن شەرمەزار کرد.

دەستپێشخەری هونەر بۆ ئازادیی، بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بەو کەسانەی کە بە گۆرانی کوردی سەمایان کردووە و دەستبەسەرکراون بڵاو کردەوە. لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە؛ هەموو کەسێک ئازادە بە زمانی زگماکی خۆی گۆرانی بڵێت و سەما بکات. دەستپێشخەرییەکە سەرنجی بۆ گوشارەکانی سەر کورد و زمانی کوردی ڕاکێشا و وتی: "کاربەدەستان لە ژەنیارەکانی زمانی کوردی و ئەوانەی هاوشانی گۆرانیەکان سەما دەکەن و جلوبەرگی ناوخۆیی لەبەر دەکەن، دەترسن. هەموو ئەمانە بە هۆی سکاڵای هەندێک کەس ڕوودەدەن. دەوترێت لە وڵاتدا کۆمیسیۆنی سەما هەیە، ئەوان دیاری دەکەن کێ گوێ لە چی دەگرێت بە کام زمان و بە کام گۆرانی سەما بکەن. لە هەواڵەکاندا باس لەوە دەکرێت کە گۆرانی سیاسی دەوترێتەوە، وەک هەمیشە سروشتیترین مافی مرۆڤەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە و گوشاریان بۆ دروست دەکەن. وتنی گۆرانی کوردی و سەما تاوان نییە و گەل ناچارن دەنگ بەرز بکەنەوە و بڵێن ئەو شتانە تاوان نین. ئەوان وەک کەسانێکی وەهان کە هەموو وشەیەکی عەرەبی بە وشەی دینی دەبینن. لە هەر شوێنێک دیمەنێک بە زمانی کوردی ببینن، تەنیا تیرۆر دێتە مێشکیان."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانەی گۆرانی دەڵێن و سەما دەکەن تۆمەتبارکراون بە "تیرۆر" و وتراوە: "کاتێک گرووپی سەما پێکدەهێنن، ئایا داواکاری پێشکەش بە پارێزگار دەکەن و ئەو گۆرانیانەی کە لەوێ دەوترێنەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن؟. یان بۆ لاواندنەوەی مردووەکان داواکاری لە بەڕێوبەرایەتی گۆڕستانەکان دەکرێت؟ لێگەڕێن باگەل بە ئازادیی گۆرانی بڵێن و سەما بکەن. واز لە بیرکردنەوە تەسکەکانتان بهێنن کە هەموو شتێک بە مەترسی دەزانن. لەم وڵاتەدا وشەی تیرۆر بە هەموو شێوەیەک بەکاردەهێنن. ئێوە بتانەوێت یان نە، سەما دەکرێت، گۆرانی دەوترێتەوە، وەک چۆن هونەری گەلان پێش ئێوە هەبووە، دوای ئێوەش بەردەوام دەبێت."