هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئەنجامنامەیی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە: کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەردەوامە

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بە پانێڵ و سیمینار بەردەوامە و سبەینێ بە مەراسیمی خەڵاتکردن کۆتایی دێت.

لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوری بەڕێوەدەچێت، لە فیستیڤاڵەکە تاوتوێی ئێستا و داهاتووی سینەمای کوردی دەکرێت.

فێستیڤاڵەکە بە ئەنجامدانی پانێڵ بەردەوامە

خەباتی سینەمایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

شەهرام عالیدی سینەمەکار لە پانێڵەکەدا ئاماژەی بەو فشارانەی ڕژێمی ئێران کرد لەسەر سینەما و گوتی: "سینەمای کوردی وێڕای کەمی دەرفەتەکانه لە دژی ئەو فشارانە بەردەوامی دەدات بە کارەکانی، لەم ڕووەوەشەوە نەوەی نوێ زۆر بە بەهێزییەوە گوزارشت لە ناسنامەی خۆی دەکات."

'دەبێت کورد چیرۆک و سەربووردەی خۆی بگێرێتەوە'

هەروەها هەوراز موحەمەد دەربارەی دۆخی سینەمای کوردی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا مێژووی کورد تەنها لە ڕووانگەی ڕۆژهەڵاتناسی یان لە ڕوانگەی داگیرکەرانەوە گێڕدراوەتەوە و جەختی لەوەکردەوە ئیدی پێویستە کوردان بە زمان و ڕوانگەی خۆیانەوە لە ڕێگەی سینەماوە چیرۆکی خۆیان بگێڕنەوە.

ئایندەی سینەمای کوردی

لە پانێڵەکەدا گفتوگۆی پێگە و ئایندەی سینەمای کوردی لە ئەورووپا کرا. دەرهێنەران ئاماژەیان بەوەدا بۆئەوەی سینەمای کوردی لە ئاستی نێونەتەوەییەدا زیاتر ببینرێت، پێویستە کوالێتی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە و لۆبییەکی بەهێزی سینەمای کوردی بونیادبنێرت.

چالاکیەکانی پێنجەم ڕۆژ

لە پەرتووکفرۆشی بیبابوزی ناوچەی بیلکی دۆسڵدۆرف چالاکی خوێندنەوە لە لایەن نووسەر جانا سەیدا ئەنجام درا. جانا سەیدا کە لە ئامەد لە دایک بووە، بەشێک لە ڕۆمانەکەی خۆی بە ناوی "ژنێکی مردوو لە جیهانگیر" خوێندەوە.

چالاکییەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.

پاشنوەڕۆ شەش کورتەفیلم پیشان درا. فیستیڤاڵەکە بە گەرموگوڕییەوە بەردەوامە، بڕیارە سبەی ئێوارە بە مەراسیمی خەڵاتکردن کۆتایی بێت.