فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان دەرفەتێکە بۆ هەموو ژنان
دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان لە قامیشلۆ ڕۆژی ١٧ی نیسان بە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت. فریاڵ چۆلی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند؛ فێستیڤاڵەکە بۆ هەموو ژنان دەرفەتێکە.
دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان لە قامیشلۆ ڕۆژی ١٧ی نیسان بە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت. فریاڵ چۆلی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند؛ فێستیڤاڵەکە بۆ هەموو ژنان دەرفەتێکە.
دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان لە شاری قامیشلۆ لە ١٧ی نیسان بە دروشمی "بە دەنگ و ڕەنگی ژنانەوە بەرەو هونەری ئازاد" بەڕێوە دەچێت. فێستیڤاڵەکە وەک چالاکیەک لەلایەن پلاتفۆرمی ژنانەوە بەبۆنەی ٨ی ئاداری ئەمساڵەوە دەستیپێکردبوو، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە نەتوانرا لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت. ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە بەشێوەیەکی جیاواز بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە فێستیڤاڵە کە هەموو ساڵێک لە ناوەندی کولتووری و هونەری محەمەد شێخۆ بەڕێوە دەچوو، ئێستا بۆ یەکەمجار لە پارکی ئازادی لە قامیشلۆ لە ١٧ی نیسان کاتژمێر ١٧:٠٠دەست پێدەکات و لە ١٩ی نیسان کۆتایی دێت.
فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان دوو کۆمیتەی هەڵسەنگاندنی هەیە. یەکێک لە بەشی چیرۆک و شیعر بە زمانی کوردی و عەرەبی هەڵدەسەنگێنێت، یەکێکی تر هونەری نیگارکێشان هەڵدەسەنگێنێت. لە فێستیڤاڵەکەدا ٥٠ ژن کە کاری دەستی دەکەن بەشداری دەکەن، پاش هەڵسەنگاندنیان خەڵات دەبەخشرێتە سێ ژنی هەڵبژێردراو. فریاڵ چۆلی، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کولتووری کانتۆنی جزیر و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە، سەبارەت بە ئامانجی فێستیڤاڵەکە لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد.
فریاڵ چۆلی ڕایگەیاند؛ لە کاتی فێستیڤاڵەکەدا چالاکیی زۆر جیاواز بەڕێوە دەچێت، هەروەها ژمارەیەک لە هونەرمەندان بەشداری دەکەن. هەروەها چەندین گروپی هونەرو ئەدەبییش بەشداری دەکەن. ئەم فێستیڤاڵە بۆ هەموو ژنان دەرفەتێکە. زۆرێک لە ژنان جیا لە ڕۆژئاوا دەیانەوێت بزانن ئەم فێستیڤاڵە چۆن لەلایەن ژنانەوە بەڕێکخستن کراوە و دەیانەوێت بەشداری بکەن. ئێمە لە ڕێگەی ئەم چالاکییانەوە سەرنجی ژنان ڕادەکێشین. ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان هەر ساڵ زیاتر پێشبکەون و ئاستی سەرکەوتنەکانیان بەرز بکەنەوە. هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە هەر بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکە. مەبەست لەمجۆرە چالاکییانە بۆ ئەوەیە ژنان بەردەوام یەکتر بە بیر بهێننەوە هەتا زیاتر خۆیان بناسن و پێشبکەون."
ئامانج بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە لە شارەکانی دیکەشە
فریاڵ چۆلی ئاماژەی بەوەشکرد کە دەیانەوێت ئەم فێستیڤاڵە لە زۆربەی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش بەڕێوەببەن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ژنانی ناوچەکانی دیکەش دەیانەوێت لە فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان کە بۆ دەیەمین جار لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت بەشداری بکەن. لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین ئەم فێستیڤاڵە لە کانتۆنی فوراتیش بەڕێوە ببەین. دەمەوێت بڵێم کە ئێمە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین بۆ ئەوەی ژنان لە سووریا بتوانن ببنە ڕەمز و هێما بۆ هەموو ژنانی جیهان."
*گرووپی مۆسیقای Stêra Zêrîn (ئەستێرەی زێڕین) هونەری خۆی پێشکەش دەکات.
*ئایفر یڵدزتان شیعرێک بە زمانی کوردی دەخوێنێتەوە.
*تیپی ئەرمەنی ئانووش ئابیدان دەچێتە سەر شانۆ.
ڕۆژی دووەم (١٨ی نیسان):
*یاسەمین عەسکەر هاوڵاتی شاری ڕەققە گۆرانیەکانی بە زمانی عەرەبی پێشکەش دەکات.
* مریەم تەمر شاعێر بە شێعرێک بەشداری دەکات.
*دوای شیعر و گۆرانی، گروپی شانۆی هێلالی زێڕین بەرهەمێک پێشکەش دەکەن.
*گرووپی سەما لە گروپی دیلان بەرهەمێکی خۆیان پێشکەش دەکەن.
*فیلمێک بە ناونیشانی "خەوی مەرگ" نمایش دەکرێت.
ڕۆژی سێیەم (١٩ی نیسان):
*هونەرمەند سۆمەیە محەمەد بەرهەمی خۆی پێشکەش دەکات.
*ڤیدیۆ کلیپێک پیشان دەدرێت.
*لەکۆتایی فیستیڤاڵەکەدا سپاسنامەی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە سەرجەم بەشداربووان و هەروەها سێ ژنی هەڵبژێردراو خەڵات دەکرێن.