فەتانەی وەلیدی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

ژنە هونەرمەندی ناوداری کورد، فەتانەی وەلیدی لە تەمەنی ٧١ ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنە هونەرمەندی ناوداری کورد، یەکەم ژنە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فەتانەی وەلیدی لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

فەتانەی وەلیدی، ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە خێزانێکی هونەریی لەدایكبووە، باوكی فەتانە، هەم ژەنیاری کەمانچە بوو، هەم دەنگبێژێكی سەردەمی خۆی، وە یەكەم هاندەری فەتانە بوو بۆ هاتنە ناو هونەر و مۆسیقای كوردی.

فەتانەی وەلیدی سەرەڕای کەمیی تەمەنی هونەری، زیاتر لە ٥٦ گۆرانی لە ڕادیۆكانی سنە و كرماشان تۆمار كرد.