فیلمی 'گۆرانی کەزی سور' لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نمایشکرا
فیلمی موزیکاڵی 'گۆرانی کەزی سور' کە باس لە تێکۆشانی ژنان دەکات لە سەرانسەری جیهان، لە قامیشلۆ، کۆبانێ، ڕەقە و تەبقە نمایشکرا.
فیلمی موزیکاڵی 'گۆرانی کەزی سور' کە باس لە تێکۆشانی ژنان دەکات لە سەرانسەری جیهان، لە قامیشلۆ، کۆبانێ، ڕەقە و تەبقە نمایشکرا.
فیلمی موزیکاڵی "گۆرانی کەزی سور" لەلایەن بزووتنەوەی کەلتووری و هونەری ژنانی مانگی زێڕین بە هاوکاری بزووتنەوەی کەلتووری و هونەری میزۆپۆتامیا، پەیمانگای کەلتووری پارگین و هونەری ولات بەرهەم هێنراوە. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر مێژووی تێکۆشانی ژنان لە جیهاندا. ئامادەکارییەکانی ئەم فیلمە ماوەی ٧ مانگی خایاندووە.
ناوی فیلمەکە لە کەسایەتی و تێکۆشانی یەکێک لە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادیی کورد، ساکینە جانسز دەست نیشان کراوە. ماوەی فیلمە موزیکاڵەکە ٢٠ خولەکە و پێکهاتووە لە ٢٠٠ ژن لە سەرجەم ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. فیلمەکە لە ڕەقە و دەڤەری جزیرێ تۆمار کراوە.
بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان فیلمی موزیکاڵی"گۆرانی کەزی سور" دوێنێ بۆ یەکەمجار لە کۆبانێ، ڕەقە، قامیشلۆ و تەبقە نمایشکرا. لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا.
دەرهێنەری مانگی زێڕینی جزیر ڕووکەن محەمەد باسی لە دروستکردنی فیلمەکە کرد. هەروەها مزگین چۆلاق، کۆردیناسیۆنی مانگی زێڕینی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە فیلمەکە وتی: "تا ئێستا لە هەموو بوارێکەوە قەرزاری ڕێبەر ئۆجالانین و ئەم فیلمە پێشکەشی بەڕێزیان دەکەین. لە کۆتاییدا نمایشەکاندا ئامادەبووان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ " بەرز کردەوە.
هەروەها فیلمەکە لە کۆبانێ لە ناوەندی کەلتووری و هونەری باقی خدۆ نمایشکرا. ئەندامی شانۆی کانتۆنی فورات دلارا شێخ دەمیر قسەی کرد و وتی: "فیلمەکە باس لە شۆڕشی ژنان دەکات لە سەرەتاوە تا ئێستا. ژنان چۆن خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، پێش خستووە و بوونەتە جەنگاوەر و فەرماندە. فیلمەکە پێشکەشی شەهیدان و ژنانی جیهان دەکەین."
بەهەمان شێوە لە شاری ڕەقە فیلمەکە لە ناوەندی کەلتووری و هونەری شارەکە نمایشکرا. هەروەها لە شاری تەبقە لە ناوەندی کەلتووری و هونەری ئەو شارە نمایشکرا و جەماوەرێکی زۆر بە جۆشەوە پێشوازیان لە نمایش کردنەکە کرد.