فیستیڤاڵی چاندی لە سلێمانی بەردەوامە

فیستیڤاڵی چاندی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی باشووری کوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە.

بە هاتنی وەرزی هاوین سازدانی فیستیڤاڵە چاندییەکان زیاتر دەبێت. بەو پێیەی گەلی کوردستان خاوەنی چاندێکی دەوڵەمەندە لە لە هەموو ڕووە ژیانیەکانەوە. لەم چوارچێوەیەدا فیستیڤاڵی چاندی لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە و تا ٢ی تەمموزی بەردەوامی هەیە. هەموو ڕۆژێک سەر لە ئێوارە تا درەنگانی شەو فیستیڤاڵەکە کراوەیە و بە خواردنە کوردەوارییەکان و کارە دەستییە چاندییەکان لە پێشوازی هاوڵاتیاندایە.

لە فیستڤاڵەکەدا ڕێژەیەکی زۆری ژن بە پێشاندنی کارە دەستییەکانیان، وە دایکان بە دروستکردنی خواردنە کوردەوارییەکان بەشدارن لە فیستیڤاڵەکەدا.

بەشداربوویەکی فیستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە لەگەڵ ئەوەی دەرفەتێکە بۆ ژنان و گەنجان تا بتوانن سود لە بەبازاڕکردنی خواردن و کارەدەستییەکانیان بکەن، لە ڕوویەکی دیکەوە جەختکردنەوەیە لە تەندروست باشی و پاکی خواردنە کوردەوارییەکان لە چاو بەرهەمە هاوردەکراوەکاندا کە بووەتە هۆکاری ژەهراوی کردنی ژینگەی مرۆڤ و سروشتی پاکی کوردستان.