فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان لە فرایبۆرگ ئەنجامدرا
فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان بۆ دووەمجارلە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە بەشداری سەدان گەنج بە درووشمی "چاند قەڵغانی هەبوونمانە" ئەنجامدرا.
فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان بۆ دووەمجارلە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە بەشداری سەدان گەنج بە درووشمی "چاند قەڵغانی هەبوونمانە" ئەنجامدرا.
فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان بە بەشداری سەدان گەنج کورد لە وڵاتانی ئەوروپاوە ئەنجامدرا و سەرەتا گەنجان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو سەکۆی فیستیڤاڵەکە ڕێپێوانیان کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، وتەی دەسپێکی کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵ خوێنرایەوە.
لە وتەکەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و داوا لە گەنجان کرا دژی گۆشەگیری تێکۆشانی هاوبەش بکەن.
پاشان وتەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) خوێنرایەوە، لە وتەکاندا تیشکخرایە سەر بەرخۆدانی بێ وێنەی گەریلا لە چیاکانی کوردستان دژی تەکنیکەکانی دوژمنی فاشیست.
فیستیڤاڵی گەنجان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٨ بە ڕێگەی تەلەفۆن بەشداری فیستیڤاڵی وەرزش و چاندی مەزڵوم دۆغانی کرد لە هۆڵەندا و قسەی بۆ گەنجان کرد.
پاشان چەند وتەیەک لەسەر ناوی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدەکە-ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) و بنەماڵەی شەهیدان خوێنرایەوە، لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر ڕۆڵ و خەباتی گەنجان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
دواتر بۆ یەکەمجار سروودە نوێیەکەی تەجەشە پێشکەشکرا، پاشان چەند هونەرمەندێک چوونە سەر سەکۆ و گۆرانی شۆڕشگێڕییان پێشکەش کرد. لەکۆتاییدا سینڤزیۆنێک دەربارەی شەڕی تایبەت و ڕۆڵی گەنجان دژی شەڕی تایبەت پیشاندرا.
فیستیڤاڵەکە بە چالاکی جیاواز بەردەوام بوو، لە کاتژمێر ١٨:٠٠ کۆتایی هات.