٣٢ـەمین فیستیڤاڵی کلتوری کوردی لە ئەوروپا لە ٢١ی ئەلیلودا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت. هەموو ئامادەکارییەک بۆ فیستیڤاڵەکە کراوە.
بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکەوە ئایتەن کاپلان قسەیکرد و وتی: "هەموو ئامادەکارییەکانی فیستیڤاڵەکە تەواو بووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری خیانەتی پەدەکە هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی کوردستان و بەتایبەت لە باشووری کوردستان بەرفراوانترکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ژنانی ئازادی ناو ڕاگەیاندی ئازادی کرد بە ئامانج، بۆیە وەک دەستپێشخەری فیستیڤاڵەکە لە دژی ئەو هێرشانە دەوستینەوە و میوانداری کەسانی نێونەتەوەی دەکەین. بانگەوازی لە گەلەکەمان و بەتایبەت لە ژنان دەکەین بە بەهێزییەوە بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن."
هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە ئەنفین سەڤەن ئاماژەی بەوەدا هەموو ئامادەکارییەکانی فیستیڤاڵەکە تەواوبووە و وتی: "لەدژی داگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستان پێویستە تێکۆشانی فرەلایەنە بەڕێوەبەرین. بۆیە لێرەوە فیستیڤاڵەکە پێشکەش بە خۆڕاگرانی زاپ دەکەین. بە بەشداربوون لە فیستڤاڵەکەدا پەیامی پشتگیریدانمان بۆ گەریلاکانی ئازادی کودستان دووپات دەکەینەوە."
'ببینە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ'
هەر لە قسەکانیدا سەڤەن ئاماژەی بەوەدا چەندین هونەرمەندی ناوداری کورد بەشداری فیستیڤاڵەکە دەبن و وتی: "بانگەوازی لە ڕێکخستنەکانی ئەوروپا، ئازادیخوازان، دۆستانمان لە ئەوروپا و هەموو کەسێک دەکەین بە بەهێزییەوە ببن بە دەنگی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن. بە هەزاران کەس ببین بەدەنگی ڕێبەر ئاپۆ. لە دژی گۆشەگیری و داگیرکارییان یەکبگرین."