گەلانی ئەمریکای لاتین کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە
لە ویلایەتی جالیسکۆی مەکسیک لە رۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا نوێنەرانی گەلانی جیاجیا داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.
لە ویلایەتی جالیسکۆی مەکسیک لە رۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا نوێنەرانی گەلانی جیاجیا داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.
دەستپێشخەری 'ئون سالتۆ دی ڤیدا' (هەنگاوێک لەپێناو ژیان) لە شاری ئێل سالتۆی ئەیالەتی جالیسکۆی مەکسیک چالاکیەکیان بە مەبەستی ناساندنی پاڕادایمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک سازکرد.
چالاکیەکە لە کەنارەکانی رووباری سانتیاگۆ بەڕێوەچوو و بەشداربووان رایانگەیاند کە پشتیوانی لە کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەن'.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا هەم گەورە و هەم منداڵانی بەشداربوو پەیامی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
پەیامەکەی ئون سالتۆ دی ڤیدا بەم جۆرەیە:
"لە شارەکانی ئێل سالتۆ و ژوانکاتالانی جالیسکۆ لە رۆژئاوای مەکسیکەوە ئێمە سڵاوی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و تەواوی رۆژهەڵاتی دوور دەکەین. ئاگاداری تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری گەلی کوردین و پشتیوانی خۆمان بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان دەردەبڕین. داوادەکەین ئازاد بکرێت، شەڕ و گوشار لە سەر گەلی کورد کۆتایی پێبێت. ناتوانرێت ئەندێشە و رامان بە دیل بگیرێت".
لە پێشەنگانی گەلی خۆجێیی زۆکۆ ئەکادیمسیان فۆرتینۆ دۆمینگۆ رووێدا بەشداری چالاکی خوێندنەوەی کتێبی کرد و پشتیوانی لە هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کرد. دۆمینگۆ رووێدا سەرنجی بۆ سەر تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری گەلی کورد راکێشا و داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد.
ئەندامی 'فێمینیسمۆ کۆموتاریۆ' لە بۆلیڤیا ئاندریا گوزمان و سەرۆکی گەلی خۆجێیی گواتیمالا لۆلیتا چاڤێزیش پەیامی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە.
هـ . ب