گۆرانی "ئەڤین" لە هونەرمەندانی فەرەنسی

لە دووەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی دووەم کۆمەڵکوی پاریسدا هونەرمەندانی فەرەنسی بە گۆرانییەک یادی ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزلیان بەرزڕاگرت.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەڤین گۆیی هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهیدبوون.لەلایەن هونەرمەندانی فەرەنسییەوە بە گۆرانییەک یادیان کرایەوە.

بۆ یادکردنەوەی گیانبەختکردوانی دوومە کۆمەڵکوژی پاریس، گۆرانییەک بە ناوی "ئەڤین" بڵاوکرایەوە.

گۆڕانییەکە لەلایەن سیریل. ل و سێلین. گ وتراوە و بە بەکارهێنانی دیمەن و وێنەکانی گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژی پاریس کلیپێکی بۆ سازکراوە.