گروپی ڕووکەن بەشدارییان لە فێستیڤاڵی 'نەریت و داهێنان'دا کرد
لە مۆسکۆ فێستیڤاڵی "نەریت و داهێنان" بەڕێوەچوو. گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی 'ڕووکەن'یش بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.
لە مۆسکۆ فێستیڤاڵی "نەریت و داهێنان" بەڕێوەچوو. گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی 'ڕووکەن'یش بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.
لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بیستەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسکۆ لە هونەرە جوانەکان بەناوی "نەریت و داهێنان" لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو. ئەم فێستیڤاڵە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی پاڵپشتی کولتووری و پەرەپێدانی هونەری مۆدێرن.
فێستیڤاڵەکە لە گۆستینی دڤۆری مۆسکۆ بەڕێوەچوو. بەشداربووان لە ٦٠ وڵاتی جیهانەوە هونەر و کولتووری خۆیان پێشکەش کرد. ئامانج لەم ڤێستیڤاڵە پاراستنی میراتی کولتووری جیهان و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
گروپی سەمای یۆنانی "فلۆکسەنیا" (دەرهێنەری هونەری ئیلێنا پۆرۆخۆڤا، کۆریۆگرافەر ئیرینا ئۆسیپۆڤا) و گروپی سەمای کوردی "ڕووکەن" (کۆریۆگرافەر تاتیانا ئۆدینتسۆڤا، سۆڵۆ مەحمود دڵشێر) بە ناوی "ڕێبازی کەسێنۆفۆن"بەرهەمێکی کۆریۆگرافی هاوبەشیان پێشکەش کرد.