بە دیمەن

گەریلا تیڤی دیمەنی ئەو درۆنەی بڵاوکردەوە کە لە ئاسۆس لێی درا

گەریلا تیڤی ساتی لێدانی درۆنێکی هێرشبەری جۆری ئاکسونگوری دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی قەندیلەوە لێی درا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتبووی:

"١٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٨:٥٤ درۆنێکی جۆری ئاکسونگوری سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە ئاسمانی ئاسۆسدا دەسوڕایەوە، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی قەندیلەوە لێی دراوە. درۆنی ئاکسونگور دوای ئەو گورزەی بەری کەوتووە ویستوویەتی بەرەو باکوری کوردستان بگەڕێتەوە، بەڵام نزیکەی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە نزیک گوندی پیرزالانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ کەوتووەتە خوارەوە. درۆنی ئاکسونگۆر لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی ئاگری گرتووە ولەناوچووە".

ئەم دیمەنە لە گەریلا تیڤی بڵاوکرایەوە.