هونەرگەی وڵات ماڵی هەموو کۆمەڵگەیە

ئەندامی هونەرگەی وڵات سەرخۆبوون زەینەڵ ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد لە مێژووی خۆییدا لە ڕێگەی دەنگبێژییەوە خۆی دەربڕیوە، لەبەر ئەمەش هونەرگەی وڵات بوو بە ماڵی هەموو کۆمەڵگە.

هونەرگەی وڵات

گەلی کورد لە مێژوودا ڕووبەڕووی قڕکردن بووتەوە. لە بەرانبەر ئەمانە مێژووی بە بەرخۆدان و ڕاپەڕینی نوسیوە. ئەم هەڵوێست و نووسینەی گەلی کورد نەیهێشتووە داستانە قارەمانەکان لە بیر بکرێن. گەلی کورد ئەو ئێشەی کە لە قڕکردنەوەکانەوە وەریگرتووە لە رێگەی دەنگبێژییەوە دەریبڕیوە. دایکان و باپیرانی کورد لە شەو بێدەنگەکاندا لەبەر ڕووناکی چرا منداڵ و گەنجەکانیان لە دەوری خۆیان کۆدەکردەوە و لە ڕێگەی سترانەکانەوە چیرۆکی بەرخۆدانیان دەگێڕایەوە.

گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ئەو سیاسەتی قڕکردنەی بەڕێوەدەچوو، کەلتووری دەنگبێژی خۆی لە هەلومەرجی قڕکردندا پێشدەخست، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەیاندیە ڕۆژی ئەمڕۆ.

لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا دامەزراوەیەک کە گەل لە سەرەتا دایمەزراند، دامەزراوەی کەلتوور و هونەربوو. لە سەرەتادا دەرفەتی برەوپێش بردنی کەلتوور و هونەر کەمبوو، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات هەموو بەشەکانی دامەزراوەکە خۆیان بە ڕێکخستن کرد. یەکێک لەو دامەزراوانە کە لەو کاتەدا بە ڕێکخستن کرا هونەرگەی وڵاتبوو. هونەرگەی وڵات گۆرانی کوردی دروست دەکات و ڕاستیی گەلی کورد و شۆڕشگێڕی دەردەبڕێت.

لەبەر ئەوەش هونەرگەی وڵات بوو بە ماڵی گەل و هەموو ڕۆژئاوا، مرۆڤ لە هەموو شەقامەکان و جیهان بەرهەمەکانی هونەرگەی وڵات دەبینێت.

ئەندامی هونەرگەی وڵات بەشی میوزیک سەرخۆبوون زەینەڵ لەسەر خەباتی خۆی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی کورد لە تەواوی مێژوویدا لە ڕێگەی دەنگبێژییەوە خۆی دەربڕیوە و گوتی: "لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا هەوڵدانەکانمان ئەوە بوو کە داستان و قارەمانێتییەکان دەرکەون بکەین بە بەرهەم کە شۆڕش هەمیشەیی دەبێت و لە کۆمەڵگە و نەوەکانی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە. هونەرگەی وڵات ئەم ئەرکەی خستەئەستۆی خۆی و ئێستا بوو بە ماڵی هەموو کۆمەڵگە. تاوەکو ئێستا چەندین داستان و قارەمانێتیمان بە بەڵگە کردوە و پێشکەشی کۆمەڵگەمان کردوە. لەبەر ئەوەی لە سایەیی ئەو داستان و قارەمانێتییەوە شۆڕش دروستبووە و لەسەر پێیە. هونەرگەی وڵات لەسەر هێڵی مێژووی کوردان کارەکانی دەکات و لە کولتووری دێرینی کوردانەوە هەڵقوڵاوە".

وتیشی: "ئەگەر بەرنامەیەک دروستبکرێت، هەموو ئەندامانی هونەرگە بۆچوونەکانیان دەخەنە ڕوو و بەشداری لە خەباتەکەدا دەکەن. لەبەر ئەوەی هەرکەسێک لە لایەکەوە ڕەنج دەدات، بەرهەمەکانمان خزمەتی کۆمەڵگە دەکەین. لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەکەمان پێش شۆڕش نەیتوانیبوو هونەرەکەی بەڕێکخستن بکات و ئەو هونەرەی دەسپێنرا عەرەبی بوو، کۆمەڵگەش لە حەقیقەتی خۆی دادەبڕێنرا. هەربۆیە گرنگی بە هونەری کوردی دەدەین و هەوڵدەدەین کە هەموو بەرهەمەکانمان خزمەتی کۆمەڵگە بکات".

زەینەڵ لە کۆتایی قسەکانییدا وتی: "لەم خەباتەدا گرنگییەکی تایبەت بە منداڵ دەدەین. لەبەر ئەوەی دەمانەوێت منداڵان بە کەلتووری خۆیان گەورەبن و بە هونەری ڕاستی فێری ژیان ببن. چەندین گفتوگۆ و لێگەڕینمان لەم چوارچێوەدا هەیە. هەوڵدەدەین هونەرێک کە خەبات لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بکات و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای خۆی پەروەردە بکات دابمەزرێنین. هونەرگەی وڵات تاوەکو ئاستێکی باش ئەمەی جێبەجێ کردوە و لەم شۆڕشەدا جێی خۆی گرت".