"هۆزان مزگین بوو بە ڕووناکی چاندی کورد"

بەبۆنەی ٣٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان مزگین یادکردنەوەیەک ئەنجامدرا و پەیامدرا: "ئێمە شوێنکەوتەی تێکۆشانی ڕووناکی چاندی کورد هۆزان مزگین دەبین".

هۆزان مزگین

هونەرمەندی کورد هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) لە ٣٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بە چالاکییەک یادکرایەوە.

بەدلیس

هۆزان مزگین لەسەر گۆڕەکەی کارشیکایای ناوچەی تەتوان یادکرایەوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی بەدلیس حوسەین ئۆلان، ڕێکخستنی دەم پارتی بەدلیس و ناوچەی تەتوان، کۆمەڵەی چاند و هونەری سەرحەد بەشداری یادەکە بوون. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد و نزا بۆ شەهیدان کرا.

ئامەد

گرووپی میوزیکی ژن ما بۆ یادی هۆزان مزگین لە شانۆی شاری ئامەدی ناوچەی پەیاس کۆنسێرتێکی ئەنجامدا. هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری نوێ سافیە ئاکداغ، هاوسەرۆکی شارەوانی سور گوڵان ئۆنکۆل، هاوسەرۆکی شارەوانی ڕێزان لەیلا ئایاز و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی و تەڤگەری ژنانی ئازاد بەشداری یادەکە بوون.

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی چاند و هونەر و ئەدەبی ژن، ساڵحە ئایاتا تیشکی خستەسەر گرنگی هۆزان مزگین لە تێکۆشانی ژناندا و گوتی: "هۆزان وەک ژنێک خەونەکانی خۆی بەدیهێنا".

چالاکوانی تەژەئا مەکیە ئۆرمانجی گوتی: "هەڤاڵ مزگین کاتێک نکۆڵی لە هەبوونی کوردان دەکرا گوتی "ئێوە هەڵەن" و بە میوزیک و هونەرەکەی ئەمەی نیشاندا". 

"بوو بە ڕووناکی چاند و هونەری کوردی"

مەکیە ڕایگەیاند هۆزان لە سەردەمی قەدەغەکردنی چاندی کوردی میوزیکی کوردی پەرەپێدا و گوتی: "بوو بە ڕووناکی چاند و هونەری کوردی. ڕێبەرێتی گوتی، ئەوانەی تێدەکۆشن، جوان دەبن، ئەوانەی جوان دەبن، خۆشەویست دەبن. هۆزان مزگین هەردەم خۆشەویست بوو. ئێمە هەنوکە ڕووبەڕووی قڕکردن دەبینەوە. کاتێک دەڕوانینە تێکۆشانی ئەو دەمەی هۆزان مزگین، باشتر تێدەگەین لەوەی پێویستە چۆن تێبکۆشین. هەردەم شوێنکەوتەی تێکۆشانی هۆزان مزگین دەبین".

پاشان یادەکە بە کۆنسێرتی گرووپی میوزیکی ژن ما بەردەوام بوو.