بە دیمەن

هۆزان مزگین لە کۆڵن یادکرایەوە: بەو چاندەی ئافراندی، کاریگەرییەکی مەزنی جێهێشت

تەڤ-چاند ٣٢ هەمین ساڵیادی پێشەنگی هونەری شۆڕشگێڕی کوردستان هۆزان مزگینی یادکردەوە و ڕایگەیاند شایستەی هێڵی بەرخۆدانی هۆزان مزگین دەبن.

هۆزان مزگین

فەرماندەی ئەرگەکە هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن) یەک لە کادرە پێشەنگەکانی خەباتی هونەری کوردستان، ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس لە شەڕێکدا شەهید بوو، بەبۆنەی ٣٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادکرایەوە.

نوێنەرانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و هونەرمەندانی تەڤ-چاند و بنەماڵەی شەهیدان و چەندین کوردستانی بەشداربوون. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان و چالاکی کۆرۆی مناڵان دەستی پێ کرد.

"هونەرمەندانی تەڤ-چاند خاوەنداری لە هێڵی هۆزان مزگین و هۆزان سەفکانەکان دەکەن"

لەسەر ناوی تەڤ-چاند دیرۆک دیار ڕایگەیاند مزگین سیمبولێکی پڕ واتایە و نیشانەی ڕێگەی ئازادیە، دووپاتی کردەوە بۆ گەیشتن بە ئاستی مزگین و ئایدیاڵەکانی دیکە درێژە بە هێڵەکەیان دەدەن، گوتی: "ئێمە وەک هونەرمەندانی تەڤ-چاند بەڵێن دەدەین، خاوەنداری لەم هێڵە دەکەین. ئەمە هێڵی بەرخۆدانە. وەک هونەرمەندانی ئێرە و هەموو هونەرمەندانی دەرەوەی وڵات، پشتگیری لە هێڵی هەڤاڵ مزگین و هەڤاڵ سەفکان دەکەین. ئەمە ئەرکێکە لە ئەستۆمان. پێویستە ئەرکەکەمان بەدی بهێنین".

پاش پێشکەشکردنی چەند سترانێک بۆ یادکردنەوەی هۆزان مزگین، هونەرمەند خەلیل خەمگین باسی هۆزان مزگینی کرد و جەختی کردەوە دەبێت شایستەی هێڵی شەهیدان بن و گوتی: "لەسایەی شۆڕشدا، گەلەکەمان هەردەم شەهیدانی خۆی بیردەهێنێتەوە و خاوەنداری لە یادەوەریان دەکات. گەلەکەمان خاوەنداری لەو بەهایانە دەکات کە شەهیدان ئافراندوویانە".

"بەو چاندەی ئافراندی، کاریگەرییەکی مەزنی جێهێشت"

خەمگین تیشکی خستەسەر دڵسۆزی هۆزان مزگین بۆ تەڤگەری ئازادی، ڕایگەیاند هۆزان مزگین یەک لە دامەزرێنەرانی سەرەتای قۆناغی خەباتی چاندی بووە، هەموو شەهیدانی خەباتی چاندی لە کەسێتی هۆزان مزگین بیرهێنایەوە و گوتی: "باسکردن لە هەڤاڵ مزگین زەحمەتە. کچێکی کورد بوو، خۆی پێشخست و کاریگەری لە مرۆڤەکان کرد.. لە ڕێکخستن و هونەر و چاند... بەو چاندەی ئافراندی کاریگەریەکی مەزنی جێهێشت. بە دەنگ و ڕۆحی کاریگەرییەکی مەزنی لە مرۆڤ دەکرد. کاریگەری لە هەموومان کرد. کەسایەتییەکەی هاوشێوەی شەهید سەفکان بوو. کاتێک ئەوم ناسی، باشتر زانیم نواندنەوەی ژیانی ئازاد چۆنچۆنییە، باشتر زانیم هەڵوێستی ئەدەبی ژنی کورد چۆنچۆنی دەبێت. پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکانیش وەها بوو. ئەو پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانی ئێرەشمان هەبوو، شایەتحاڵی ئەم پەیوەندی و هەڤاڵێتییەم، هەردەم هەست بە نەبوونی مزگین دەکەم. هەمووان دەخوازن وەک ئەو ببنە شەڕڤان و هونەرمەند، کەسی هاوشیوەی کەسایەتی وی، زۆر دەگمەنن".

پاشان سینڤزیۆنێک دربارەی ژیان و تێکۆشانی هۆزان مزگین پیشاندرا. چالاکییەکە بە کۆنسێرتی مۆسیقای هونەرمەند ئاگری و نارین خان و دلارا کۆتایی هات.