کلیپی 'ئاپۆ خۆری وڵاتی منە' بە هەورامی بڵاودەکرێتەوە

گروپی رۆجیار بە زاراوەی هەورامی گۆرانی و کلیپێکی بە ناوی 'ئاپۆ خۆرەتاوی وڵاتی منە' ئامادەکرد.

گروپی رۆجیاری سەر بە ناوەندی چاند و هونەری بێستونی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەروبەندی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا گۆرانی و کلیپێکی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکرد.

کلیپەکە بەناوی 'ئاپۆ خۆرەتاوی وڵاتی منە' بە زاراوەی هەورامی ئامادەکراوە.

ناوەڕۆکی تێکستی کلیپەکە بەم شێوەیە:

 

ئاپۆ خۆری وڵاتە گوڵە چنووری خەڵاتە

باڵای گوڵی شلێرە، وتەی ئاوی حەیاتە

 

ئاپۆ ڕابەری ئێمەیە ڕێگای ڕزگاری ڕشتووە

تۆزی فەرامۆشی سەرناوی کوردی ششتووە

 

ئاپۆ دەڵێ گەل ڕزگاربێ گەلی کوردیش با دیاربێ

جەوروو جەفا قەدەر نەبێ، شەو بڕوا با ڕۆژ هەڵبێ

 

ژیانی ئازادە ڕامانی بە دڵ دەگرین هاوپەیمان

بۆیە دەڵێین بە دڵ وگیان لەگەڵتاین ئۆجالان

*********

هـ . ب