کتێبەکە لە٢٩ی ئادار لە نەورۆزی فرانکفۆرت لە کەپری کتێبخانەی مەیمان دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.
کتێبی 'هەموو وەرزێک گوڵان' کە باس لە بەسەرهاتی یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد دەکات بە ناوی فیلیز یەرلیکایا (گوڵان) و لەلایەن نەوای ژنەوە چاپ و ئامادەکراوە و لەلایەن ناوەندی چاپ و پەخشی مەیمانەوە بڵاو کرایەوە.
"گۆلان بە چەشنی خەڵکەکەی سەوزە بوو. ئایا دەکرێت کەسێک ئەوەندە لە ڕەنگی خاکەکەی بچێت؟ ئایا خاکێک دەتوانێت ئەوەندە لە رۆڵەکەی بچێت؟ بە خۆشەویستی، هەست و بیرکردنەوە، عەقڵ و دەوڵەمەندی دڵی وەک خاکەکەی بوو. بەرخۆدان سەرکەوتن و خواستی بۆ تێکۆشان لەم جوگرافیایەدا بوو. کوردستان لە مێژووەوە سەرچاوەی کردبوو و گەیشتبووە لای ئەو!
رۆمانی ژیانی گوڵان کە لە لایەن نووسەر لادین ئیرماکەوە بەرهەم هاتووە، دەڵێت: "بۆ ئەوانەی نایناسن، ڕەنگە تەنها وەک وێنەیەکی خەیاڵی سەیر بکرێت، بەڵام لەگەڵ هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ئەم کتێبەکە، بەسەرهاتی ژیانی راستەقینە دەگێڕێتەوە، لە منداڵییەوە تا دوا ساتەکانی ژیانی. بەسەرهاتی ژنێکی بەهێز و تایبەتم کۆکردووتەوە کە خوێنەر خۆزگە دەخوازێت لە ژیاندا بووایە."
وەک دەوترێت 'ئازادی لە منداڵییەوە دەست پێدەکات' دەیسەلمێنێ، کاتێک لە تەمەنی ٨ساڵیدا دەستی بە خوێندن کردووە، هەوڵەکانی سەپاندنی هاوشێوەیی خۆی بەسەر هەر کەسێکدا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت "دەست لە قژەکانم مەدەن" کاتێک برا بچوکەکەی لە قوتابخانە بەهۆی قسەکردنی کوردییەوە لێ دەدرێت، لەچکێکی لە دەوری ملی دەکرد، وەک هێمای کورد بوون و هەرگیز دەری نەدەهێنا. کاتێک هەواڵی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دەبیستێ، بۆ ماوەی چوار لە ڕۆژەکەی دمێنێتەوە وبە بێ خواردن ماتەم دەگرێت. ئەو جارێک بۆ ڕزگار بوونی هاوڕێکەی کە خەریکی بوو لە ئاودا بخنکێ، سەرەڕای ئەوەی مەلەوانی نەزانیوە خۆی فڕێدەداتە ئاوەکەوە. هەروەها لە سەختترین ساڵانی شەڕدا، لە چیاکانی کوردستاندا بە برسێتی و دۆخی سەختی جەستەیی ژیاوە، هەتا بوو بە یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای ژنان."
لە وەڵامدانەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا، بوو بە پێشەنگی "هێزی تایبەت."
ژنێکی خاوەن ویژدان و بەهەست بوو وەک چیای سیپان لە دژی خیانەت بەرز و بەهێز وەستابوو. ئەو بە وتەی هەڤاڵانی شۆڕشگێڕێکی سەرنج ڕاکێش بوو.
بە گوتەی دایکی کچی شاخ بوو و پێی دەگوت: فیلیزی من گوڵێکی بەرزە دەماخی چیاکانە، سەوسنێکی دەشتەکانە.
وێنەی سەر بەرگی کتێبەکە لەلایەن گەریلا غیاسەدین گەڤەرەوە ئامادەکراوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەهید بووە.
پێشەکی کتێبەکە لەلایەن سوزدار ئاڤێستا نووسراوە. کە ئاماژە بەو ژنانە دەدات کە بە دوای ئازادیدا دەگەڕێن و بەسەر سەختی و کێشەکاندا سەردەکەون.
کتێبەکە بە هاوکاری نەوای ژن ئامادە کراوە، لە کەپری کتێبخانەی مەیمان لە کاتی چالاکیی نەورۆزی فرانکفۆرت کە لە ٢٩ی ئادار نمایش دەکرێت، بۆ هەمووان بەردەستە.