کتێبی 'ژیانەوە لە وڵاتی ڕۆژ-ئامارا' وەڕگێردرایە سەر کوردی
ڕۆمانە سێ بەرگی 'ژیانەوە لە وڵاتی ڕۆژ-ئامارا'ی نوسەر محمەد سەعید ئوچلو وەڕگێردرایە سەر زمانی کوردی، کە لەساڵی ٢٠٢١دا ژیانئاوای کرد.
ڕۆمانە سێ بەرگی 'ژیانەوە لە وڵاتی ڕۆژ-ئامارا'ی نوسەر محمەد سەعید ئوچلو وەڕگێردرایە سەر زمانی کوردی، کە لەساڵی ٢٠٢١دا ژیانئاوای کرد.
تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد سەدان ساڵە بەردەوامە، ڕێگەی ئەم تێکۆشان پڕە لە هەوارز و نشێو. مێژووی دامەزراندی پەکەکە بە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆوە بووە خاڵێکی بەهێزی ئەم تێکۆشانە، بە گەڕانەوە بۆ مێژووی کورد و بونیادنانی ئایندەی گەلی کورد بووە خاڵی 'داکوتینی' شۆڕەکانی گەلی کورد. واتا پەکەکە خاڵی چڕبوونەوە و نوێبوونەوەی تێکۆشانی گەلی کورد بە ڕۆچوونە نێو دەرون کۆمەڵگەی کوردییەوە. ئەمەش وایکردووە هۆشمەندییەک بئافرێنێت و ببێتە هۆشمەندی دەستە کۆی کۆمەڵایتی گەلی کورد. ئەم تێکۆشانە ڕۆمانی داستانێکە بۆ عەشق، حەقیقەت و ئازادی.
ڕۆمانی ژیانەوە لە وڵاتی ڕۆژ-ئامارا هەنگاوی دەستپێکی گێڕانەوەی ئەم داستانەیە کە لەلایەن محمەد سەعید ئوچلو بە ڕەنج و هەستیارییەکەی بەرفراوانەوە ئامادەکراوە. ئەم ڕۆمانە ڕۆمانی تێکۆشانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆیە. دەستپێکێکە بۆ لێگەڕینی پنت بە پنتی تێکۆشان بە وردەکارییەکی بەرفراوانەوە لە هەر سێ بەشی ڕۆمانەکەدا شاهیدی لەم داستانە ژیانییە دەکەین.
ڕۆمانەکە بە پشتگیری ناوەندی وەشانی مەیمان کراوە بە زمانی کوردی، لە ئێستا بە زمانی دایکی کوردی لە هەموو ناوەندەکانی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لە ئەوروپا، ستاندی چالاکی و فیستیڤاڵەکان، هەروەها لەسەر ماڵپەڕی ناوەندی وەشانی مەیمان و پەرتوکخانە بەردەستە.