کەوانی زێرێن کلیپیێکی بۆ یادی 'سەکینە جانسز'ی بڵاوکردەوە

بزوتنەوەی کولتوری ژنانی کەوانی زێڕین لە ١٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسز (سارا) کلیپێکی بە ناوی 'سەکینە' بڵاوکردەوە.

کلیپەکە کە تێکست، ئاواز و گۆرانیەکەی لەلایەن هونەرمەند سیدار ئامەدەوە ئامادەکراوە، لە لایەن نوژنهاوە بڵاوکراوەتەوە.

فەراشین دەمهات کاری دەرهێنانی بۆ کلیپە کردووە. خوەزان هارون موزیکەکەی ئامادەکردووە، هونەرمەند مۆردەم فرات بە ساز، ڤارۆن جاندەمیر بە گیتار کاری ژەنیارییان کردووە.

سیدار ئامەد کە گۆرانیەکەی وتووە، باسی لەوەکرد کاتێک هۆنراوەکەی نوسیوە، زۆر تووشی دژواری بووە، چونکە ئاسان نەبووە بە وشە باس لە سەکینە جانسز بکات. سیدار ئامەد وتیشی، "کاتێک یەکەم جار هەڤاڵ سارام ناسی، جوڵە، هەڵوێستی بە دیسپلینی ئەو کاریگەری زۆری لەسەر من دروست کرد. بە خۆمم وت 'جەوهەری خۆی لە رۆژەوە وەرگرتووە' و ئەوەس بووەتە مایەی ئەوەی جوانتر و شکۆمەندتر بێت. ئەو گۆرانیەم وەک قەرزێکی هاوڕێیەتی بڵاوکردەوە. هەموو ئەو ژن و پیاوانەی هەڤاڵ سارایان ناسیوە دەبێت باسی ئەو بکەن. هەڤاڵ سارا ئەفسونی ژیانی شۆڕشگێڕییە".