کەوانەی زێڕین یادی شۆڕش سەمسوری بەرز ڕاگرت

ناوەندی کولتور و هونەری کەوانەی زێڕینی پاژک، شۆڕش سەمسور (دەڤریم چۆبان)ی هونەرمەندی ئاوازی چیا و گرووپی ئامارای یاد کردەوە.

ناوەندی کولتور و هونەری کەوانەی زێڕینی پاژک پەیوەست بە گەریلای هونەرمەند شۆڕش سەمسور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا شەهید شۆڕش سەمسور بە هاوڕێیەتی، جەنگاوەری و شۆڕشگێڕییەوە لە تەواوی کوردستاندا بووە نمونەی ژنە هونەرمەندی وڵاتپارێز.

'دەڤریم بووە شۆڕش'

لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە لێگەڕینی گەریلایەتیانەی شەهید شۆڕش سەمسور دەکات و هاتووە: "بە ڕێپێوانی گەریلایەتی خۆیەوە لە ئاستی نەتەوەییدا کوردایەتی و وڵاتپارێزی ژنی شۆڕشگێڕی لە کەسایەتی خۆیدا ئافراند. بووە دەڤریم، بووە شۆڕش."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە کاریگەر بوونی شەهید دەڤریم بە چالاکی فیدایانەی ئەبوو موسلیم دۆغان لە ١٥ی شوباتی٢٠١٠دا دەکات کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامیدا و وهاتووە: "بەم چالاکییەوە باشتر ئاشنا بوو بە حەقیقەتی شەهیدانی کوردستان و هێڵی فیدایی و بەشداری ناو کاری گەنجانی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێزی بوو، بە تێکۆشان و خەباتەکانییەوە بووە گەل." دەشڵێت لەوکاتەی خوێندکاری بەشی هونەر بوو بە کێشانی وێنەکانییەوە هونەر و سروشتی خۆی بەرەوپێشبرد، توندوتیژی لەدژی ژنان، گەلی کورد کە قڕکردنی کولتووری بەسەردا دەسەپێندرا، شەڕی هەبوون و بەها ئافرێندراوەکانی دەکر بە وێنە.

'هەمیشە پڕ ورە و وزەبوو'

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە قۆناغی ژیانی گەریلایەتی شەهید دەڤریم دەکات و هاتووە: "لەساڵی ٢٠١٦ەوە بەشداری کارەکانی ئاوازی چیاو و دواتر کەوانەی زێڕینی تەڤ-چاند بوو. لە نێو گەریلادا وەک دەنگە دڵخواز و ئارامەکەی گرووپی ئامارا دەناسرایەوە. هەمیشە مۆراڵ و وزەی بەرزبوو. لەماوەیەکی زۆر کورتدا پەرەی بە لایەنی هونەری خۆیدا و گۆرانی نوێی گەریلای دەنوسییەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی یادکردنەوەی شەهید دەڤریم و بەردەوامیدان لەسەر ڕێچکەی شەهیدانی هونەرمەند دراوە و راگەیەندراوە: "بەڵێن دەدەین ببینە ڕێچکەگری میراتی هۆزان مزگینەکان، دەلیلا و سەرحەدەکان، ئێمە واتاداری و کاراکتەرێک کە شۆڕش سەمسور بە کاری کولتووری و هونەری ژنانی بەخشی، گەورەتر بکەین."