لە بەرلین چالاکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شارەوانی دێرک ڕێکخرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیربوون، چالاکییەکی هونەری خێربەخشی ئەنجامدرا.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیربوون، چالاکییەکی هونەری خێربەخشی ئەنجامدرا.
لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین و شەهبا هاوڵاتییانی ئەو هەرێمە بە کۆچی زۆرە ملێ ئاوارەی دێرک بوون. بەمەستی باشترکردنی جێگەی مانەوەیان لە لایەن ئیدارەی خۆبەرێوەبەرییەوە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێکردن بەردەوامە.
بە مەبەسی کۆکردنەوەی هاوکاری ماددی لە دروستکردنی ئەو یەکانەدا، چالاکی خێربەخشی بەرلین لە لایەن دەستپێشخەری وەرزشەوە ڕێکخرا و چەندین تابلۆی هونەری ناوازە بۆ فرۆشتن نمایشکران. چالاکییەکە بە ئامادە بوونی کوردان و دۆستانیان ڕێکخرا و چالاکی فرۆشتنی بەرهەمی هونەری ئەنجامدرا. ئامانج لە چالاکییەکە کۆکردنەوەی کۆمەکی ماددیە بۆ ئاوارەکان و پاراستنیانە لە هەلومەرجی سەختی زستان
کەمپەینی هاوبەشی شارەوانییەکانی کروزبێرگ و دێریک پاڵپشتی ئەو دەستپێشخەرییەیان کرد و دوای هاوکاریکردنی گەورەیان لە هەمووان کرد.
لە چوارچێوەی هەمان چالاکیدا هونەرمەرندانی کورد لوقمان ئامەد و زانارا ئامەد لەسەر هونەری کوردی پانێڵێکیان ڕێکخست. لە پانێڵەکەدا تیشک خرایەسەر مێژووی وێنەسازی کوردی.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا موزایدەیەک بۆ فرۆشتنی تابڵۆ و بەرهەمە هونەرییەکانی دیکە ئەنجام درا و داهاتەکەی بۆ کۆچبەران کۆکرایەوە.