لە دژی قڕکردنی چاندی گۆرانی بە چەند زاراوەیەک پێشکەشکرا
فیستیڤاڵی چاندی کوردی لە رۆژی چوارەمینیدا بە پێشکەشکردی گۆرانی بە زاراوەی کوردی جیاواز بەردەوامە.
فیستیڤاڵی چاندی کوردی لە رۆژی چوارەمینیدا بە پێشکەشکردی گۆرانی بە زاراوەی کوردی جیاواز بەردەوامە.
هەفتەی چاندی کوردی کە بە پێشەنگایەتی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە-فەرەنسا) و کۆمەڵی چاندن و هونەری کوردستان لە ٢٥ گوڵانەوە دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی چوارەمی فیستیڤاڵەکەدا بە پێشکەشکردنی گۆرانی بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی کورد لە دژی تواندەنەوە و قڕکردنی چاندی و هونەری بەردەوامە، هونەرمەندانی تەڤ-چاند هونەرەکانی خۆیان پێشکەشکرد.
دوای ئەوەی هونەرمەندای تەڤ-چاند هونەری خۆیان پێشکەشکرد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە گۆرانیبێژان باران، تەبیبە و فەرزاد ئاندابال بە زاراوەی خۆیان هونەرەکەیان پێشکەشکرد.
فیستیڤاڵەکە بە ئەنجامدانی کۆنسێرتی کۆتایی لە ١ی حوزەیران کۆتایی دێت.