لە هەرێمی ستاڤرۆپۆل بە چالاکی وەرزشی ٤ی نیسان پیرۆز کرا
بە بۆنی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکا لە شاری کراسنۆزۆرینسکی هەرێمی ستاڤرۆپۆلی ڕووسیا، خولێکی تۆپی پێ ئەنجام درا و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکی وەرزشی پێرۆز کرا.
بە بۆنی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکا لە شاری کراسنۆزۆرینسکی هەرێمی ستاڤرۆپۆلی ڕووسیا، خولێکی تۆپی پێ ئەنجام درا و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە چالاکی وەرزشی پێرۆز کرا.
بە بەشداری شەش تیپی تۆپی پێ لە نۆڤۆلێکسانرۆڤسک و ئادگیە لە ناوچەی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکا لە شاری کراسنۆزۆرینسکی هەرێمی ستارڤرۆپۆلی ڕووسیا، بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، پێنجەم خولی تۆپی پێ ئەنجام درا.
لە دەسپێکردنی خولەکەدا هاوسەرۆکی کوردانی هەرێمی ستاڤرۆپۆل، حوسێن چەرکەز قسەیکرد و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی پیرۆز کرد و وتی: "هیواخوازین لە ماوەیەکی نزیکدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ببین و بەم شێوەیە پێشبڕکێکانمان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین."
دواتر یارییەکانی خولەکە دەستی پێکرد و تا ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو. لە یاریی کۆتاییدا تیپی بۆتانی ئادیگی توانی سەرکەوێت بەسەر تیپی زاگرۆسی گوندی سیگلڤیسک. هەروەها تیپی ئامەدی نۆڤۆئالێکساندرۆڤسکا پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.
دوای تەواوبوونی یارییەکان تیمە براوەکان خەڵاتییان وەرگرت و بە جۆشەوە کۆتاییان بە خولەکەیان هێنا.
لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا سەرۆکی لیژنەی وەرزشی ئۆتۆنۆم کورد، هەریەک لە فەرمان ڕۆستەمۆڤ و ڕۆستەم مامێدۆڤ قسەیان کرد و ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.
خولەکە بە گوتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پێرۆز بێت ڕێبەرمان" کۆتای هات.