لە کڵێسایەکی شاری سلێمانی کۆنسێرتێک بەڕێوەچوو

گروپێکی گەنجان، لە کڵێسای مەریەمی عەزرا لە شاری سلێمانی، بەپاڵپشتی ستافی کڵێسەکە کۆنسێرتێکیان پێشکەش کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ، کاتژمێر هەشتی ئێوارە، لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی، لە کڵێسای مریەمی عەزرا، گروپێکی میوزیکی گەنجان، بە پاڵپشتی ستافی کڵێساکە، ئێوارە کۆنسێرتێکیان بەناونیشانی "دوور" پێشکەش کرد.

کۆنسێرتەکە بۆماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بوو، ناوەڕۆی کۆنسێرتەکە لە حەوت پارچە موزیک پێکهاتبوو، کە پێنج لەو پارچە موزیکییانە، پارچە موزیکی کوردی ڕەسەن بوون.

جێی باسە کۆنسێرتەکە بەشداربوویەکی زۆری هەبوو و هەروەها بێ‌بەرامبەر بوو، بەشێک لە  بەشداربووان، گەنجانی هونەردۆست و شانۆکار و موزیسیان بوون.