هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە

لە مەخموو بە چالاکییەکی هونەری یادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا

بە بۆنەی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بە کردنەوەیی پێشەنگایەکەی وێنەکێشی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری و وەرزشی ٤ـی نیسان دەستپێکرا.

پیرزکردنی ٤ی نیسان

لە چوارچێوەی چالاکی و فیستیڤاڵەکانی پیرۆزکردنی ٤ـی نیساندا لە هۆڵی کۆنفرانس بە بەشداریی گەل و خوێندکاران ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە ٢ـی نیساندا پێشانگایەکی وێنەکێشان لەلایەن خوێندکارانی کامپەکەوە دەکرێتەوە، ئەمساڵیش لە هۆڵی کۆنفرانس بە بەشداریی گەل و خوێندکاران بەڕێوەچوو، هەروەها وابڕیارە لە ٣ـی نیساندا پێشبڕکێی وەرزشی بەڕێوەدەچێت و لە ٤ـی نیسانیش ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێکی جەماوەری ڕێك دەخرێت.

پێشانگاکە بە وتاری مامۆستا فەیاد کاچان کرایەوە و لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی ٤ـی نیسانی لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو مرۆڤایەتی کرد و وتی: "ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا لەدایک بوون نییە، سەرهەڵان و بەرخۆدانە، لەسەر ئەم بنەمایە، وەک خوێندکارانی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین بە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هەموو مرۆڤایەتی."

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "وەک خوێندکارانی کامپەکەش، دەمانەوێت سڵاوێکی تایبەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ بنێرین و پشتگیری لە بانگەوازە مێژووییەکەی بکەین."

لەدوای وتاری سەرەتا، فیلمێکی تایبەت بە خەبات و بەرخۆدانی مێژووی كامپەكە نمایشکرا. پاشان دانیشتوان و خوێندکارانی کامپەکە بۆ بینینی وێنەکان و بەرهەمەکانی تر چوونە شوێنی پێشەنگاکە.

لە گەلەرییەکەدا، وێنەی درووستکراوی خوێندکاران و فۆتۆگرافەرانی کامپەکە، هەروەها بەرهەمەکانی، کە لە کاغەز و گڵ و دار دروستکراون، نمایشکران.