لە شاری سلێمانی سێیەمین کەرنەڤاڵی کتێب ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کتێبەوە، بە ناونیشانی "کتێبێک بهێنە و کتێبێک ببە" سێیەمین کەرنەڤاڵی کتێب بەڕێوەچوو.
لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کتێبەوە، بە ناونیشانی "کتێبێک بهێنە و کتێبێک ببە" سێیەمین کەرنەڤاڵی کتێب بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە ناوەندی کەلتووری سەرا لە شاری سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کتێبەوە، بە ناونیشانی "کتێبێک بهێنە و کتێبێک ببە" سێیەمین کەرنەڤاڵی کتێب بەڕێوەچوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا زیاتر لە دوو هەزار ناونیشانی کتێب نمایشکرا، ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران و ڕۆشنبیران ئامادەبوون، هەر کەس بە دانانی کتێبێک دەیتوانی کتێبێکی دیکە هەڵبژێرێت.
ڕێکخەرانی چالاکییەکە دووپاتی دەکەنەوە، ساڵانە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی کتێب ئەم چالاکییەکە ئەنجام دەدەن، ئامانج لە کەرنەڤاڵەکە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و بەکەلتوورکردنی خوێندنەوەیە.